دیمانە لەگەڵ عەلی مەحمود؛ نووسەر و چالاکوانی مەدەنی و سیاسی لە ٢١ ساڵیادی تیرۆری هاوڕێیان و شاپور عەبولقادر و قابیل عادل دا
علی مەحمود: شاپوور ژمارەیەکی قورس بوو…لەخەباتی جەماوەری لە کوردستان،”ئازا، ئيشكەر، پراگماتیگ، دەستپاک و خۆبەخش و لەخۆبردوو”، قابيليش بەهەمان شێوە. ئەوان چالاکوانی زێڕین بوون، چالاکوانێ بوون؛ بیریان تەنها لە تێرکردنی برسییەکان دەکردەوە…
دیمانە لەگەڵ عەلی مەحمود؛ نووسەر و چالاکوانی مەدەنی و سیاسی لە ٢١ ساڵیادی تیرۆری هاوڕێیان و شاپور عەبولقادر و قابیل عادل دا
بۆپێشەوە: دوای ٢١ ساڵ بەسەر تیرۆری هاوڕێیان شاپور و قابیلدا، چۆن دەڕواننە تیرۆری ئەو دوو هاوڕێیە؟
عەلی مەحمود: من وەك هاورێيەكی كاری ئەم دوو هاورێيە لەبەڕێوەبەرايەتي كۆمەڵەی ئاوارەكان، لە چركەساتی یەکەمەوە ئەم کارە قیزەونەی تیرۆریستانم شەرمەزار کرد. هەر زوو پێشنیارم کرد، ڕۆژی تیرۆرکردنی ئەوان بکرێتە ڕۆژی دژ بەتیرۆر لەکوردستان. وابزانم یەکەم یادەوەری تیرۆرکردنی ئەوان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پاڵتاکەوە، و هەر منیش لە سەرەتای دوو هەزاردا کردوومەتەوە. ئەوان کەسانێک بوون، نموونەی (چالاکوانی خۆبەخش، خۆنەویست و دڵسۆزی خەڵکی ئاوارە و بەشمەینەت).
بۆپێشەوە: تیرۆری هاوڕێیان شاپورو قابیل، خەسارەتێکی گەورەبوو لە بزووتنەوە جەماوەرییەکان، لە بزوتنەوەی دژە بێکاری و ئاوارەکان، ئاکسیۆنە ئایارییەکان، بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان… چۆن دەکرێ ئەو بۆشاییە پڕبکرێتەوە، یان لاتان وایە ئەو جێگایە پڕ دەکرێتەوە؟
علی مەحمود: من پێموایە ئەوە بۆشاییەکی پڕنەکراوەیە، شاپوور ژمارەیەکی قورس بوو…لەخەباتی جەماوەری لە کوردستان،” ئازا، ئيشكەر، پراگماتیگ، دەستپاک و خۆبەخش و لەخۆبردوو”، قابيليش بەهەمان شێوە. ئەو بۆشاییە زیاتر لە دوو دەهەیە پڕنەکراوەتەوە! ئەوان چالاکوانی زێڕین بوون، چالاکوانێ بوون؛ بیریان تەنها لە تێرکردنی برسییەکان دەکردەوە، نەک پڕکردنی گیرفان. بۆیە بیرکردنەوە لە پرکردنەوەی جێگایان ئەستەمە.