دیمانە لەگەڵ سەفین هەینی سەبارەت بە بەرگری بزوتنەوەی شورایی بەدژی گەڕانەوەی سوپای بەعسدا لەساڵی ١٩٩١دا
دیمانە لەگەڵ سەفین هەینی سەبارەت بە بەرگری بزوتنەوەی شورایی بەدژی گەڕانەوەی سوپای بەعسدا لەساڵی ١٩٩١دا
سەفین هەینی: ڕاستییه‌که‌ی بڕیاری کۆڕه‌وی به‌ره‌ی کوردستانی وره‌ی خه‌ڵکی زۆر دابه‌زاند، و ده‌کرا به دانی قوربانییه‌کی زۆر قاره‌مانیه‌تییه‌ک تۆمار بکرێت…
سەفین هەینی؛ هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی شورایی کوردستان لە شاری هەولێر و یەکێک لەو کەسانەی کە مقاوەمەتیان نیشاندا لە شاری هەولێر، و شایەدحاڵەکانی ئاوارەبوونی خەڵکی هەولێر بوون سەبارەت بە بەرگری بزوتنەوەی شورایی…
بۆپێشەوە: لەدڵی ئاوارەیی خەڵکی کوردستاندا ئێوە هێندەی لە تواناتاندا بوو بەرگریتان کرد، چۆن بوو بڕیاری بەرگریتاندا؟
سه‌فین هەینی: ڕاستییه‌که‌ی وا باشتربوو ناوی ئه‌م باسه، یادی به‌رگری بێت نه‌ک ئاواره‌یی، چونکه ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و شوراکانیش بڕوایان به وه‌ستانه‌وه و به‌ره‌نگاری کردن بوو به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عسی فاشی. شوراکان هه‌وڵی ڕابه‌رییان ده‌دا بۆ دامه‌زراندن و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگە له‌سه‌ر پایه‌ی جه‌ماوه‌ری و هێزی ئه‌وان. به‌رگریکردن له مانه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی له ڕاپه‌ڕینی ئازاری ١٩٩١ به‌ده‌ستهاتبوو تاکه ڕێگه‌ی شۆڕشگێڕانه‌بوو هاوڕێیانی شوراکان له هه‌موو قۆڵه‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دام له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بوون بۆ نموونه له‌که‌رکوک، هاوڕێیانی سلێمانی له هه‌وڵی چوونیان به‌ره‌و که‌رکووک بۆ به‌رگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی حکومه‌تی به‌عس به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستیه بوون. لە هه‌ولێر هه‌موو هاوڕێیانی هه‌ڵسووڕاو له شار و گه‌ڕه‌که‌کان له‌شه‌ڕبوون، له‌وانه‌ش قۆڵی (حەی العسکری) و سه‌روی مه‌نتکاوه. له‌ناوشار له‌ده‌وروبه‌ری قه‌ڵاو و ناوشار بانگه‌وازی خه‌ڵکیان ده‌کرد بۆ چۆڵ نه‌کردنی شار و مانه‌وه بۆ به‌رگری له شار .
بۆپێشەوە: دەکرێ بمانگێڕنەوە بۆ ئەو ڕۆژانە و باسی چۆنیەتی ئەو بەرگریەمان بۆ بکەن؟
سەفین هەینی: من کاتێک شه‌و له ماڵی هاوڕێ ئاراس (تۆ بووین) لەگه‌ڵ هاوڕێ حسام، من به‌یانییه‌که‌ی گه‌ڕامه‌وه ناوشار و چووم بۆ بنکه‌ی شورای سه‌ره‌کی، که له به‌رامبەر‌ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگا بوو، ١ که‌سی تیا‌بوو، ئه‌وانیتر هه‌مووی ڕۆیشتبوون بۆ قۆڵی ججا جیا بۆ به‌رگری له‌شار. له‌گه‌ڵ هاوڕێ هۆشیار یه‌کترمان گرته‌وه و چووینه سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر، که‌سمان په‌یدا نه‌کرد له هاوڕێیانی خۆمان و چه‌کی ئاوها گه‌وره‌شمان نه‌بوو تا بتوانین بمێنین یان خۆمان له‌وێ قایم که‌ین. تۆپێک له‌و کاته له سه‌رووی ده‌رگای قه‌ڵایدا، و باش بوو که‌س به‌ر نه‌که‌وت. من و هاوڕێ هۆشیار گه‌ڕاینه‌وه بنکه‌ی شواراکان که‌سی تیا نه‌بوو، چووینه پێشتر هاوڕێیانێکی زۆرمان بینی له‌وانه‌ی له بیرم بێت، جه‌بارمەحەمەدی که‌رکووک بوو، فاتیمه‌ی خوشکی موزه‌فه‌ر بوو. نزیکه‌ی ٢٠ که‌سێک ده‌بوون. به‌شێک له هاوڕێیان خۆیان خسته ژێر بینایه‌ی پارێزگا، دواتر بڕیارماندا به‌ره‌و باکووری هه‌ولێر (ناوچەی شۆڕش و حەی شورتە) هه‌ڵکشێن، به تایبه‌ت به‌ره‌ی کوردستانی ڕۆژی پێشتر لهشه‌ڕی خه‌تی قوشته‌په پاشه‌کشه‌یان کرد و بڕیارندا چیتر به‌رگری نه‌که‌ن. بۆیه هۆشیارانه نه‌بوو له‌ناوشار به چه‌کی سووک بمێنیه‌وه به‌و په‌رت و بڵاوییه. یان ده‌بوا چه‌کی باشترمان په‌یدا کردبا؟ خۆمان کۆکردبایه‌وه؟ یان نزیکبوونه‌وه له باکووری شار له باری تاکتیکییه‌وه زیره‌کانتر بوو له ناوچه‌ی مه‌سیف سه‌لا‌حه‌دین که شاخاوی بوو. بڕیارماندا به‌ره‌و باکوری شار هه‌ڵکشێین و ورده ورده هاوڕێیانی تریش له‌گه‌ڵ خه‌ڵک به هه‌مان ئاراسته نزیکبوونه‌وه له هێڵی نزیک له عەنکاوه ڕۆیشتین. له پڕێکا بینیمان حکومه‌تی به‌عس هێزی سه‌ربازی دابه‌زاند بوو و ماڵی ئه‌وسای عزه‌ت دوریشی گرتبۆوه.( لە شۆڕش بوو ماڵی نێچیروان بارزانی لە ئێستادا). تا ئێواره زۆربه‌ی زۆری هاوڕێیانی شوراکان له گه‌ڕه‌کێکی نزیک ماڵی عزه‌ت الدوری کۆبووبوینه‌وه(گەڕەکی قادسیە بوو ئەو کات). جه‌ماعه‌تیکی به‌ره‌ی کوردستانیش خۆیان گه‌یاندبووه ئه‌وێ. هاوڕێ ئازاد ئارمان منی نارد پرسیاریان لێ بکه‌م بزانم ئه‌وان بڕیاریان چییه؟ به‌رگری ده‌که‌ن یان شه‌و ده‌رده‌چن؟ له وه‌ڵامدا وتیان تا شه‌و ده‌مێنینەوە و ئینجا ده‌رده‌چین، لێره ناتوانین به‌رگری بکه‌ین. ئێمه‌ش بڕیارماندا که شه‌و ده‌ربچین. تا ئه‌وکات یه‌کێک له هاوڕێیانمان به سوکی برینداربوو، وا بزانم ناوی هێرش بوو. ئه‌وه‌م له بیرچوو باسی بکه‌م له گه‌ڕه‌کی ته‌یراوه هاوڕێ عه‌بدوڵا سلێمان به برینداری بینیمان، برینداربووبوو به خه‌ستی، هەروەها هاوڕێ ئه‌نه‌سی حامدی بردی بۆ ماڵێک، دواتر چۆن ده‌رچوو، له‌وه‌یه خۆی که له‌ژیاندا ماوه باشتر بتوانێت باسی بکات.
بۆپێشەوە: هێزەکانتان چەند بوو؟ لە چ قوڵێکەوە کەوتنە بەرگری؟ کێ فەرماندەیی هێزەکانی دەکرد؟ ئەو چەک و تەقەمەنیەی لاتان بوو چی بوون و تا چەند بەو چەکانە شەڕ دەکرا؟ لەدژی هێزێکی وەکو بەعسدا بوەستنەوە؟
سەفین هەینی: لەو ڕۆژدا کاتێک من گه‌یشتمه لای هاوڕێیانی شورای خه‌ڵکی، بنکه چۆڵ بوو، کاتیک هاوڕێیان جه‌بار و فاتیمه و سه‌عد و ئه‌وانی ترم باش له بیر نییه، ڕابه‌رییه‌کی ڕۆشنم نه‌بینی له‌م کۆمه‌ڵه‌دا. چه‌که‌کان زۆربەی کڵاشینکۆف بوو. له پێش ڕۆژئاوا هاوڕێیانی خه‌تی مه‌نتکاوه که زیاتر لەژێر ئوتۆریته‌ی هاوڕێ ئازاد ئارمان بوون گەیشتنە هه‌مان شوێن، ئه‌وان وابزانم ئارپێچییه‌کیان پێ بوو. ئه‌گه‌ر هێزێکی باشتر ڕێکخراوباین، به‌م چه‌کانه ده‌کرا تا ماوه‌یه‌ک به‌رگری بکه‌ین، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی بڕیاری کۆڕه‌وی به‌ره‌ی کوردستانی وره‌ی خه‌ڵکی زۆر دابه‌زاند، و ده‌کرا به دانی قوربانییه‌کی زۆر قاره‌مانیه‌تییه‌ک تۆمار بکرێت، به‌ڵام نه‌بوونی هاتنی هێز له ده‌رەوە‌ی شار جێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی جدی بوو. هاوڕێ وه‌ستا جه‌لال وا بزانم له حه‌ی العه‌سکه‌ری بوو و دواتر باسی ئه‌وه‌ی کرد که له‌شکری ڕژێم بێ شومار بوو، و ئه‌وانیش ته‌نها ١ دۆشکایان لابوو، که زوو زوو ده‌شکا.
بۆپێشەوە: لەو بەرگریەدا ژمارەیەک لە هاوڕێیانی بزووتنەوەی شورایی و هاوڕێیان کۆمۆنیست گیانیان بەخت کرد، ئەمانەی گیانیان بەختکرد، چەند کەس بوون و لەکوێ گیانیان بەخت کرد؟
سەفین هەینی: له هه‌ولێر ئه‌و هاوڕێیانەی گیانیان بەختکرد لە قۆڵی عەنکاوە (هاوڕێ ڕاستگۆ نەجمەالدین، هاوڕێ واحید عوسمان خدر ناسراو بە کاکەسوور، سێ هاوڕێی تری شورای گه‌ڕه‌کی سێتاقان بوون (هاوڕێ ڕه‌شاد وفەرهاد وڕزگار عەلی حەسەن سێ برابوون) له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان لەگەڵ هێزەکانی بەعس گیانیان له ده‌ستدا.
بۆپێشەوە: دوای ٢٧ ساڵ بەسەر بەرگری شوراکان، بەدژی گەڕانەوەی سوپای بەعسدا، دەتانەوێ بڵین چی؟
سەفین هەینی: شتی زۆر خۆش ده‌بوو، ئه‌گه‌ر هێزی شوراکانمان ڕێکخراوتر بوایە، و بیتوانیبا له‌ئاستی بواری سه‌ربازی و هۆشیاری شه‌ڕی شار و شاخدا خۆی نیشاندابا. ئه‌مه یه‌کێک بوو له‌و که‌م و کوڕیانه‌مان که نه‌مان توانی بیرۆکه‌ی چۆنیه‌تی شه‌ڕی ناوشار بکه‌ین. پێشتر حساباتمان نه‌کردبوو، چۆن و به کام چه‌ک و زه‌خیره شه‌ڕ بکه‌ین؟ گه‌ر ناچار بووین به‌ره‌نگاری دوژمن ببینەوە. ناوشار بای ئه‌وەندە خۆراکی تیا‌بوو که بتوانرێت پێی بژین و شه‌ڕ بکه‌ین، به‌ڵام هه‌م هێزمان ناڕێکخراو بوو، هه‌م چه‌کمان له ئاستی ته‌کنیکی دوژمن نه‌بوو، هه‌م زۆریش ڕۆشن نه‌بووین چی بکه‌ین! ئه‌مانه به‌شێک بوون له که‌م و کوڕیه‌کانمان ناچارین دانی پێدا بنێین.