دیمانە لەگەڵ سالار سۆفی؛ جێگری پێشووتری سەرپەرشتیاری ناوەندی چاک لە ٣١ هەمین ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالدا…
سالار سۆفی: تا ئه‌و كاته‌ی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێڕاق له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م و ده‌ستوورێكی ئاینی، مه‌زهه‌بی، عڕووبه‌یی و سه‌ربازیی ڕه‌شدا بێت، جینۆسایدكرنی دووباره‌ی گه‌لی كورد، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام و مۆته‌كه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی سه‌ر سنگی گه‌لی كوردستانه.
دیمانە لەگەڵ سالار سۆفی؛ جێگری پێشووتری سەرپەرشتیاری ناوەندی چاک لە ٣١ هەمین ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالدا…
بۆپێشەوە: لاتان وایە دەبێ چ بکرێت، بۆ ئەوەی کارەساتی لەشێوەی ئەنفال و هەڵەبجە…، دووبارە نەبێتەوە؟ دەوڵەتی عێراق لەوبارەیەوە چی دەکەوێتە ئەستۆ؟
سالار سۆفی: كۆتاییهێنان به جینۆسایدی گه‌لی كورد، ته‌نها له چوارچێوه‌ی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی، شارستانی و دادپه‌روه‌ردا ده‌بێت، كه تێیدا ئاین و نه‌ته‌وه له ده‌سه‌ڵات جیاكرابنه‌وه و ده‌ستوور و یاساكانی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ و داننان به جیاوازییه‌كان و مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و ئێتنیكییه‌كان داڕێژرابن.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ڵامێكی زانستیی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه كه ده‌بێت چی بكرێت بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد، پێویسته توێژینه‌وه‌ی ورد بۆ ئه‌و بارودۆخه بكه‌ین كه ده‌بێته هۆكاری جینۆسایدكردنی هه‌ر گه‌لێك. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی یه‌كجار به‌ربڵاو و دوورودرێژه و له وه‌ڵامێكی كورتدا جێگای نابێته‌وه، بۆیه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌نها ئاماژه به سه‌ردێڕی به‌شێكیان بكه‌ین:
یه‌ك: بوونی ڕژێمێكی دیكتاتۆری.
دوو: دابه‌شبوونی دانیشتووان به‌سه‌ر زۆرینه و كه‌مینه‌وه، و دان نه‌نانی ده‌سه‌ڵات به مافه‌كانی كه‌مینه.
سێ: نه‌بوونی په‌رله‌مانێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئازاد، كه به ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆ و ئازاد و دیموكراسییانه‌ی گه‌ل هه‌ڵبژێردرابن، و توانای بڕیاردان و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت.
چوار: ده‌سه‌ڵاتێك كه پشتی به زه‌بروهێزی سه‌ربازی به‌ستبێت، و له كێشه ناوخۆییه‌كاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆییه‌كان به‌كاری بهێنێت. زۆر جار ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له ئه‌نجامی كۆده‌تای سه‌ربازییه‌وه بووه به خاوه‌نی بڕیار.
پێنج: ده‌سه‌ڵاتێك كه ده‌ستوور و یاسا و سیسته‌م و بڕیاره‌كانی بوار بۆ ئازادی و مافه‌كانی ئه‌وانیتر نه‌هێڵێته‌وه، و له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی، نه‌ته‌وه‌یی، ئایدیۆلۆژی، ڕه‌گه‌ز، زمان، ڕه‌نگی پێست، بنه‌چه و خوێن و هه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌رته‌سكیتر كه مرۆڤه‌كان له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه، داڕێژرابێت.
شه‌ش: پشتیوانیكردنی زلهێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر و بێده‌نگبوون له تاوانه‌كانی، له ئه‌نجامی به‌ستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و سیاسیی ئه‌و زل هێزانه به ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كانه‌وه.
ئه‌م هۆكارانه و ژماره‌یه‌ك هۆكاری تریش له‌سه‌ر هه‌ر پارچه زه‌مینێكدا هه‌بن، ڕێخۆشكه‌ر ده‌بن بۆ كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید. كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر، گه‌لی كورد جینۆساید نه‌كرێته‌وه. پێویستیمان به ڕه‌خساندنی بارودۆخێكه، كه هیچ له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا نه‌بن.
لێره‌دا پرسیارێك خۆی زه‌ق ده‌كاته‌وه. به‌پێی ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێڕاق و ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی و به‌تایبه‌تی له‌ژێر سایه‌ی بارودۆخی باڵاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی شیعه مه‌زهه‌بی و عروبه‌یی ئێستادا، له ڕووی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئێتنیكی، ئاینی و مه‌زهه‌بییه‌وه، ئه‌گه‌ری ڕه‌خساندنی بارودۆخێكی له‌و جۆره بوونی هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرساره‌مان به (نا) بێت، وه‌ك من پێم وایه، ئه‌و كاته ته‌نانه‌ت، بیركردنه‌وه‌ش له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد، له خه‌یاڵپڵاوییه‌ك زیاتر نییه.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی وابێت كه‌مینه‌یه‌كی كورد له په‌رله‌مانی عێڕاق كه به‌شێكیان ته‌نانه‌ت زمانی عه‌ره‌بیش نازانن، و به پشتیوانیی ئه‌م كوتله و ئه‌و گرووپ و ده‌سه‌ڵاتداری حزب گه‌یشتوونه‌ته موچه‌ی خه‌یاڵیی خۆیان، دادپه‌روه‌ری دابین ده‌كات! ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی وابێت به‌شداریكردنی حزبه كوردییه‌كان له سفره‌ی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی عێڕاق و بوونی چه‌ند وه‌زیر و گزیرێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خۆیان و كه‌سوكاریان! و بوونی سه‌رۆك كۆمارێكی كورد! له كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید ده‌مانپارێزێت! با هیچ نه‌بێت ئاوڕێك له كۆمه‌ڵكوژیی دوێنێی دووزخورماتوو و به‌سەربازگه‌كردن و ته‌عریبكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانیتر بداته‌وه، كه له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمارێكی كورددا ئه‌نجام دران و تا ئێستاش ترس و تۆقاندنیان تێدا زاڵه…
بۆیه به بۆچوونی من؛ تا ئه‌و كاته‌ی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێڕاق له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م و ده‌ستوورێكی ئاینی، مه‌زهه‌بی، عڕووبه‌یی و سه‌ربازیی ڕه‌شدا بێت، جینۆسایدكرنی دووباره‌ی گه‌لی كورد، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام و مۆته‌كه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی سه‌ر سنگی گه‌لی كوردستانه.
لێره‌وه و به‌پێی ئه‌م بنه‌مایانه و له‌م بارودۆخه‌دا، تاكه ڕێگایه‌ك كه ده‌توانێت ئه‌گه‌ری جینۆسایدی گه‌لی كورد كه‌متر بكاته‌وه، جیابوونه‌وه له‌و شێرپه‌نجه‌یه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌ك ده‌وڵه‌تی كوردی. ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می دیموكراسیی دادپه‌روه‌رانه، كه به‌هه‌مان ئه‌ندازه مافی هه‌موو تاك و گرووپێكی كۆمه‌ڵگه‌ی تێدا پارێزراو بێت. ده‌وڵه‌تێك كه هیچ له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا نه‌بن، كه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر مافی كه‌مینه ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زی و ئێتنیكییه‌كانی دانیشتووی كوردستان. ده‌وڵه‌تێك كه زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌ی تێیدا، له قوربانییه‌وه نه‌بن به جه‌للاد.
ده‌وڵه‌تی عێڕاق له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ؟
زۆر به كورتی، وه‌ك بنه‌ما، كاتێك ده‌توانین باس له ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێڕاق بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی جینۆساید بكه‌ین، كه ده‌وڵه‌تی عێڕاق دژ به كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید بێت و هیچ له‌و هۆكارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كردن نه‌بن و ده‌سه‌ڵاتێكی دوور له ڕوانگه‌ی به‌رته‌سكی عڕووبه‌یی، ئاینی و مه‌زهه‌بی خاوه‌نی بڕیار بێت، و ده‌وڵه‌ت دان به سه‌رجه‌م مافه‌كانی دانیشتوان بنێت، به هه‌موو جیاوازییه‌كانییانه‌وه. ئاخر چۆن ده‌وڵه‌تێك ڕێگری له جینۆساید ده‌كات كه هه‌موو بنه‌ماكانی جینۆسایدكرنی له‌خۆ گرتبێت؟ ده‌كرێت له ده‌رفه‌تێكی تردا وردتر باس له ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت، بۆ ڕێگریكردن له هه‌ڕه‌شه و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدكردنی هه‌ر گه‌لێك بكه‌ین و پێش هه‌ر گه‌لێكیتر، پێویسته ئێمه له داهاتوودا جێبه‌جێیان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرا.