ناڕەزایەتییەکانی ئێران ئەو هەنگاوانەی کە پێویستن!!
ناڕەزایەتییەکانی ئێران ئەو هەنگاوانەی کە پێویستن!!
عبدالرحمن رسول
یەکێک لە هەنگاوە دروست و خێراکان پێویست دەکات کە خەڵکی ناڕازی لە کرێکار ومامۆستا وکۆڵبەر وژنان و شوفێران و زەحمەتکێش و بازاڕیان و دوکانداران کە خۆیان رێکخراوبکەن بە جۆرێک کەپەیوەندی دروست بکەن لەگەڵ ناوەندە جیاجیاکانی تردا بۆئەوەی لەگەڵ هاتنە سەر خیابانەکاندا هەماهەنگی گشتی بۆسازبکرێ. ناکرێت جۆرو شێوازی ناڕەزایەتییەکان هەر وەکو ساڵانی رابردوو بن. لەبەرئەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرامبەر سیاسەتە هەڵە و چەواشەکارییەکانی بەرپرسە باڵاکانی کۆماری فاشیزمی ئیسلامیی ئێران و دەستوور ویاسا وسیستەمە کۆنەپەرست و دژە ئینسانی و دژە کورد بوونەکەی تازە نییە، بەڵکو زۆر کۆنە بۆ ماوەی چل ساڵە ئەم ناڕەزایەتییە جۆراو جۆرانە هەیە، کە بەرزی و نزمی بە خۆیەوە دیووە، بەڵام ناڕەزایەتی خەڵکی زەحمەتکێشی کۆڵبەر وخەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەم چەند ساڵە بەهێزتر و پڕکاریگەرتر بووە لە بەرامبەر کوشتنی کۆڵبەران و لە سێدارەدانی گەنجان و جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا لەلایەن فاشیزمیی ئیسلامیی ئێراندا. نزیکەی ساڵێکە پەرستاران و کرێکاران وکارمەندو پزیشکەکان لە نەخۆشخانەی امام خومێنی لە شاری کەرج لە چەندین ماف بێ بەشکراون لە ( ٢٩-٨-١٣٩٧) بۆ هێنانەدی مافەکانیان دەستان بەناڕەزایەتی خۆپیشاندان کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش كرێكاران، داوای مافی خانەنشینی و بیمە و باشکردنی بارودۆخی نەخۆشخانە و چەندێ داواکاری تر نارەزایەتییەکانیان ئەنجام داوە. ماوەی چەندین ڕۆژە کرێکارانی هفت تەپە لە شاری (شوش) لەناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بەردەوامن هەر بە هۆێ ناڕەزایەتیەکانیشەوە چەندین کەس لە هەلسوڕاوانی کرێکاری وجەماوەری زیندانیکراون، ئەوانیش (ئیسماعیلی بەخشی، موسلم ئارمەند، محسن فاضلی، مەحمودی بێشری لەنگرودی، محمدی حەبیبی، اسماعیلی عبدی)، بەپێی ئەو لێدوان و قسانەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئیسماعیلی بەخشی، رابەری کرێکارانی سەندیکای هفت تەپە لەکاتی قسەکردنیدا بۆ کرێکاران باسی بایەخ و گرینگی شوراکانی کرێکاران دەکات، باسی درۆو پڕوپاگەندە چەواشەکاریەکانی دەزگای راگەیاندنەکانی رژێمی ئیسلامی دەکات، باسی ئەوە دەکات ئەو هێزەی هاتۆتە دەوری کارخانە دەیەوێ ئیستفزازی کرێکارەکان بکات بۆئەوەی بیانوو پەیدا بکەن و سەرکوتیان بکەن. بۆیە زۆر هوشیارانە ئاگاداریان دەکات لەوبارەوە. وە باسی ئەوە دەکات کە ئەوان تەنها بۆ مافی خۆیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن و جێگای پشتیوانی خەڵکە. جێگای پشتیوانی مامۆستایان و کرێکارانی شوێنەکانی دیکەو سەرجەم خەڵکە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە داواکاریەکانیان رەوایە بۆیە خەڵکی دیکە پشتیوانیان لێدەکەن. دوای تەواوبوونی قسەکانی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمەوە ئەم هەڵسوڕاوە کرێکارییە ئیسماعیل بەخشی لەگەڵ هاورێیەکی دیکەی بەناوی موسلم ئارمەند و رۆژنامەنوسێك کە بۆ روماڵی خۆپیشاندانەکە لەوێ بووە دەستگیرکراون و ڕەوانەی زیندان کراون. بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و کریکارانی تاران پشتیوانی لە داواکانی کرێکارانی هەفت تەپە دەکەن. داوایی ئازادکردنی کرێکارانی زیندانی کراو دەکەن. ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانە تازە نییە، بەڵکو لەدوای هاتنە سەر دەسەڵاتی مەلاکان لەئێران بەهۆی هەبوونی چەوسانەوە و نابەرابەری و سەرکوت و ئیستبداد و دەرکردنی یاسا کۆنەپەرست و ڕەجعی و دژە مرۆڤایەتییەکانەوە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لەناو خیابانەکاندا ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، بەڵام وەڵامدانەوەی بەرپرسانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران زیندانیکردنی هەڵسوڕاوانی خەڵکی ناڕازی وخۆپیشاندەر و ئازار و ئەشکەنجە و لەسێدارە بووە. ئەمەش بۆئەوە بووە کە بەر بە گەشەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بەرامبەر بە هێزبوونی یەکێتی ناڕەزایەتییەکان بگرن. لەساڵی ۱۹۷۹ و ساڵانی دواتر چەندین یاسا بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان و دەرکردنی یاسای زۆرملێی باڵاپۆشی و یاسای ئیجباری حیجاب بۆ ژنان و کچان، یاسای هەڵاواردن و جیاکردنەوەی کۆڕان و کچان لە زانکۆ و قوتابخانەکان، دەرکردنی چەندین یاسای کۆنەپەرستانە و دژە مرۆڤایەتی لەلایەن سیستەمی فاشیزمی ئیسلامی لە ئێران دەرکرا، و دواتر ژنان و کچان بۆ بەدیهێنانی ماف وئازادییەکانیان بەردەوام لەسەر خیابان و شەقامی شارەکان بوون، بەڵام بەرپرسانی ئاخوندی ئیسلامی بەزەبر و زەنگ و سەرکوت و زیندانیکردن و لەسێدارەدان ویستوویانە پاشەکشە بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و داواکاری و خواستەکانی ژنان وکچان بکەن. مامۆستایان و خوێندکاران بەردەوام لە خیابان و شوێنە گشتییەکان ئازایانە داوای مافەکانیان کردووە، هەرگیز دانەبڕاون لە چالاکی مەدەنییەکان. لە ساڵی ۱۳۷۸ هەتاوی ناڕەزایەتی لە چەند شاری ئێران هەبووە، بۆ فشار خستنە سەر خەڵکی ناڕازی و پاشەکشەکردن بە گەشەکردنی یەکێتی ناڕەزایەتییەکانی ئێران لەلایەن فاشیزمی ئیسلامی ئێرانەوە چەندین کەس دەستگیرکراون. شوفێرانی بارهەڵگر بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ دەستان بە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین کردووە لە ڕابردوو، بەڵام بەپرسانی دەسەڵاتدار بەهیچ جۆرێک وەڵامی داواکارییەکانیان نەداونەوە. مامۆستایانی ئێران زیاتر لە٥۰شوێن و شار مانگرتنیان ڕاگەیاند بۆماوەی چەندین ڕۆژ، دەستیان بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان کردووە. وێڕای پشتیوانیکردن لە خواست و داواکارییەکانی کرێکارانی ناڕازی یەکێک لە ئەنجومەنی مامۆستان ڕایگەیاند کەلە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ داوای مافی خۆیان و داوای مافی قوتابیانی کرد وەک مەسەلە نابەرابەری و هەڵاواردن و دەبێت کەم بکرێتەوە. ویستەکانی مامۆستایان لەم هەڵاوسانەدا بەو جۆرەیە کە بنەماڵەکان ناتوانن ژیانی خۆیان دابین بکەن، بەڵام دەسەڵات دەیەوێت لە سەرحیسابی کەسوکاری قوتابی مەسرەف بکێشێت. مامۆستا چۆن دەتوانێت ژیانی خۆی دابین بکات، مامۆستایان زۆرینەیان دوو کارە دەکەن. ناوەڕۆکی کتێبەکان تەنها کۆپی دەکرێ لەماوەی ۲۰ساڵەی ڕابڕدوودا تەنها یەک جۆرە لە ناوەڕۆکی کتێبەکان. بەهۆی نەبونی ئازادی ڕێکخراوبوونەوە هیچ جۆرە ڕێکخراوێکی مەدەنی و جەماوەری و مامۆستایان و کرێکاران نییە کە بتوانێت بەرگری و تێکۆشان بۆ ماف و داواکارییەکانی کرێکاران و مامۆستایان و قوتابیان بکات. ئەو جۆرە سەندیکا و ڕێکخراوە جەماوەری و مەدەنییانەی هەیە جۆرە ڕێکخراو و سەندیکایەکن کە دوورن لە خواست و بەرژەوەندی و سوودی کرێکاران و مامۆستایان و قوتابیان. تەنها ڕێکخراو و سەندیکایەکن کە زیاتر بەرژەوەندی و سوودی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران دەپارێزن. مامۆستایان و کرێکاران ماوەی دوو مانگە ناڕەزایەتی دەردەبڕن، کە زۆربەی داخوازیییەکانیان هاوبەشە. مامۆستا چەند کارە دەکات، شورایی هەماهەنگی کە ناوەندەکەیان لە تاران نوێنەرەکەیان دەستگیر کراوە ئێستا لەزیندانە، یەک دانەیان لە بیمارستانە بوو. خواست و مافەکانی مامۆستایان جیاوازی لەگەڵ کرێکاران نییە. ژنان وەک مرۆڤ ناناسرێن بۆ مافەکانی خۆیان دێنە سەر خیابان. هەتا بازاڕیان لە ناوکێشە و قەیراندان. ڕۆژی دووشهممه ٢٨ی مانگی خهزهڵوهر، كۆمهڵێك له خوێندكارانی زانكۆی عهلامه تهباتهبایی به مهبهستی پشتیوانی له كرێكارانی ههفت تهپه و موعهلیمان كۆبوونهوهیهكی ناڕهزایهتییان بهڕێوهبرد. بهپێی ڕاپۆرتهكان، خوێندكارانی زانكۆی عهلامه تهباتهبایی لهرێگهی بهدهستهوهگرتنی چهندین پارچه نووسراوه كه له سهریان نووسراوبوو، “كرێكار، موعهلیم، خوێندكار، یهكبگرن، یهكبگرن”، “نه ههڕهشه، نه زیندان، ئیتر كاریگهری نییه” و “نان، كار، ئازادی، سهركهوتنی نیهایی”، پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپه و ناڕهزایهتی ئهم دووایانهی موعهلیمان ڕاگهیاند. جێگهی ئاماژهیه، ههروهها خوێندكاران و مۆعهلیمانی دانشكهدهی دهرونناسی زانكۆی تاران هاوكات لهگهڵ ناڕهزایهتیی كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپه لهلابی ئهم دانشكهدهیهدا كۆبوونهوهی ناڕهزایهتییان بهڕێوهبرد. ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانە گرینگە کە کرێکاران و مامۆستایان و ژنان لەسەر خیابانەکانی شارەکانی ئێران داوایی مافەکانی خۆیان دەکەن، بەڵام ئەوا بۆ ماوەی چل ساڵە هەر بەم جۆرەیە چەندین ڕۆژ مامۆستایان و ژنان و کرێکاران و کۆڵبەران و بازاڕیان ناڕەزایەتی و خۆپشاندان دەکەن دواتر سەرکوت دەکرێن و هەڵسوڕاوان و ڕابەرابەرانیان زیندانی دەکرێن و ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن ولەسێدارەدەدرێن، ماف داواکاری یەکانیش بەدەست نایەن. بۆیە پێویستە لەپێناوی هێنانەدی ماف و داواکارییەکان خەڵکی ناڕازی هەنگاوبنێت زۆر بە وشیاری بۆ بەهێزکردنی یەکێتی ناڕەزایەتییەکان شێوازی هاتنەمەیدانییان بگۆڕن لەپێناوی سەرکەوتنیان. هەرچەندە ٥۰پارێزەر داوای پشتیوانیان لەکرێکاران حەفت تەپ کردووە، ژنان، مامۆستایان، قوتابیان پشتیوانیان لەخواستەکانی، کرێکاران کردووە. ئەمانە گرینگە پێویستە بزاندرێ کەبە دوای بزووتنەوە ناڕەزایەتییەكەی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، دەسەڵات و هەیبەتی كۆماری ئیسلامی گورزێكی گەورەی خواردووە. لەهەمان كاتدا جێگە و پێگەی رێفۆرمخوازان وەك گەورەترین كۆسپی سەر ڕێگای شۆڕشی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران بەرەو لاوازییەكی بەرچاو ڕۆیشتووە. لە دیاردەكانی گرینگی ئەم قۆناغە، دەركەوتنی داڕمانێكی بێچارەسەری ئابوورییە. جەماوەری ناڕازی ڕاستەوخۆ بە ویستی گۆڕینی بنەڕەتی لە ڕژێمی سیاسی وڵات ڕژانە سەر شەقامەكان، بەڵام کێشە ئەوەیە خەڵکی نارازی رێکخراو نەبووە وەکو پێویست، ئەگەرچی لە قۆناغی هەڵچوونی نارەزایەتییەکاندا کە لەم قۆناغەدا، كه بەپێچەوانەی بزووتنەوەی سەوز و سەرجەم چالاكی ڕێفۆرمخوازی كه ناوەندگەرا بوو، بزووتنەوەی ئێعترازی لەم قۆناغه نوێیەدا فرەچەشنە و داخوازییەكانی چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگە تێیدا ڕەنگدانەوەیەكی دیاری هەیە. بەتایبەت کرێکاران و زەحمەتکێشان و هەژارانی ئێران ڕۆڵێكی کاریگەر دەگێڕن. هەرچەندە ئەم ناڕەزایەتییە جەماوەری ملیۆنییە، هێشتا شەقامەكانیان نەگرتووە و نەبۆتە ڕاپەڕینێكی یەكلاكەرەوەی جەماوەری، كە دامودەزگاكانی دەسەڵاتی سیاسی سەرەڕۆی ئایینی کۆنەپەرست تێكبشكێنێ، بەڵام بە بێگومان و بەئاشكرا ڕەوتی رووداوەكان بەرەو ئەو ئاراستەیە دەڕوات و كۆماری ئیسلامی جا بە هەر سێناریۆیەك بێت، لەكۆتایی تەمەنی پڕ له زوڵم و زۆر و وێرانكەری خۆیدایە. لەوەش گرینگتر لەوە پێویستە خەڵکی ناڕازی وشیاربێت لە تێکۆشانیاندا لە پێناوی بەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکانیان کە بەندە بە ڕوخانی ڕژێمی تیرۆریستی ئیسلامی لە ئێران لەهەر ناوەندێک یان کارگە و شێوێنک پێش ئەوەی بێنە سەر خیابانەکان خۆیان ڕێکخراو بکەن بەجۆرێک بەهێزی پشتیوانی زیاترەوە بێنە مەیدان، لەشوێنی کارکردندا شوراکان هەڵبژێرن و ڕابەرانی کرێکاری ڕۆڵی ئیدارەدان و بەڕێوەبردن بگێڕن، پێویستە کار بکرێ بۆ گەشەی تێکۆشانی هاوبەش بۆ گۆڕانکاری ئەو ڕژێمە چەوسێنەرو سەرکوتگەرە ئاڵوگۆڕ بکرێ. سیستەمیی فاشیزمی تیرۆریستی ئیسلامیی ئێران بە درێژایی چل ساڵە بەردەوامە لەدرێژەدان بە بێمافی و سەرکوت و زیندانیکردن و ئازار وئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان و کوشتن، چارەسەر تەنها بەهێزکردنی شۆڕشە بۆ ڕووخانی ئەو سیستەمە تیرۆریست و کۆنەپەرستە…