سەردار عەبدوڵا: بۆپێشەوە توانیویه‌تی ڕیزێكی باش له نووسه‌ران وچالاكوانی كۆمۆنیستی وكرێكاری له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه، وه كاریگه‌ریشی هه‌بووه له‌سه‌ر چالاكردنه‌وه‌یان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی توانایه‌كانیان
سەردار عەبدوڵا: بۆپێشەوە توانیویه‌تی ڕیزێكی باش له نووسه‌ران وچالاكوانی كۆمۆنیستی وكرێكاری له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه، وه كاریگه‌ریشی هه‌بووه له‌سه‌ر چالاكردنه‌وه‌یان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی توانایه‌كانیان
سەردار عەبدوڵا نووسەر و چالاکوانی کۆمۆنیست؛ لە وەڵام بەدوو پرسیار لە ساڵڕۆژی سێیەمی بۆپێشەوەدا…
بۆپێشەوە: خاوەنی چەندین گۆشەو تەوەرەی جێگیرە، وەکو سەر وتار، هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان، پرس و رای هەفتانە، دوا وتە… کام یەک لەم گۆشانە، جێ دڵپەسەندی ئیوەیە؟
سەردار عەبدوڵا: ئه‌مانه پێناسەی ڕۆژنامه یا بڵاكراوه‌یه‌كی كرێكاری و سۆشیالیستیه، گرنگی ئه‌مانه ده‌گۆڕدرێ به پێی چۆنایه‌تیان وكاریگه‌ریان له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری وكۆمۆنیستی. بۆیه ناتوانین یه‌كێ له‌مانه هه‌ڵبژێرین چونكه هه‌ر جاره‌و یه‌كێكیان باشه به پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ی باسم كرد. به‌ڵام ده‌كرێ قسه له‌سه‌ر چۆنایه‌تی بكه‌ین چۆن ده‌كرێ سه‌ر وتار یا هه‌واڵه كرێكارییه‌كان و پرس و ڕای هه‌فتانه ودوا وتار وه‌ها لێبكرێن كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری وكۆمۆنیستی به‌ره‌وپێشه‌وه ببات. بۆ نموونه؛ سه‌ر وتار ده‌بێ جیا بكرێته‌وه له وتار، ده‌بێ كورت وچڕوپڕ هه‌ڵوێستی بڵاوكراوه‌كه ڕابگه‌یه‌نی له سه‌ر گرنگترین دیارده یا ڕووداوی نێوان ئه‌و دووهه‌فته‌یه كه بۆپێشه‌وه‌ی تێدا ده‌ر ده‌كرێت. ده‌كرێ سه‌روتار ته‌نها یه‌ك ستوونی په‌ڕه‌ی یه‌كه‌م بێت. به‌گشتی ده‌بێ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان كورت بن، چونكه خوێنه‌ریان زیاتر ده‌بێ و هه‌ر لێرێشه‌وه كاریگه‌ریان زیاتر ده‌بێ. هه‌واڵه كرێكارییه‌كان تا بكرێ ببه‌سترێنه‌وه به ناوخۆی كوردستانه‌وه، و هه‌واڵه جیهانهیه‌كان به كورتی بن باشتره. هه‌ر له‌م باره‌وه پێمباشه بۆپێشه‌وه بچێته ناو كرێكارانه‌وه وهه‌واڵه‌كان له خودی كرێكارانه‌وه وه‌ربگرێ، هه‌روه‌ك چۆن میدیاكانی بۆرژوازی په‌یامنێریان هه‌یه ڕاسته‌وخۆ له شوێنی ڕووداوه‌كان چاو پێكه‌وتن ساز ده‌كه‌ن، بۆپێشه‌وه‌ش ده‌بێ هه‌مان كار بكات چاو پێكه‌وتن بكات له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی كرێكاری وئاژیتاتۆره‌كانیان، به وێنه‌ی خۆیانه‌وه تا كرێكاران زیاتر بیانناسن.
سه‌باره‌ت به پرس وڕای هه‌فته‌ش ده‌بێ هه‌روا كورت وچڕوپڕ بێت، مه‌رج نییه هه‌ر وتار بێت ده‌كرێ چاوپێكه‌وتن بكات له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی كۆمۆنیستی وسۆشیالیستی له‌سه‌ر گرنگترین ڕووداوی هه‌فته. سه‌باره‌ت به دوا وته‌ش پێموابێت ئه‌و گرنگیه‌ی نییه؛ چونكه سه‌ر وتار هه‌یه هه‌ندێك جار له‌وانه‌یه ببێته زیاده هه‌مان قسه ده‌كرێ له سه‌ر وتاردا بكرێ.
سه‌رجه‌م ئه‌م گۆشه‌و ته‌وه‌رانه ده‌بێ شتی تازه و قسه‌ی تازه‌یان هه‌بێت، نه‌ك دووباره‌ی میدیاكانیتر و وسۆشیالمیدیا بێ.
بۆپێشەوە: دەرگای بۆپێشەوە بۆ هەموو قەڵەم بەدەست و دەنگە چەپ و کۆمۆنیست و ئازادیخوازەکان کراوە بووە، تا چەند لاتان وایە، بۆپێشەوە توانیویەتی ببێتە سەکۆ و مینبەرێک بۆ زوربەی نووسەرە چەپ و کۆمۆنیستەکان؟
سەردار عەبدوڵا: خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه ده‌بێ له ده‌وری گرنگترین گرفته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری كۆمۆنیستی چه‌ق ببەستێت، كه له ئێستادا مه‌سه‌له‌ی رێكخراوبوون وهۆشیاری چینایه‌تیه. بۆپێشه‌وه وه‌ك بڵاوكراوه یا ڕۆژنامه ته‌نهایه له‌م بواره‌دا كار ده‌كات، واته توانیویه‌تی ڕیزێكی باش له نوسه‌ران وچالاكوانی كۆمۆنیستی وكرێكاری له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه، وه كاریگه‌ریشی هه‌بووه له‌سه‌ر چالاكردنه‌وه‌یان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی توانایه‌كانیان. كاتێ كه‌سێكی كۆمۆنیست ده‌یه‌وێ قسه‌یه‌كی هه‌بێ لێی بێ ده‌نگ نابێ، چونكه جێگایه‌ك هه‌یه قسه‌ی تێدا بكات، ئه‌گه‌ر حیزبیشی نه‌بێ ده‌توانێ قسه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێ. هه‌رچه‌نده سۆشیال میدیا هه‌یه قسه‌كانی بگەیه‌نێ، به‌ڵام وه‌ك ڕۆژنامه نییه، ڕۆژنامه به شێوه‌یه‌كی فراوانتر بڵاویده‌كاته‌وه وده‌یگه‌یه‌نێت و به‌های قسه‌كه‌ی زیاتر ده‌كات. بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌ك بۆپێشه‌وه گرنگه بۆ زاڵ بوون به سه‌ر پاسیف بوونی كه‌سانێ كه ڕه‌خنه‌یان له حیزبه‌كانی چه‌پ و وكۆمۆنیست هه‌یه، وه ده‌توانم بڵێم بووه‌ته هۆی ڕێكخراوكردنی كه‌سانیتر كه له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كانن، و كردوونی به هێزێكی تری ناو به‌ره‌ی كۆمۆنیستی وچه‌پ له كوردستاندا. بۆپێشه‌وه ده‌توانێ ئه‌م هێزه گه‌وره‌تر بكات، به‌وه‌ی زیاتر په‌یوه‌ندی بكات به‌و كه‌سه كۆمۆنیست وچه‌پانه‌ی كه تا ئێستا دیار نین، به وتووێژكردن له‌گه‌ڵیاندا، و وه‌رگرتنی ڕاو بۆچوونه‌كانیان وداگرتنی وێنه‌كانیان. بۆپێشه‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری ماركسیستی وسۆشیالیستی و به‌رزڕاگرتنی ئاڵای ماركس له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر گرنگه، چونكه ناسیۆنالیزم و ئیسلامی سیاسی له كوردستاندا، به چه‌ندین شێواز و ڕوو خۆیان ده‌رده‌خه‌ن به ڕاست و به‌چه‌پ ده‌یانه‌وێ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی چینی كرێكاروزه‌حمه‌تكێش به لاڕێدا به‌رن، وبه‌ربه‌ستیان بۆ دروست بكه‌ن. بۆ ئه‌نجامدانی شۆڕشی سۆشیالیستی كه ته‌نها ئه‌لته‌رناتیڤه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ژیانێكی باشتر ودونیایه‌كی باشتر.