وانەی هەفتەی شانزەهەمی ئێلەگ زەرەدەکان” خەباتەکە جیهانیە”!!سۆفی تیسسیە: دەمانەوێت ڕژێمی سیاسی ئێستا بگۆڕین. ئەم ڕژێمە چیتر بەکەڵک نایەت…

0

وانەی هەفتەی شانزەهەمی ئێلەگ زەرەدەکان” خەباتەکە جیهانیە”!!

سۆفی تیسسیە: دەمانەوێت ڕژێمی سیاسی ئێستا بگۆڕین. ئەم ڕژێمە چیتر بەکەڵک نایەت…

نووسینی: ئەحمەد عبدالستار

خاوەنی ئێلەگ زەردەکان وەک خوی هەفتەکانی پێشوو هەموو شەممەیەک هاتنەوە سەرشەقامەکان لە پاریس و شارەکانی دیکەی فەرەنسا. بانگەوازی ئەم هەفتەیە هەڵخراندنی” چارەنووس ساز” بوو، وەک ئەوەی دژی پرۆژەی ماکرون ناونرا کە دەیگووت” گفتوگۆی نیشتمانی” کە کۆتاییەکەی ناوەڕاستی مانگی ئازارە. بەپێی رای ئەوان پڕۆژەکە “گاڵتەجاڕیە”. یەکێک لە ناڕازییەکان بەناوی سۆفی تیسییە دەڵێ “بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتیەکانمان لە ڕۆژی شەممە، چونکە بە سادەیی ئەوەیە کە ماکرۆن وەڵامی داواکاریەکانمان ناداتەوە. دەمانەوێت دیموکراتی بینا بکەینەوە و ڕژێمی سیاسی ئێستا بگۆڕین. ئەم ڕژێمە چیتر بەکەڵک نایەت”.

سەرەڕای هەڵخراندن و بانگەوازکردنی هێزی ناوخۆی جەماوەر بۆ هەفتەکانی داهاتوو، و جەختکردنەوە لەسەر پشتبەستن بە “هەڕەمەکی”، واتە نیشاندانی توانایە خۆییەکان و پێداگری لەبەرگریکردن. بانگەوازی مانگرتنی وڵاتانی ناوچەکەیان داوە، وەک (بەلجیکا، ئەلمانیا، ئینگلتەرا، لۆکسمبۆرگ، هۆلەندا…) و خۆپیشاندان لە شارە گەورەکانیان. بەپێی ئەو بانگەوازەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ف.ب بڵاویانکردۆتەوە و بۆ زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی وەرگێڕدراوە، جەخت لە “خەباتی جیهانی و نێونەتەوەیی” دەکەنەوە.

گواستنەوەی بانگەوازی ناوخۆی فەرەنسا بۆ وڵاتانی دراوسێ، مانای ئەوەیە کە ئەو ناخۆشی و قورساییەی لەسەر شانی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشان ئەو وڵاتانەیە هاوبەشە، و ئەنجامی قەیرانی قووڵی ئابووریە کە ئەم وڵاتانە پێوەی گرفتارن. هەرچەندە ئەم هەستە نێونەتەوەییە تۆزێک دواکەوتووە، هەروەک مارکس زوو دەرکی پێکردووە لە هاوپشتی جیهانی کرێکاران بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرمایەداری جیهانی، ئەم دوو لێکچوونە یەکن، پێویستی یەکگرتن و نێونەتەوەیی بوونی، و جیاوازی لە نێوان هەڕەمەکی و ڕێکخستنی.

ئەم بانگەوازە نێونەتەوەییەیان مانای وایە جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشانی ژێر دەسەڵاتی سەرمایەی جیهانی، لە تاقیکردنەوەکانی ژیانی رۆژانەیان فێردەبن و دەبێتە تەجروبەیەک لە خەبات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی چینایەتیان. ئەم جەماوەرە ئەوە فێربوون کە سەرمایەداری هیچی لەدەست نییە کە بتانداتێ، تەنیا وەردەگرێت، هەموو شتێک وەردەگرێت، بەتایبەت کاتی قەیرانەکان، هەوڵدەدات گۆشتی خەڵکانیتر لە ئێسقانەکان جیابکاتەوە. قەیرانیش دەوریە و بە سەنگی خۆی دووبارە دەبێتەوە، لەگەڵ تەواوبوونی دەورەی سەرمایە. ئەم قەیرانەش وا دیارە تا هەتایە، ئەمە مانای وایە تاهەتایە ئەوانیتر زەجری ئەو قەیرانانە بکێشن لە ژیانی ئاسایی خۆیاندا.

ئەم بانگەوازە مانایەکی دیکەشی هەیە؛ کۆمۆنیزم (کۆمۆنیزمی مارکس)، تاوەکو ئێستا لە حیزبە کرێکاریەکانەوە دوورە، ئامادەییشی نییە لە مەیدانی خەباتی چینایەتی، چونکە ئەوە ماوەی ١٦ هەفتەیە لانی کەم لە فەرەنسا، نەمانبینی حزبێک لەسەر ڕێگای بەلشەفی نێونەتەوەیی، بەدەستی کرێکاران و زەحمەتکێشانەوە بێت! و ڕابەری خەباتیان بێت، کە پێویستی دەکرد هەڵگر و ڕابەری پێشەوەی ئەو خەباتە بێت “بیناکردنەوەی دیموکراسیەکەمان و گۆڕینی ڕژێمی سیاسی” بەپێی قسەی یەکێک لە ناڕازایانی خۆپیشاندانەکان( سۆفی تیسییە).

ئەم هەنگاوە بە ئاراستەیەکی دروستە، وەک هەموو هەنگاوەکانی پێشوو، سەرەڕای کێشەکانی کە هاتوونەتە ڕێ. بەمانای ئەوەیە کە تیۆریەکانی مارکس لەسەر کێشمەکێشە چینایەتیەکان و شێوەی ئیدارەدانی دروست بوون، لە پێویستی بوونی حزبێکی کرێکاری لەناو جەرگەی خەباتی کرێکاران و رێکخستنی ئەو خەباتە تا مەنزڵگەی کۆتایی بۆ نەهێشتنی سەرمایەداری و لابردنی لەسەر ڕێگای مرۆڤایەتی. مانای پێویستی دەرک کردنە بە پێویستی ئەو ڕزگارکەرە و پێویستیەکە ڕۆژانە دەستی لێدەدەین.

Leave A Reply

Your email address will not be published.