دیمانە لەگەڵ گۆران عەبدوڵا(ناسراو بە گۆرانی دەنگەکان)؛ هاوڕێی هەردوو هاوڕێیان شاپوور و قابیل، ئەندامی لیژنەی باڵای یەکێتی بێکارانی کوردستان بووە لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٥. وەک ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ و پێشکەوتنخواز کاردەکات و دامەزرێنەری سایتی دەنگەکانە…
گۆران عەبدوڵا: شاپورو قابیل پردی لێكگرێدانی كۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌كان بوون به یه‌كێتی بێكاران، خه‌سته‌خانه‌كان و ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی ئافرەتانەوە بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی كاری جه‌ماوه‌ری و ڕێكخراوه‌یی
دیمانە لەگەڵ گۆران عەبدوڵا(ناسراو بە گۆرانی دەنگەکان)؛ هاوڕێی هەردوو هاوڕێیان شاپوور و قابیل، ئەندامی لیژنەی باڵای یەکێتی بێکارانی کوردستان بووە لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٥. وەک ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ و پێشکەوتنخواز کاردەکات و دامەزرێنەری سایتی دەنگەکانە…
بۆپێشەوە: ڕۆڵی شاپور و قابیل، لەناو ئاوارەکان، یەکێتی بێکاران و بزووتنەوەی یەکسانیخوازانه‌ی ژنان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
گۆران عەبدوڵا: شاپورو قابیل دوو ڕابه‌رو دوو هه‌ڵسوڕاوی به‌رجه‌سته‌ی ناو ئاواره‌كان بوون. ده‌توانین بڵێین؛ ڕابه‌ربوون و هه‌ڵسوڕاوبوون، دوو تایبه‌تمه‌ندی خۆڕسكانه‌ی ئه‌م دوو ئینسانه بوون. ئه‌مان ده‌ستیان نه‌برد بۆڕێكخراوبوون به‌هۆكاری تیۆری و خواستی ڕێكخراوه سیاسیەكان. ئه‌مان كه ده‌ستیان برد بۆ ڕێكخستنی خه‌ڵكی ئاواره، له كاتێكدا بوو هه‌رسێ شاره گه‌وره‌كه‌ی كوردستان( هەولێر ودهۆک و سلێمانی) به شار‌و شارۆچكه‌كانییه‌وه پڕبوون له خه‌ڵكی ئاواره، كه بێبه‌شبوون له سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیان. ئه‌م هاوڕێیانه خۆشیان به‌شێك بوون له خه‌ڵكی ئاواره و هه‌مان باری ناجێگیری و شپرزه‌ییان هه‌بوو. ئه‌مان نه‌چوون به‌دوای چاره‌سه‌ری ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا نه‌كه‌وتن، ئه‌مان خۆیان له گشته‌كه دانه‌بڕاند. ڕۆشن بوو لایان به‌بێ ڕێكخراوبوون چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به ئه‌نجام ناگات.
شاپورو قابیل پردی لێكگرێدانی كۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌كان بوون به یه‌كێتی بێكاران، خه‌سته‌خانه‌كان و ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی ئافرەتانەوە بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی كاری جه‌ماوه‌ری و ڕێكخراوه‌یی. دوو ئینسانی ته‌واو بڕوادار و به‌رگریكا‌ر بوون له مافه یه‌كسانیخوازه‌كانی ژنان به تیۆر و پراكتیك. ئه‌وان زۆر ڕۆشن بوون له‌وه‌ی كه ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییەكان ده‌بێت یه‌كگرتوو پاڵپشتی یه‌كتر بن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی داخوازیەكانیان.
شاپور و قابیل و شوان داودی ڕێكخراو‌ی “كۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌كان له كوردستان” یان دامه‌زراند. ده‌توانین به‌یه‌كه‌مین ڕێكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری له كوردستان بیناسێنین له‌پاش شوراكانی ئازاری ١٩٩١. توانرا له ئاستێكی فراواندا، ئاواره‌كان ڕێكخراوكه‌ن و له‌و پاشا گه‌ردانییه‌ی كوردستاندا چه‌ندین ده‌سكه‌وت وه‌ده‌ستبێنن بۆ خه‌ڵكی ئاواره. ئه‌م ڕێكخراوه به هۆكاری ئه‌و عه‌قڵیه‌ته درووسته‌ی له‌كاری ڕێكخستن و ئیداره و دیبلۆماسییه‌تدا كه ڕابه‌رایه‌تیەكه‌ی هه‌ڵگری بوو، توانیان له ماوه‌یه‌كی كورتداو له ئاستێكی فراوانی سنووره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی گه‌شه بكات و جه‌ماوه‌ری بێته‌وه، و له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا خێرخوازەكانی ئه‌وكاته‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌بوو بناسرێت. ده‌رس و ته‌جره‌به و ڕۆڵی ئه‌و هاوڕێیانه له بواری كاری جه‌ماوه‌ری ده‌بێت وردتر له‌سه‌ریان بووه‌ستین و قسه‌یان له‌سه‌ربكرێت بۆوه‌رگرتنی ده‌رس و ته‌جره‌به، كه به‌داخه‌وه پێم وایه هه‌تا ئێستا ئه‌و لایه‌نه وه‌كو پێویست گرنگی پێنه‌دراوه له یاده‌كانی ئه‌م دوو هاوڕێیه‌دا. یادكردنه‌وه‌یان زۆرتر قه‌تیس كراوه‌ته‌وه بۆ لایه‌نه ئیحساساتیەكان، یادكرنه‌وه‌یه‌ك هه‌موو ساڵێك له‌یه‌ك فۆرمدا خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا یادكردنه‌وه له‌خۆیدا ناكرێت بكرێته ئامانج.
بۆپێشەوە: شاپورو قابیل، بە جیا لەوەی دوو رابەری بزووتنەوە جەماوەرییەکانی وەکو ئاوارەکان و بێکاران بوون، هاوکات دوو کەسایەتی سیاسی کۆمۆنیست بوون، تا چەندە کۆمۆنیست بوون و سیاسی بوونی ئەو هاوڕێیانە ڕۆڵی هەبوو لەبەرەوپێشەوە بردنی بزووتنەوە جەماوەرییەکاندا؟
گۆران عەبدوڵا: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم، هیچ یه‌كێك له‌و دوو هاوڕێیانه تا ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی بێكاران ڕێكخراوێكی كارا و جه‌ماوه‌ری بوو ئه‌وان ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای یه‌كێتی بێكاران نه‌بوون. ئه‌وان دامه‌زرێنه‌رو ڕابه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌كانی كوردستان بوون، هه‌ر واش له‌ناو خه‌ڵكدا ناسرابوون.
ئه‌گه‌ر خه‌سڵه‌تی كۆمۆنیستی وه‌ك ماهیه‌تی ئه‌سڵی ئینسان سه‌یربكرێت، ده‌ڵێم به‌ڵێ ئه‌وه ئه‌و ئه‌نه‌گیزه‌یه بوو وای لێیان كرد شان به‌شانی هاوڕێكانیتر له‌ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ریەكان تا دوا هه‌ناسه كاربكه‌ن، له‌پێناوی باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكی ئاواره و بێكار له‌و ڕۆژگاره سه‌خته‌ی كوردستان كه سه‌رباری پاشاگه‌ردانی‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی، له‌ژێر باری دوو گه‌مارۆی ئابوریشدا ده‌یناڵاند.
بۆپێشەوە: شاپورو قابیل، چەندین تایبەتمەندێتی ڕابەریان تیا بوو، بەرجەستەترین تایبەتمەندیەکانی رابەری ئەو هاوڕێیانە چی بوو؟
گۆران عەبدوڵا: له‌خۆبورده‌یی، كاری به‌رده‌وام، توانای خوێندنه‌وه‌ی واقیع و هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵی.