بەشداریکردن یا نەکردنی بەلشەفیەکان لە پەرلەمان

0

بەشداریکردن یا نەکردنی بەلشەفیەکان لە پەرلەمان

نووسینی: لینین

وەرگێران: سالار حمەسەعید

لاپەرەیەک له‌: کۆمۆنیزمی ” باڵی چەپ ” بشێوی مناڵانە.

‘’Left-Wing’’ Communism, an Infantile Disorder

بەشداریکردن یا نەکردنی بەلشەفیەکان لە پەرلەمان

دووجار بەلشەفیزم خەباتی کرد دژبە لادانەکانی ”چەپ” لەنێو حزبەکەیدا کە واگریمان دەکرا بە ڕێژەیەکی زۆربن: لە ساڵی ١٩٠٨ دا سەبارەت بە  پرسی بەشداریکردن یا نەکردن لە کۆنەپەرستترین ”پەرلەمان” و یەکێتییە کرێکارییە یاساییەکان کە بە کۆنەپەرستانەترین یاسا سنووردارکرابوون، وە هەروەها لە ساڵی ١٩١٨ دا سەبارەت بە (رێکەوتننامەی برێست – لیتۆڤسک) کە ئایا جۆرێک لە سازش و ڕێکەوتنی زەلیلانە ڕێگەپێدراوە.

لە ساڵی ١٩٠٨ دا بەلشەفیکە ”چەپەکان” لە حزبی ئێمە دەرکران لەبەرئەوەی زۆر سەرسەختانە ڕەتیانکردەوە کە لە زەروورەت و پێویستی بەشداریکردن لە کۆنەپەرستانەترین ”پەرلەمان” تێبگەن. ”چەپەکان” کە لە نێویاندا ژمارەیەکی زۆر لە باشترین شۆڕشگێرەکانی تێدابوو کە دواتر بوونە هەڵگری وە تائێستاش هەڵگری نازناوی ئەندامی حزبی کۆمۆنیست بە ئیمتیازەوە، بەتایبەتی  لەسەر بنەمای سەرکەوتنی ئەزموونی  (بایکۆت)ی  ساڵی ١٩٠٥. کاتێک لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٠٥ قەیسەر داوای کۆبوونەوەیەکی ڕەسمی ڕایگەیاند بۆ ”پەرلەمان” ێکی راوێژکاری، لە وەڵامدا بەلشەفیکەکان (بایکۆت) یان ڕاگەیاند دژ بە هەموو حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن و مەنشەفیکەکان و لەڕاستیدا ‘پەرلەمان’ بەتەواوی لەناوبرا و پاککرایەوە لەلایەن شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٠٥. لەو کاتەدا بایکۆتەکە سەلمێنرا کە کارێکی ڕاست بوو، نەک لەبەرئەوەی بەشداریکردن بەشێوەیەکی گشتی لە پەرلەمانێکی کۆنەپەرستانەدا ڕاستە، بەڵکو لەبەرئەوەی ئێمە ڕاست بارو ڕەوشە بابەتیەکەمان هەڵسەنگاند کە بەرەو ئاڵوگۆڕێکی کتوپڕی مانگرتنە جەماوەریەکان بۆ مانگرتنی سیاسی و ئینجا بۆ مانگرتنی شۆڕشگێڕانە و دواتر بۆ راپەرین دەچێت. هەروەها خەبات و تێکۆشان لەوکاتەدا چەقی بەستبوو لەدەوری مەسەلەی ئەوەی ئایا واز لە داوای بانگکردن بۆ کۆبوونەوەی رەسمی یەکەمین ئەنجومەنی نوێنەرایەتی بهێنرێ بۆ قەیسەر یاخود هەوڵبدرێ راگەیاندنی کۆبوونەوەی ڕەسمی  بەزۆر لە رژێمی کۆن زەوت بکرێ. کاتێ هیچ دلنیابوونێک نەبوو وە نەدەکرا ببێ کە بارو ڕەوشە بابەتیەکە بەراورد دەکری و هاوشێوەیە، کاتێ هیچ دڵنیاییەک نەبوو لەرەوتێکی هاوشێوەی یا هەمان ڕادە لە پەرەسەندن و بەرەوپێش چوون، ئیتر بایکۆت چیدی ڕاست نەبوو. بایکۆتکردنی پەرلەمان لەلایەن بەلشەفیەکانەوە لە ساڵی ١٩٠٥ دا پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕی دەوڵەمەند کرد بە ئەزموونێکی سیاسی ئێجگار بەنرخ وە پیشانی دا کە بەتێکەڵکردنی هەردوو شێوازی یاسایی و نایاسایی خەباتی پەرلەمانی و زێدە پەرلەمانی، کە هەندێ کات بەسوودە و تەنانەت زۆر پێوستە کە شێواز و فۆرمی پەرلەمانی رەتبکرێتەوە. بەڵام لەڕاستیداهەڵەیەکی زۆرگەورەیە کە ئەم ئەزموونە بەشێوەیەکی کوێرانە یا لاسایی کەرەوانە و ناڕەخنەگرانە (بێ هەڵسەنگاندن) بەکارببرێت بۆ بارو ڕەوشی تر و وەزعی تر. بەڵام بایکۆتکردنی ”دۆما” لەلایەن بەلشەفیەکانەوە لەساڵی ١٩٠٦ دا هەڵەبوو، ئەگەرچی هەڵەیەکی بچووک وە بەئاسانی چارەسەر دەکرا. بایکۆتکردنی ”دۆما” لە ساڵەکانی ١٩٠٧ و ١٩٠٨ و دواتر، هەڵەیەکی جدی و گەورەبوو کە سەخت بوو چاک بکرێتەوە، چونکە لەلایەکەوە نەدەکرا چاوەڕوانی بکرێ لە هەڵسانێکی کتووپڕی هەڵچوون یا داچوونی شۆڕشگێڕانە و گۆڕانی بۆ ڕاپەڕین. وە لەلایەکی ترەوە تەواوی بارودۆخە مێژووییەکە کە مامەڵەکردن بوو لەگەڵ نوێسازی پاشایەتی بۆرژوایی بانگەوازبوو بۆ تێکەڵکردنی چالاکی یاسایی و نایاسایی.

ڤ.ئ.لینین نیسان و ئایاری ١٩٢٠ چاپکراوە بەشێکی کورت لە کۆمۆنیزمی ”باڵی چەپ ” و (بشێوی) نەخۆشی مناڵانە.

From:

‘’Left-Wing’’ Communism, an Infantile Disorder, Written in April/May 1920 by Lenin, Petrograd.

٢٤ی شوباتی ٢٠١٩

Leave A Reply

Your email address will not be published.