هێرش بۆ سەر قەبری کارل مارکس لەلەندەن

0

هێرش بۆ سەر قەبری کارل مارکس لەلەندەن

نوری بەشیر

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ٥ی فێبریوەری ٢٠١٩ زۆرێک لە میدیاکانی بەریتانیا، هەواڵی هێرشکردنە سەر گڵکۆی “کارل مارکس” یان لەسەرقەبرانی هایگەیت، بڵاوکردەوە، کە یەکێکە لە قەبرەستانە گەورەکان و لە ناوچەی باکوری شاری لەندەندایە، کە ساڵانە بەدەیان هەزار کەس سەردانی قەبری مارکس دەکەن.

ئەم هێرشە بۆ سەر قەبری کارل مارکس، بەپێی راگەیاندنی میدیاکان و لەوانە رۆژنامەی گاردیان بەوە دەچی لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بووبێت. بە چەکوش بەشی پێشەوەی کە ناوی مارکس و جێنی هاوسەری تێدایە شێواندووە، لەگەڵ لەدایک بوون و کۆچیاندا، وە ئەو وتە بەناوبانگەی مارکس لە تێزەکانیدا سەبارەت بە فیۆرباخ نوسیوویەتی و دەڵێت ” فەیلەسوفەکان تەنیا بەشێوەی جۆراوجۆر جیهانیان شیکردۆتەوە، بەڵام قسە لەسەر گۆڕینی جیهانە”. هەروەها ئايان دونجافيل و گاردیان تاکید لەوە دەکەنەوە کە ئەمە هێرشێکی بەبەرنامەیەو ئەوان و کەسانێکی زۆر نیگەرانیان لەم کردەوەیە دەربڕیوەو تاکید لەوە دەکەنەوە کە ئەگەر ئەوان خیلافیان لەگەڵ بۆچونەکانی کارل مارکسدا هەیە دەکرا بنووسن و لایەنگرانی خۆیان رازی بکەن بە خیلافیان بە بۆچۆنەکانی مارکس.

هاوکات چەندین رۆژنامەی تر ئەم هەواڵەیان بڵاوکردۆتەوەو ژماریەک لە کەسایەتی نووسەرو شاعیر تەئکیدیان لەوە کردۆتەوە کە کۆمەک کۆکرێتەوە بۆ چاککردنەوەی ڕوپۆشی گڵکۆی کارل مارکس کە زیانی بەرکەوتووە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.