خەڵک پێویستی بەهاوکاری یەکتری هەیە لەئێران
خەڵک پێویستی بەهاوکاری یەکتری هەیە لەئێران
عبدالرحمن رسول
ئەمڕۆ ۲۹-۳-۲۰۱۹ بەڕێوبەری بیمارستانی نمازی شیراز ڕایگەیاند تا ئەمڕۆ ۳۱۹ کەس بوونە قوربانی. بەپێی کەشناسی ئێرانی چاوەڕێ دەکرێ لە ڕۆژی یەک شەممەوە لافاو و سێڵاوێکی زۆر ڕوو لە کوردستان دەکات. لەچەندین ناوچەو شاری تریش قوربانی گیانی هەیە و زیانی ماددی زۆر هەیە، هەفتەی داهاتوو باران بارین و سێڵاوی زۆر ڕوو دەدات. سەدەی قشڵاغی سنە لە داڕمان دایە. سەدی چراغ وەیس کە کەوتۆتە نێوان بانە و سەقز سەدی پیرونیوز، لەداڕماندایە. نێوان بانە و سەقز و هەتا دەریاچە ورمێ بەپێی سەرچاوەکانی کەشناسی ئێرانی بارودۆخی کەش و هەوای باران بارین زۆر نالەباری باراناوی و لافاو دەبێت جادەکەش ڕادەگرێت پردەکەی مایندواوێ فشاری زۆری زیادبوونی ئاوی لەسەرە ئەگەری زۆری ڕووخانی هەیە. لەگەڵ هاتنەپێشی ئەم ڕووداوە سروشتییە شمەک و پێویستییەکانی خەڵک نرخیان بەرزبۆتەوە. یەکێک لەو بەرهەمانە کە لەناوخۆی زۆربووە ئەویش پیاز کیلۆ ۱۳ تا ۱٥ هەزار تەمەن سوپا دەینێرێ بۆ عێراق دەیکات بەدۆلار ڕۆژانە نرخی زیاتر بەرز دەبێتەوە لەپێشدا کلیۆی ۲۰۰۰ تەمەن بوو. لە۹-۳-۲۰۱۹ قیمەتی پیاز پێش قیمەتی دۆلار کەوت ۱۷۹۲۰ تمەن. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کەبەرپرسانی باڵای دەوڵەتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران باکیان لەسوود و هەبوونی بەرژەوەندی خەڵکی نییە، لەهەموو کاتێکدا و لەهەربارودۆخێکدا بێت تەنها گرینگی بە کۆکردنەوە و لوشدانی سامان و پوڵی خۆیان دەدەن. لەئێستادا خەڵکی گیرۆدەیی هەبوونی سێڵاو و لافاو ڕووبەروی لەدەستدانی ئازیزان و زیانی ماددی دەبێتەوە بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی ئاخوندی لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکانی ڕێگا و جادە و گەڕەک و پرد و ناوشارەکاندا، بەڵام دەوڵەتی فاشیزم و تیرۆریستی ئیسلامی هیچ باکی نییە. بۆیە پێویستە خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەخەمی یەکتری دابن و بەهانای یەکترەوە بچن و دەست بکەن بە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ ئەو ناوچانەی تووشی خەساردمەنی بوونەوە بەزوویی بچن ڕزگاریان بکەن. بەڵام زۆر وریابن لە هێزە مافیا و چەتەکانی سەر بەڕژێم بۆ ئەوەی دەست نەگرن بەسەر کەلوپەل و شمەکەکانی هاوکاری و کۆمەکەکان هەروەکو ساڵانی ڕابردوو کە بەرامبەر خەڵکی ئەنجامیان دەدات چەتەو مافیاکانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئیسلامیی ئێران. ئەرکی خەڵکی تێکۆشەری مرۆڤ دۆست و ئازادیخوازە بەهەرجۆرێک بۆیان دەکرێ هاوکاری و کۆمەکی خۆیان بۆ ئەو شوێن و ناوچانە بنێرن کە بەهۆی سێڵاوەوە تووشی زیان بوونەتەوە. هەموو جیهان دەزانێت سیستەمی ئیسلامی ئێران و کاربەدەستانی باڵای ئەو ڕژێمەی بە پوڵ و سامانی گشتی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆن یارمەتی و هاوکاری ڕێکخراو و گڕووپە تیرۆریستییەکانی ئیسلامی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان و ناوچەکە دەدەن، لەئێستادا ئەو ڕژێمە هیچ باکی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی ئێران و کوردستان نییە. ئەرکی خەڵکی ناڕازی بەهەر جۆرێک بۆیان دەکرێت کاری هەروەزکاری و هاوکاریکردنی یەکتری گەشەپێبدەن تەنها خۆیانن دەتوانن خۆیان ڕزگاربکەن، بۆ ڕزگاریان گەشە بە ڕێکخراوبوونیان بدەن و پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکتری لەنێوان وخەڵکی ناڕازی شاروشارۆچکە بەهێزبکەن. بۆئەوەی بەیەکەوە دەست لەناودەست کاربکرێت بۆ ڕووخانی ڕژێمی تیرۆریستی ئیسلامی ئێران…