قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی
قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی
بەرواری ١/٤/٢٠١٩ ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ، کە دایکی مناڵێکی ٨ ساڵانە، بەناوی سوهەیلە گوگانی، خەڵکی نەغەدەو دانیشتوی شاری سترۆمینی وڵاتی نەرویج، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە، کەوتە بەدەم چەقۆی پیاوسالاری و گیانی لەدەستدا… بکوژی تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرا کراوە…
بەرواری ٢٦ ئەم مانگە ژنێکی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی”گ، ه” لەشاری مەیوان لەلایەن هاوسەری پێشووی و کەس و کاری ژنەکەیەوە رفێنراوە…
بەرواری ١٤ ئازار ژنێکی تەمەن ٤٩ ساڵ بەناوی” غ، ل” لەگەرەکی کێوەڕەشی شاری ڕانیە خۆی سوتاند و لە ئاکامدا گیانی لەدەستدا… دەوترێت ئەو ژنە نەخۆشی دەرونی هەبووە.
بەرواری ١٥ ئازار، ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ لە گەرەکی دەروازەی شاری هەڵەبجە لە رێگای خۆسوتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە…