هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکانئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید

ڕێکخراوە پیشەییە سەربەخۆکانی جەزائیر ڕەتی دەکەنەوە کە پشتگیری لە پێکهێنانی حکومەتێکی تازە  بکەن لە کاتێکدا  بۆتەفلیقە هەر سەرۆکی جەزائیر بێت!

بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی (میدل ئیست مۆنیتەر)دا بڵاوکراوەتەوە ١٣ سەندیکا و ڕێکخراوە ی پیشەیی لە جەزائیر داوای دەستبەجێ ڕۆیشتن و بەجێهێشتنی کورسی سەرۆکایەتی لە بوتەفلیقە دەکەن. هەروەها ئەوان ئەوەش ڕەت دەکەنەوە کە پشتگیری لە بوتەفلیقە بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت و کابینەیەکی تازەی حکومەتی. ئەوان پێیانوایە ئەمە تەنها پلانێکە بۆ ساردکرنەوەی خۆپیشاندەران و هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کە لە  کۆتاییدا هەر لە  بەرژەوەندی ڕژێمەکەی بوتەفلیقەدا تەواو دەبێت.

بوعلام عمورة، یەکێک لە ڕابەرانی ئیتیحادیەکانی سەر بە  سێکتەری گشتی فێرکردن، لە وتەیەکیدا بۆ بەشی ڕاگەیاندنەکان وتی:” سەندیکاکانی ئێمە بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆ قەبوڵ ناکەن لەگەڵ حکومەتدا. ئێمە خۆمان بە بەشێک لە خەڵکی ناڕازی دەزانین و داخوازیەکانیشمان هەمان داخوازی ئەو خەڵکە ناڕازیەی جەزائیرە. ئێمەش داواکاریمان وەکو خەڵک ئەوەیە کە دەبێت بوتەفلیقە بڕوات. ئەمەش یەعنی دەبێت بڕوات”

بەدەوی بەڵێنی ئەوەی داوە بە خەڵکی جەزائیر کە حکومەتێکی تەکنۆکڕاتی پێک بهێنێت  کە سایەی ئەو کەسانەی بەسەردا زاڵ  بێت کە لەشەڕی سەربەخۆیی جەزائیردا بەشداربوون لە ساڵەکانی نێوان ١٩٥٤ بۆ ١٩٦٢. هەروەها حکومەتەکە لە خەڵکی بیزنیز چی و ئەفسەرو شارەزایانی بواری سوپایی دەبن. هەر بەپێی ئەو هەواڵەش گوایە بەدەوی داوای لەهەندێک سەندیک او ئیتیحادیەی پیشەیی کردووە کە ئەوانیش پشتگیری ئەو پلان و بۆچوونە بکەن و هاوکاربن لەدەرهێنانی وڵات لەو قەیرانەی کە ئێستا تێیکەوتوە، بەڵام  بە پێی هەواڵەکە و بە پێی ئەو سەرچاوەیەیەی سەرەوە گوایە  ١٣ سەندیکا ئەو داوایەی بەدەویان ڕەتکردۆتەوە.

جیگەی باسە کە بوتەفلیقە دوای ٢٠ ساڵ لە حوکمڕانی بڕیاری دا کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ خۆی هەڵنابژێرێتەوەو وازیش لە کورسی سەرۆکایەتی بهێنێت. هەروەها چەندین پێشنیارو دەستپێشخەریشی ڕاگەیاندووە بە مەبەستی هێورکردنەوەی خەڵکی ناڕازی جەزائیر، بەڵام لەبەرامبەردا خەڵکی ناڕازی جەزائیر هەموو ئەو دەستپێشخەریانەی ئەویان ڕەتکردۆتەوە و درێژە بە خۆپیشاندانەکانیان دەدەن. دەڵێن دەبێ بڕۆی. ئەوەش بە مانای ئەوە دێت دەبێت کورسی بەجێبهێڵی و بڕۆی.

یەکێک لەو پلان و هەوڵانەی بوتەفلیقە ئەوەیە کە حکومەتێکی تازە بە کابینەیەکی تازەوە ڕابگەێنرێت. هەروەها جێگری تازەی سەرۆک وەزیران ڕاسپێراوە تاکو سەردانی هەندێک وڵات بکات بۆ ڕوونکردنەوەی بارودۆخی ناوجەزائیر.  ئەو وڵاتانەش بە نموونە چین و ڕوسیاو وڵاتانی ئەوروپا دەگرێتەوە. لە لایەکیترەوە بەرپرسێکی حکومی لە سێکتەری  وزە دەریخست کە  کرێکارانی گەورەترین بەشی غازی سرووشتی دەستیان دایە خۆپیشاندان و مانگرتن لە دژی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بوتەفلیقە. وە ئەوەش کاتێک ڕوویدا کە دەست براوە بۆ دەستکاری کردنی دەستوور لە بەرژەوەندی مانەوەی ئەودا.

هەروەها ئەوەش ئاشکرا بووە کە لەوەتەی بوتەفلیقە گەڕاوەتەوە لە چارەسەری پزیشکی لە سوێسڕاوە، زۆرێک لە کەسە دیارو نزیکەکانی لەناو دەوڵەت و حیزبەکەی خۆشیدا لێی دوور کەوتوونەتەوە. جێگەی باسیشە هەر بە پێی هەواڵەکان کە تاکو ئێستا تا ڕاددەیەک ئەو خۆپیشاندانانەی جەزائیر بە ئاشتیانە بەڕێوە براون و سوپا هیچ تێوە نەگلاوەو بێلایەنی خۆی پاراستووە، بەڵام وەک دەردەکەوێت سوپا لە پشتی دیوارەکانەوە ڕۆڵی کاریگەر دەبینێت لە چارەنووسی وڵاتی جەزائیردا. وڵاتی جەزائیر ڕۆڵێکی گرنگی هەیە وەک سەرچاوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ پێدانی غازی سرووشتی بە وڵاتانی ئەوروپا. جەزائیر غازی سرووشتی دەدات بە وڵاتانی وەک ئیتالیا، فەرەنسا و ئیسپانیا. هەروەها هەندێک کۆمپانیای دەرەکی لەوێدا سەرمایەگوزاری دەکەن بۆ نموونە کۆمپانیاکانی وەک بی پی،  تۆتەڵ و ریسپێکت.

مانگرتنەکانی کرێکارانی کۆمپانیای بۆکسیت کۆتایی  پێهێنرا  لە دوای ئەوەی کە کرێکاران لەگەڵ دەسەڵاتداران گەیشتنە ڕێکەوتن.!

لە ڕێگەی چەندین سەرچاوەی ڕەسمیەوە لە وانە : ستاب ڕۆێک نیوز، نووڤێڵ وە هەروەها  کڕۆنیکڵەوە هەواڵی ئەو ڕێکەوتنەی نێوان کۆمپانیای بۆکیست و کرێکاران بڵاوکرایەوە.

گرنگی ئەو هەواڵە پێش هەموو شتێک لەوەدایە کە  کرێکاران وا بۆ ٩ ساڵ دەچێت کە ئەوان لە خەبات و تێکۆشانی بێووچاندان لە پێناو داواو ئامانجەکانیاندا.

خەبات و تێکۆشانی کرێکارانی سەر بەکۆمپانیای بۆکسیت لە ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٠٩ وە دەستی پێکردووە. لەم ماوە درێژەدا کرێکارەکان جارجارەش بە شێوەی خۆپیشاندان و مانگرتن فشارەکانیان زیادکردووە لەسەر کۆمپانیاکە. ئیتر لەوکاتەوە بێوچان  کرێکاران لە هەوڵ و کۆششدا بوون تا لە ڕۆژی ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ دا گەیشتنە ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکە و مانگرتن و خۆپیشاندانیشیان کۆتایی پێهێنا.

ئیتر ئەوە وای کرد کە لە ١٥ی شوباتی ڕابردووەوە گرژیەکانی نێوان کرێکاران و کۆمپانیاکە بەرەو هەڵکشان ڕۆیی. بەردەوام بوو تا ٢٠ی ئەم مانگە. کرێکاران دەستیان کرد بە دانانی بەربەست لەناو ڕووباری باربیس تا بەلەم و کەشتیەکان نەتوانن پێیدا تێپەڕ ببن و کۆمپانیاکە نەتوانێت بەرهەمەکەی بگوازێتەوە. لەم  ماوەیەدا ٦١ کرێکار دەرکراون و زۆریش زیان بە ئەوانەی ترگەیشتووە

ڕێکەوتنەکەی نێوان  کۆمپانیای  بۆکسیت وکریکارەکان  کە لەلایەن سەندیکای گشتی کرێکارانی گەیاناوە نوێنەرایەتی دەکرێن لەسەر چەند خاڵێک بنیات نراوە. لە نێویاندا ئەم خاڵە سەرەکیانەن:

١- ئەو ٦١ کرێکارەی کە لەسەر کار دەرکراوە دەبێت بگەڕێنەوە.٢- نابێت هیچ کەمتەرخەمی و سستی و بەلاڕێدا بردنێکی تێدا بێت لەو ڕێکەوتنەدا. ٣- دەبێت تەواوی ڕوباری باربیس لەو بەربەستانە پاک بکرێتەوە کە ڕێگر بوون لە هاتوچۆی بەلەم  و کەشتی گواستنەوەی بەرهەمی کۆمپانیای بۆکسیت. ٤- دەبێت ڕێکەوتن و گرێبەستێکی تری گشتگیر بنیات بنرێت کە تێیدا داواکاری و مافی کرێکارەکانی تێدا بپارێزرێت. ٥- تەواوی زیان لێکەوتوان لە ماوەی مانگرتن و خۆپیشاندانەکاندا قەرەبوو بکرێنەوە. ٦- لە ماوەی ١٤ ڕۆژدا دەبێت مەرجەکان جێبەجێ بکرێن..

جێگەی باسە کە کۆمپانیای بۆکسیت خاوەنداریەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی ڕوسی. یەکێکە لە گەورەترین کانی فافۆن. ئەو کۆمپانیایە دەکەوێتە شاری جۆرج تاون و لە ناو خاکی گەیانادا بنیاتنراوە.  ئەرکی ئەو کۆمپانیایە  کە کۆمپانیایەکی کانی فافۆنە دەرهێنانی فافۆن و ئامادەکردنی کەرەسەی فافۆنیە.

کرێکارانی هانکوک مانگرتنەکانیان کۆتایی پێ دەهێنن کە بۆ بەرزکردنەوەی مووچەکانیان ئەنجامیاندا و گەیشتنە ڕێکەوتنێکیش!

کرێکارانی سەر بە کۆمپانیای هانکوک کە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بوو لە مانگرتندا بوون ، ڕۆژی ٢١ی ئازار کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێناو لە گەڵ دەسەڵاتدارانی سەرەوەی ئەو کۆمپانیایەش گەیشتنە ڕێکەوتن.

کۆمپانیای هانکۆک دەکەوێتە ناوەندی شاری دوناوجفاروس لە ناو وڵاتی هەنگاریادا و  خاوەنداریەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆریای باشوور. کاری ئەو کۆمپانیایە دروستکردنی تایەی ئۆتۆمۆبیل و تەواوی جۆرەکانی ئەو مەکینانەی کە لەسەر تایە دەڕۆن. دەوروبەری ٣٣٠٠ کرێکار لە خۆدەگرێت و بەبەردەوامی شەو و ڕۆژ کاری تێدا دەکرێت.

ماوەیەکە  کەمی هێزی کار گرفتی دروستکردووە لە کەرتی پیشەسازی ئۆتۆمۆبێلدا و ئەوەش وای کردووە کە کرێکارانی ئەو کەرتە دەست بدەنە مانگرتن بۆ زیادکردنی سەعات کارەکانیان. هەر لەوبارەوە چەندین جار لە کەرتی پیشەسازی ئۆتۆمۆبیلدا مانگرتن و خۆپیشاندان ئەنجام دراوە لە پێناو زیادکردنی موچەکانیاندا.

کۆمپانیای هانکۆک و کەرتی پیشەسازی ئۆتۆمۆبیل لەهەنگاریادا ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە گەشەپێدانی ئابوری هەنگاریادا. تێبینی کراوە ١/٣ ئابووری وڵات پشت بە بەروبوومی ئەو کەرتە دەبەستێت.

نوێنەری کرێکاران و قسەکەرانی سەندیکای VDSZ بۆ میادیاکان ڕایانگەیاند کە ئەوان ڕازی بوون بەوەی کە کۆمپانیای هانکۆک ١٣.٦موچەی کرێکاران زیاد بکات.  هەروەها ئەو سەندیکایە کە بە ڕابەری ئەو کرێکارەکانی ئەو کۆمپانیایە درێژەیان بەو مانگرتنە دا وتی” بە دڵنیاییەوە مانگرتنی کرێکاران بەرهەمێکی باشی بۆ کرێکارەکان هێنایەدی و سەرکەوتنی باشیان بەدەست هێنا”. هەروەها وتی ” کە  کۆمپانایاکە بڕیاری تەواوی داوە کە زیادە بخاتە سەرمووچەی تەواوی کرێکارەکانی کۆمپانیای هانکۆک”.

جێگەی باسە کە کرێکارانی سەربەکەرتی پیشەسازی هەنگاریا زۆر جاران چالاکی و مانگرتن ئەنجام دەدەن کە کاریگەری وا دادەنێن کە هەندێک جاران  تەواوی ئەو کەرتە تووشی شەلەل و ڕاگیران دەکەن. بۆ نموونە لە جەنیوەریدا کرێکارانی سەر بەکۆمپانیای Audi AGمانگرتنیان ئەنجامداو بەتەواوی کاریان لەو کۆمپانیایەدا ڕاگرت. داواکاری ئەو کرێکارانە زیادکردنی موچەکانیان بووە بە ڕێژەی ١٨٪.

کۆمپانیای Audi AG کۆمپانیایەکی ئەڵمانیە و کاری دروستکردنی ئۆتۆمۆبیلە و لەناو هەنگاریادا سەرمایەگوزاری دەکاو ئۆتۆمۆبیل بەرهەم دەهێنێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.