ناڕەزایەتی خەڵک بۆنەمانی کۆیلایەتی یە

0

ناڕەزایەتی خەڵک بۆنەمانی کۆیلایەتی یە

 عبدالرحمن رسول

چەوسانەوەو ئازارو ئەشکەنجەو نابەرابەری و ئاوارەیی و شەڕەکان بەرهەمی سیستەمی چەوسێنەرانە کە سستەمی سەرمایەداری و دینی و قەومییەکان گەشەی پێدەدەن و پایەکانی قایم و بەهێز دەکەن لەجیهانی مرۆڤایەتیدا درێژە بە ملهوڕی چەوسانەوە و تاوانکاری دەدەن. پێویستە بزاندرێت کە هەرگیز کۆمەڵگە ناتوانێت ئازادبێت هەتا وەکو ژن ئازاد نەبێت، ئازادی ژنیش بەندە بە ئازادبوونی ژنان و پیاوان لە زنجیری کۆیلایەتی، واتە پێویستە بەیەکەوە تێکۆشان بۆ نەمانی چەوسانەوە و هێنانەدی ئازادی بکەن، لەبەرئەوەی هیچ لایەکیان بەبێ ئەویتریان ناتوانێت ئاسوودە و بەختەوەربێت، بۆئەوەی لەدەست فریوکاری و فێڵبازی و پشتیوانی درۆینەی بەشێک لەسیاسییەکان و بۆرژوازی و تەنانەت ئەوانەی خۆیان بە ئازادیخوازو سیکۆلار و یەکسانیخوازیش دەزانن کە لە پێناوی سوود وبەرژەوەندییان تێکەڵی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دەبن دواتر درۆ لەگەڵ خەڵک دەکەن سات و سەودا لەگەڵ پارێزەرانی دەسەڵات و سیستەمی چەوسێنەردا دەکەن لەپێناو وەرگرتنی پوڵ وپارە و پێدانی پلەوپۆستێکی حکومی و هەندێک جار حیزبی، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ سڕکردن و پاشەکشەکردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک تاوەکو ناڕەزایەتییەکان نەبێتە ژیلەمۆی هاتنەکایەوەی شوڕشی گۆڕانکاری لەسیستەمی چەوسێنەر وکۆمەڵگەدا، بۆ ئەمەش پێویستە وشیاری تێکۆشان بەجۆرێک بێت کە لەمپەرەکان نەهێڵێت و جیاکارییەکان لەڕیشەوە دەربهێنێت بۆ ئەمەش دیسان پێویستمان بە هەردوولا هەیە لەژنان و پیاوان، چونکە سەرکەوتن بەدەست نایە کە بەجیاواز تێکۆشان بکەن ژنان و پیاوان. سودان نموونەیەکە بۆ سوود وەرگرتن بۆئەوەی لە تێکۆشان بۆ هێنانەدی سیستەمی شورایی خەڵک سوودی لێ وەربگیرێت. ئاڵاسەڵاح سمبووڵی خۆپیشاندانەکانی سودان کەته‌مه‌نی ٢٢ ساڵە یه‌كێكه‌ له به‌شدارانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی وڵاتی سودان‌ دژبه‌ ڕژێمی عومه‌ر به‌شیری دیكتاتۆر لەناو ئاپۆڕای جەماوەری خەڵکدا ئەم تێکۆشەرە له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌۹-٤-۲۰۱۹ چووه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و به‌ جلی سپی گوتارێكی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشكه‌ش كرد سەرنجی میدیاکانی ناوخۆی ئەو وڵاتەو ناوچەکەو جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە بە گوتنەوەی دروشمی وتەی جوان و مرۆڤانەکانی سەرقاڵ کردووە کە بەدەنگی بەرز دەی گووت «ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌كوژێت گولله‌ نییه‌ – به‌ڵكوو بێده‌نگیی خه‌ڵكه‌. شوێنی ژن ماڵی گۆڕی بۆ دروشمی “شوێنی ژن شۆڕشە”» ئاڵا بەدروشمی “دەنگی ئافرەت شۆڕشە” لەناڕەزایەتییەکان بەشداربووە هەروەها ئاڵا گووتی بە ناوی ئایینەوە زیندانیمان دەکەن، بەناوی ئایینەوە دەمان سووتێنن، بەناوی ئایینەوە دەمان کوژن. ئاڵا بەجۆرێک ناوبانگی ڕۆیشت ئێستا کەسانێک ناوی پەیکەری ئازادییان لێناوە هاوشێوەی پەیکەری ئازادی لە نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئاژانسە جیهانییەکان دەڵێن دوو لە سێی خۆپیشاندەران لە سوودان کە بە درێژایی زیاتر لە چوار مانگە دژی گرانبوونی نان و سووتەمەنی و دواتر دژی دەسەڵاتی سەرۆکی لەکار لابراوی سوودان عومەر بەشیر ناڕەزایەتی دەردەبڕن، ئافرەتن، لەکاتێکدا رێکخراوە داکۆکیکارەکان لە مافی مرۆڤ دەڵێن ئافرەت لە سودان زۆرجار ژێردەستە و مافی خوراوە، بەڵام بەیەکگرتوویی ژنان و پیاوان کۆیلایەتی و چەوسانەوەیان ڕەتکردەوە کەنموونەیەکی سوودبەخش دەبێ بۆکاریگەری ئیجابی دانان لەسەر جۆری ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکانی دەوڵەتانی چەوسێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کاڕڵ ماڕکس دەڵێت: ”لەبەر ئەوەی پارە وەک مەفهومێکی چالاکی بەها بوونی هەیە، هەموو شتێک تێکدەدات و دەیشێوێنێت. خۆی شێوێنەر و تێکدەری گشتی هەموو شتەکانی جیهانە، بەژێرە و ژووری، شێوێنەر و تێکدەری تەواوی سیفاتە سروشتی و مرۆییەکانە.“ کەواتەچارەسەر بۆ نەمانی چەوسانەوەو نابەرابەری وگرانی تەنها گۆڕینی سیستەمی چەوسێنەری سەرمایەدارییە. ئالا خوێندکاری بەشی ئەندازیارییە لە زانکۆی خەرتومی نێودەوڵەتی، لە دەستپێکردنی جوڵانەوە و ناڕەزایەتییەکانی گەلانی سودانەوە، بە سەما و گۆرانی وتنەوە لەناو ئاپۆڕای خۆپیشاندەراندا، گوڕ و تینێکی بەهێزی بە هاوڵاتیانی ناڕازیی سودان داوە. ئالا کە دروشمی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەک نوێنەر و سمبوڵی ئەم جوڵانەوە بەهێزە ناسێنرا، کە کۆتایی بە ڕژێمی ٣٠ ساڵەی عومەر حەسەن بەشیر هێننا. ئه‌م گوتانه‌ی ژنه ‌تێكۆشه‌ره‌كه‌ی سودان واتای گه‌وره‌یان هه‌یه‌ هه‌م بۆ مرۆڤه‌ ئازادیخوازه‌كان و هه‌م بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌شی كه‌ چاوپۆشی له‌ سته‌م ده‌كه‌ن‌. سه‌ره‌نجام ئیراده‌ی ئا‌ڵا و هاوڕێكانی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ڕژێمی عومه‌ر به‌شیری دیكتاتۆردا. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ له‌خەڵکی ئازادیخوازی سوودان و هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز بێت. ئیدی با هه‌موان ئه‌وه‌ بزانن؛ هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ك به‌بێ پێشه‌نگایه‌تیی ژنان سه‌رناكه‌وێت ئه‌گه‌ر سه‌ریشكه‌وێت سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ ناچێته‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی. بەبڕوای من هێزە خۆپەرست و بۆرژوازی وکۆنەپەرستەکان بەهەموو جۆرێک تێکۆشان دەکەن بۆ ئەوەی شکست بەشۆڕش و ڕاپەڕینی خەڵکی چەوسێنەروناڕازی بهێنن. لەئێستا بەگشتی بارودۆخی سیاسیی سودان ناجێگیرە و قەیرانێکی ئابوریی و سیاسیی کوشندە هەڕەشە لەو وڵاتە دەکات. بۆئەم مەبەستەش بەهاوکاری هێزەکانی سوپا بەڕێگای کودەتا دەیانەوێت ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان و ڕاپەڕینی خەڵکی چەوساوە بەلاڕێدا بەرن لەبەرژەوەندی وسوودی کەمینەیەک لەخەڵک دەسەڵات وەڕچەرخێنن. جارێکی تریش کودەتای بەسەردابکەن وپشتی خەڵکی تێکۆشەرلەزەوی بدەن، بەڵام بەهەرجۆرێک بێت خەڵک دەچێتە قۆناغێکی نوێ وباشترەوە ئەگەر ئەم جارەش سیستەم و دەسەڵات لەبەرژوەندی وسوودی زۆرینەی خەڵک نەبێت ئەوا لەداهاتوودا باشتر ئەم ناڕەزایەتییانەی خەڵک ڕێکخڕاو دەکرێن لەلایەن خودی خەڵکی چەوساوەو ناڕازی بەجۆرێکی نوێ تر باشتر ڕاپەڕین و شۆڕش هەرهەڵدەستێتەوەو بەردەوام ئەبێت خەڵکی ناڕازی دەست بە شۆڕش دەکاتەوە کە دونیایی پێچەوانەیی بگۆڕێت، کە سیستەمە چەوسێنەرەکان بگۆڕێت

Leave A Reply

Your email address will not be published.