نزیکەی مانگێکە،بزوتنەوەیەکی بێوێنە لە فەرەنسا پەرەدەستێنێ!

0
CORRECTS THE DAY. Workers hold CGT Union’s flags during a day of strikes and protests, in Marseille, southern France, Tuesday, June 14, 2016. Workers strike across sectors of the French economy and march through French cities in what unions hope is a huge outpouring of discontent at changes to labor protections and a big challenge to the government. (AP Photo/Claude Paris)

نزیکەی مانگێکە،بزوتنەوەیەکی بێوێنە لە فەرەنسا پەرەدەستێنێ!

نووسینی/ لیۆن کریمیۆ

ئامادەکردنی/ ئاراس ڕەشید     

 لە ١٧ی نۆڤەمبەرەوە، نزیکەی ٢٥٠٠ بەربەست لە چوارڕیانی ڕێگاکان داندراون. بەپێی وتەکانی پۆلیس نزیکەی ٣٠٠ هەزار “ئێلەگی زەرد” کۆکراوەتەوە. خۆپیشاندەران ئێلەگی زەردی سەلامەتیان لەبەرکردوە (ئەو ئێلەگانە لەکاتی ئاساییدا بۆ سەلامەتی کارتی کارکردن لەبەردەکرێن). هەفتەی دوای ئەوە، بەربەستەکان لە دەوری شارۆچکەکان و ناوچە دێنشینەکان بەردەوامی هەبوو. رۆژی شەممە ٢٤ی نۆڤەمبەر، سەرلەنوێ هەستان بەژمارەیەکی زۆر چالاکی: پتر لە ١٠٠ هەزارکەس بەشداریکرد، لە ناویاندا ٨٠٠٠ لە پاریس لە شانزلیە، لەگەڵ ١٦٠٠ بەربەست لە ناوچەکە.

لەو بزووتنەوەیەدا هیچ حزب و نەقابەیەک دەستپێشخەری نەکردووە. بەتەواوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەستیپێکرد، دژ بە زیادکردنی باجی کاربۆن لەسەر وزە، لە ڕێگەی بەکاربردنی ناوەخۆیی لەسەر بەرهەمەکانی وزە (TICPE) کە بڕیارە لە ١ی جەنیوەری ٢٠١٩دا بڕی ٦.٥سەنت بۆ هەرلیترێک دیزل (گاز) و ٢.٩ سەنت بۆ لیترێک لە SP95. ساڵی ٢٠١٨ بڕی ٧.٦ سەنت باج لەسەر هەرلیترێک لە دیزل زیادیکرد، بەمجۆرە نرخی بوو بە ١.٤٥€. دەوڵەت لە ئێستادا نزیکەی ٦٠%ی باج وەردەگرێت، واتە نزیکەی ٨٥.٤ سەنت. حکومەت نەخشەی هەیە بۆ زیادکردنی زایتر لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ بە بڕی ٦.٥ سەنت لە ساڵێکدا. ئەمەش گەورەترین ڕێژەی باجە لەسەر دیزڵ لە ئەوروپا لە دوای بەریتانیا و ئیتاڵیا. لە فەرەنسادا، بەپێچەوانەی زوربەی وڵاتە ئەوروپیەکانیتر، دیزڵ گرنگیەکی زۆرتری هەیە، و ٨٠% سووتەمەنی بەکارهێنراوە. دیزڵ بە ڕێژەی ٢٣% لەم ساڵدا زیادیکردوە.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بانگەواز دژ بە بەم زیادەیە لەباج کرا، و لە بڵاوکراوەی لۆباغیزیان Le Parisien دا بڵاوکرایەوە، کە ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگ و پێشەنگە، و سەدان هەزار واژۆ لە ناوەراستی ئۆکتۆبەر و پتر لە ملیۆنێک لە کۆتایی نۆڤەمبەر کۆکرایەوە. لەوکاتەوە؛ سەدان گروپی فەیسبووک لەسەرتاسەری وڵات پێکهات. کرتەی ڤیدیۆیی دژ بە باج ملیۆنان جار نیشاندران و بینران لەسەر ئەنتەرنێت( لەناویاندا یەکێک لە نوێنەرە ناوخۆییەکانی گروپی ڕاستی توندڕەوەکان” فەرەنسا هەستە”   Debout la France) ەوە ئامادەکرابوو. ڕۆژی ١٧ی نۆڤەمبەر شوفێرێک بانگەوازی گرتنی ڕێگای پاریسی بازنەیی کرد. لەوکاتەوە، مێژووی ١٧ی مانگ ئەو کاتە بوو کە هەموو گرووپەکان هەڵیان بژارد لە پێناو گرتنی ڕێگا ناوخۆییەکان و چوارڕیانەکان، ئەمەش لەلایەن دوو لەوانەی ئێلەگی زەردیان لەبەرکرد بوو لەسەر ئەنتەرنێت بۆ ئەو بۆنەیە ئامادەیان کردبوو. دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژانە سەرەکیەکان لە سەروویانەوە BFM TV ئەو مۆمەی هەڵگیرساند و هانی گەورەکردنی ئەو دیاردەیەیدا.

بزووتنەوەکە وەک ئاگری ناو پووش بڵاوبۆوە، بە واژۆیەک دەستیپێکرد.

سروشتی ئەو بزووتنەوەیە چۆنە یان چییە؟

ئەم بزووتنەوەیە حکومەت و بەرپرسان و نەقابە و سیاسیەکانی توشی شۆک کرد! بڵاوبوونەوەی لەناو توێژی جەماوەری زەحمەتکێش و هاوسۆزی فراوان، سەرسوڕهێنەربوو. بەتایبەت بەڵێندەرەکان، و هاوپشتی زۆری دانیشتوان (٧٠% لایەنگری لە ئێوارەی ١٤ی بۆڤەمبەر). دروستکردنی کاریکاتێر لە زۆرێک لەناو چەپ و هاوارکردنیان بە تێکەڵکردنی هەمووشتێک، دژ بە خاوەن کارانی ڕێگاوبان و گواستنەوە و دەستی ڕاستی توندڕەو. سەرەڕای ئەوەش، هەموو نەقابەی خاوەن کاری گواستنەوە و ڕێگا ئیدانەی ئەو بەربەستانەیان کرد، و داوایان لە حکومەت کرد بەلابردنیان.

سەبارەت بە باڵی ڕاستی توندڕەو، ڕاستە کە نیکۆلاس دوبونت ئاینان رابەری بزووتنەوەی فەرەنسا هەستە لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەر بانگەوازیکرد، و بە ئێلەگی زەردەوە لە ڕاگەیاندنەکان دەرکەوت. بەهەمان شێوە (بەرەی نیشتمانی سەر بە مارین لۆبان) پشتیوانی ڕاگەیاند و ئیدانەی دانانی بەربەستی سەر ڕێگاکانی کرد… بەڕۆشنی زوربەی ڕێکخەرانی ئێلەگە زەردەکان هەوڵیاندا خۆیان بەدووربگرن لەو پشتیوانیە هیلاک کەرە. کۆماریەکان و حزبی سۆشیالیستی بەبێدەنگی هاوسۆزیان بۆ بزووتنەوەکە دەربڕیبوو. لەبەرامبەردا، بەرپرسان لە (حزبی یاخی فەرەنسا)ی وەک جان لۆک میلانشون یان فرونسوا غیفان هەروەها ئۆلیفی بۆزنسنۆ (ئەو حزبە تازەیەی دژ بە سەرامایەداریە) لە زۆرێک لە وتارەکانی سەر تەلەفزیۆنیاندا، کۆک بوون لەسەر پشتیوانی لە بزووتنەوەکە، هەموو نەقابە گەورەکان نەک تەنها CFDT و FO بەڵکو CGT و Solitaires پشتیوانیان لە خۆپیشاندانەکان ڕەتکردەوە، جەختیان لەوەدەکردەوە کە ئەوە یاریەکی ڕاستی توندڕەوە و ڕێگاکانیان گرتووە.

لە راستیدا ئێلەگە زەردەکان ڕەنگدانەوەی بزووتنەوەیەکی قووڵترە لە توێژی جەماوەری زەحمەتکێش. رۆژانە ١٧ ملیۆن کەس لە دەرەوەی شارەوانیەکانی خۆیاندا دەچنە سەرکار، واتە ٢لەسەر ٣ی دانیشتوانی کرێکار، ٨٠% ئۆتۆمۆبیلی خۆیان بەکاردەهێنن. بۆیە؛ دڵەڕاوکێ لە نرخی سووتەمەنی دڵەڕاوکێیەکی کۆمەڵایەتیە. لە ناوچەی پاریسی گەورە (تەنانەت لە پاریس، لە هەر ٢ فەرمانبەرێک تەنیا یەکێکیان ئامرازی گواستنەوەی گشتی بەکاردەهێنێت بۆ سەرکار).

پرسی باجی زیادە، واتە زوربەی زۆری کەم دەرامەت و هەژارەکان؟

کەم دەرامەتەکان، بەتایبەتی خێزانەکان، ناچار دەبن زیاتر لە دەرەوەی ناوەندی شار و شارستانیدا بژین.  چونکە کەم دەرامەتی دوورکەوتنەوە لە شوێنی کار بەهێزدەکات. لە ناوچەی پاریس، ٥٠%یان ئۆتۆمۆبیلەکانیان بەکاردەهێنن بۆچوونە سەرکار، بۆیە ناچارن لە دەوروبەری شاردا بژین، یان لە سەعاتکاری جیاجیادا کاربکەن.

نرخی هاتوچۆ بە ئۆتۆمۆبیل تەقیەوە، بەتایبەت دیزڵ، ئەمەشە بەپێی هەڵاوسان و بەرزنەبوونەوەی هەق دەست.

ئێلەگ زەردەکان توڕەیی جەماوەری بەشێوەیەکی چینایەتی ڕۆشن ڕاکێشدەکەن، ئەوەش سەبارەت بە توانای کڕین و مووچە هەقدەستەکانیان.

نەمانی متمانە بەحکومەت، ئەو نەفرەت و تووڕەییەی زیادکردووە، هەروەها هێرشکردنە سەر هێزی کڕین و مووچەی خانەنشینی، لەبەرامبەر ئەو دیاریە زۆرانە بۆ دەوڵەمەندان و سەرمایەداران. بەمجۆرە متمانە بەو حیزبە سیاسیانەی کە بەرپرسن لەم هەلومەرجە بە نۆرە ئیدارەدانی وڵاتیان بەدەستەوە بووە.  ماکرۆن سوودی لەم بێمتمانەییە وەرگرت و هەڵبژێردرا، ئەویش ئێستا بەپێچەوانەوە ئەنجامەکانی تاقیدەکاتەوە.

لەسایەی چاکسازیەکانی باجی حکومەت( لابردنی باج لەسەر سامانی ISF، و باجی جێگیر لەسەر داهاتی سەرمایە)، داهاتی دەوڵەمەندەکان ١% بە ڕێژەی ٦% بەرزبۆتەوە، داهاتی ٠.٤%ی دەوڵەمەنتر توانای کڕینیان بە ٢٨٣٠٠€، و ٠.١% دەوڵەمەنتر بە ٨٦.٢٩٠€ بەرزبۆتەوە). لەوکاتەشدا، ٢٠%ی کەمتر دەوڵەمەند کەمی کردووە، ئەوەش لە ونبوونی زیادکردنی قەرەبووی کۆمەڵایەتی، و چاکسازی قەرەبووی شوێنی نیشتەجێبوون، کەمکردنی مووچە، لەهەمان کاتدا زیادبوونی نرخی شتومەک.

جەماوەری نەبوونی حکومەت و قەیرانەکانی..

بۆ ڕێژەیەکی زۆر لە دانیشتوان، ماکرۆن پسپۆرە بۆ دەوڵەمەندەکان و زۆر دەوڵەمەندەکان. زیادکردنی باجی سووتەمەنی کاریگەری زۆری لەسەر ئەوانە داناوە کە مووچەیان کەمە.دوای دانی دیاری زۆر بۆ چینە داراکان، ئەوانەی پشتی حوشتریان شکاندوە.

سەرەڕای ئەوە؛ لە هاوینی ڕابردووەوە، حکومەتی ماکرۆن چووە ناو قەیرانێکەوە، بەهۆی سیاسەتی چینایەتی و لەدەستدانی متمانەوە. پرسی بینالا Benallaفەزیحەی هاوین. ئەلکسەندەر بینالا، پیاوی ئاسایشی  تایبەتی ماکرۆن، تاوانبارکرا بە دەستدرێژی بۆسەر خۆپیشاندەران لە ١ی مانگی مەی ڕابردوو، ئەو فەزیحەیە بەکارکردنی سەرۆکایەتی ئاشکرابوو و تۆمەتبارکرا. بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی دەوڵەت بۆ پێویستیە شەخسیەکان، لەگەڵ پاداشتکردنی هاوکارانیان. ئەوەش بەشێوەیەکی جیاواز فەزیحەی ئێوارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیمان بیردێنێتەوە.

بەدوای فەزیحەی بینالا، دەستلەکارکێشانەوەی هۆلت هات (بەرپرسی ژینگەی ماکرۆن)، ئەمەش دوای دەستبەرداربوون لە ژمارەیەکی زۆر لە بەڵینەکانی ژینگە. لەو سەروبەندەدا کلۆمب، لە سەرەتای پاییز، وەزیری ناوەخۆش دەستی لەکارکێشایەوە، ئەوەش لەگرنگترین پاڵپشتەکانی سەرۆک بوو. ئەم قەیرانە ناوخۆییە یەک لەدوای یەکانە، بوونە هۆی خوێن بەربوونی ئەم حکومەتە، و لاوازبوونی قاعیدە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکەی. هەموو ڕاپرسیەکان دەریدەخەن کە ئاستی  جەماوەری ماکرۆن کەمترە لەوەی فرانسۆ هۆلاند هەیبوو دوای ماوەی سەرۆکایەتیەکەی.

داواکاری ئێلەگ زەردەکان؟

لەهەموو نامەکانی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ئێلەگ زەردەکان  ولەسەر بەربەستەکان دەردەکەوێت، کە داواکاریان کشانەوەی باجی سووتەمەنیە!، بەڵام پترە لە تەنیا تووڕەیی لە گرانی، داواکاری گەڕانەوەی باج لەسەر سامانە… زۆرجار داواکە بەڕاشکاوی و بەسادەیی بریتیە لە دەست لەکارکێشانەوەی ماکرۆن!!

بۆ پاساوهێنانەوەی زیادکردنی باجی سەر سووتەمەنی، بەکارهێنانی پشتیوانی جەماوەری، حکومەت بیانووی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای بەکارهێناوە. لەهەمانکاتدا، نەهێشتنی ئەو گازانەی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و تەنە هەستیارەکان. قسەکەری حکومەت بەنیامین جریفۆ پێیوایە کە سەرنجی پشتیوانی چەپی ژینگەیی ڕادەکێشێ و ڕوو لەوانە دەکات کە “ئەوانەی جگەرە دەکێشن و سواری ئۆتۆمۆبیلی دیزڵ دەبن”. بەڵام تەنانەت لە دەنگدەرانی ناو ژینگەییەکانیشدا، زیادکردنی باج سەدای نەبوو، ئەو بانگەوازە زەلیلەی حکومەت نەیجوڵاندن.

هۆکاری سەرەکی ئەوەیە، کە سیاسەتی حکومەت وەکو ئەوانەی پێشەخۆی، پشتیان لە پێویستیە ئیکۆلۆجیە هەنووکەییەکان کردوە (مەبەستی پیسبوونی ژینگەیە).:دوای بەکارهێنانی ئۆتۆمۆبیل و دیزڵ، هیچ کارێکیان نەکردووە بۆ گەشەپێدانی ئامرازی گواستنەوەی گشتی لەناوچە لادێیەکان و دەوروبەری شارەگەورەکان. لەکاتێکدا چینە زەحمەتکێشەکان زۆرتر و زۆرتر لە شوێنی کار و ناوەندە شارستانیەکان دوور دەکەونەوە. ملهوڕیەکی حکومی هەیە بۆ دژایەتی زۆرتری ئەو خەڵکانەی کە ناتوانن شێوەی هاتوچۆ و گوستنەوەیان بگۆڕن… یان ئۆتۆمۆبیلەکانیان!

لەگەڵ هێرش بەدژی هێڵی ئاسنینی SNCF، حکومەت دەیەوێت پتر لە ١١هەزار کم لە هێڵی ئاسسنین لابەرێت، بەشێوەیەکی گەورە قوربانی بە شەمەندەفەر داوە لەبەرژەوەندی ڕێگای سەرزەوی. لەهەمان کاتدا، کۆمپانیای نەوتی” توتاڵ” بەدەرکراوە لە دانی باج، و ئازادی هەیە لە بەردەوامی لە پاڵاوتنی نەوت. لەوەش زیاتر، لە گفتوگۆیەکی ماڵیدا بۆ ساڵی ٢٠١٩، ئەوە ئاشکراکرا کە پتر لە ٥٠٠ملیۆن لە باجی کاربۆن بەکارناهێنرێت بۆ گۆڕانی ئیکۆلۆجی، بەڵام بۆ ڕزگارکردنی کورتهێنان لە بودجەی ٢٠١٩ بۆ لابردنی باجی سامان بەکار هاتووە!!

بەدرێژایی ئەم چەند هەفتەیە، حکومەت و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەوڵیانداوە کە متمانەی ئەو بزووتنەوەی لەکەداربکەن، لەگەڵ ناتۆرەنانەوە بۆیان؛ وەک “فەرەنسای فەرامۆشکراو”، و “ناوچە لەبیرکراوەکان”، لەکەدارکردنی بە”جاک” واتە (گێرەشێوێنی و توندڕەوی). بەخەڵکی نەخوێندەوار و ناهۆشیار بە گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوایان ناوزەد دەکەن (بڕوانە شیکاری جیرارد نۆیریڵ).

ئەی چی درەبارەی بزووتنەوەی کرێکاری رێکخراو؟

بزووتنەوەی کرێکاری و رێکخراوەکانی نەبوون کە دەستیپێشخەری بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکان بکەن. ئەمەش ڕەنگدانەوەی خۆی هەیە لە ئێستا کە کاریگەری لە زۆرێک لەوناوچە و گروپی کارانەدا نەکردوە. وەک ئەوەی بەرپرسێک لە کۆمەڵەی ئەتاک ATTAC و دەزگای کۆبرنیک   Copernic لە ڕۆژنامەی لۆمۆندا گووتی ‘لە ئەنجامی شکستی بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی ساڵانی ڕابردوو. هەروەها ئارەزوو بوون لە دانانی بەربەستەکان و هەستان بەکاری ڕاستەوخۆ، لە ئەنجامی ئەوە هاتووە کە هەموو شێوە تەقلیدیەکانی پێشووی خۆپیشاندنان ڕەتدەکەنەوە، بەڵام بەردەوامی چالاکی دانانی بەربەست، کە لەم ساڵانەی دوایی کەرتە کۆمەڵایەتیە خەباتکارەکان بەکاریان هێناوە.

لەسەروی ئەوانەوە؛ ئەو سیاسەتانەی ڕابەری نەقابە کرێکاریەکان پیادەی دەکەن و لاوازی پێشڕەوانی بزووتنەوەی جەماوەری لەم جۆرە، کێشە و ئەشکالیەتێک دێنێێتە گۆڕێ؟. گرتنەبەری ئەم سیاسەتە لەبەرامبەر ساتوسەودای باڵی راستی توندڕەو یان ئیرادەی” بەکەم زانین”ی بزووتنەوەی ئێلەگە زەردەکان گیراوەتە بەر، بەڵام هەروەک بەرپرسەکان لە ATTAC و Copernic لەهەمان ڕۆژنامەدا گووتیان” نە دژایەتی ئەو بێهودانە دەکەین، نە ئامرازی توندڕەوی ڕاست بەکاردەهێنین، و نە مەترسی دژایەتی باج، بە پیادەکردنی سیاسەتی کورسی بەتاڵ و ئیدانەی خۆپیشاندەران. بەڵکو بەپێچەوانەوە، پرسەکە پەیوەندی هەیە فەراهەمکردنی ئامرازەکان بۆ کارکردن لەناو بزووتنەوەکە و بردنەوەی جەنگی ڕۆشنبیری و سیاسی لەناوەوە، دژ بە باڵی ڕاستی توندڕەو و ئەو هێزەی دەیانەوێ ملکەچیان بکەن”.

ژمارەیەکی زۆر لە هەیکەلەی نەقابە و شۆڕشگێران دوودڵ نەبوون لە پێشکەشکردن و بانگەوازکردن لە چالاکی ئێلەگ زەردەکان: بەتایبەت نەقابەی CGT پیشەسازی پۆڵا و ئاسن، نەقابەی SUD ی پیشەسازی و نەقابەی FO گواستنەوە. زۆرێک لە بانگەوازی یەکگرتووی ئیداری کە دەستپێشخەریانکرد بۆ داواکردنی زیادکردنی هەقدەست، و دژ بە باجی ناڕاستەوخۆی سەر زەحمەتکێشان لەپێناو داهاتی باجێکی چڕ. بەگشتی هەموو ئەم بانگەوازانە بە ڕۆشنی باجی سەر سووتەمەنیان ڕەتدەکردەوە،  لەگەڵ ڕوناکی خستنە سەر پێویستی پیادەکردنی سیاسەتێکی ئیکۆلۆجی ڕاستەقینە کە فشار بخاتە سەر کۆمپانیای توتال. و پێشخستنی ئامرازی گواستنەوەی گشتی و هێڵی ئاسنی لەبەرامبەر گواستنەوەی سەرزەوی.

هەموو ڕاپۆرتەکان، لە تۆڕە شۆڕشگێڕەکان، تەنانەت لە ڕاگەیاندنەکان، ڕووی ڕاستەقینەی ئەم بزووتنەوە جەماوەریە دەخەنە ڕوو کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە کەمدەرامەت و خانەنشینەکان پێکهاتووە، بەیەکڕیزی لەگەڵ  کرێکارانی سەربەخۆ و خاوەن پڕۆژە بچووکەکان، واتە هەموو ئەوانەی داهاتیان کەمە و هێرشەکانی حکومەت کاریان لێدەکات. خەباتکارانی حزبە نوێکەی دژایەتی سەرمایەداری دەکات، لە بەشداریان کردوە لە دانانی بەربەستەکان و تەنانەت لە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە لە پێشوازی باش و بەتایبەت پێکهاتن لەسەر پێویستی گەڕانەوەی باج لەسەر سامان و کۆتاییهێنان بە دیاری باج بۆ دەوڵەمەندە گەورەکان.

ئامانج ئاسۆی بزووتنەوەکە؟

کەواتە ئامانجی سیاسی گەورە بۆ ئەم بزووتنەوەیە هەیە، سەرەڕای بوونی بەربەست. یەکێکیان؛  بەبێ دەستبەسەراگرتنی لەسەرەوە، وای لێکردوە ڕێکخراوێک بێت بەشێوەیەکی دیموکراتی و لە ڕێکخراوەکانی بزووتنەوە کرێکاریەکانی دەیانەوێت ئەو جەنگە بەهاوبەشی بکەن نزیکببنەوە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی گشتی لەگەڵ دەسەڵات.

هیوای حکومەت ئەوەیە کە بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکان هەورێکی هاوینە بێت و تێپەڕبێت پێش گەرانەوە بۆ ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی” سروشتی”. دوای ڕۆژی ١٧ی نۆڤەمبەر، هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەشێوەیەکی گەورە جەختیان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەکان دەکرد، هەروەها بریندارەکان لەسەر بەربەستەکان، و کوژرانی یەکێک لە ئێلەگ زەردەکان، کاتێک بەرئۆتۆمۆبیل کەوت. جەختیان لەکاری ڕەگەزپەرستی (بەڵام زۆر لاوەکی) و قبوڵنەکردنی هاوڕەگەز، ئەم هەواڵانە بەگشتی بۆ ناوزڕاندنی بزووتنەوەکە بوو.

هەرچەندە زۆر ئاگاداربوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکە، بەڵام دەسەڵات ئەم ڕۆژانەی دوایی زۆر توندوتیژ بوو لەسەرکوتکردنی بەربەستەکان، بەتایبەت خۆپیشاندانی شانزلیزیەی شەممەی ڕابردوو ٢٤ی نۆڤەمبەر.

حکومەت بەهیوایە وێنای ئەو ڕووبەڕووبوونەوانە و نزیکبوونەوە لە ئاهەنگەکانی کۆتایی ساڵ ببێتە هۆی لەناوچوونی بزووتنەوەکە.

ئەگەر بزووتنەوەی کرێکاریش هەمان بڕوای هەبێت، ئەوە هەڵەیەکی گەورە دەبێت!. سەرەڕای لاوەکی بوونی، باڵی ڕاست کەوتۆتە ناو کەمینی ئەو بزووتنەوەیە، و بەهیوایە کە دژایەتی بۆ سەرمایەداری دەرنەکەوێت و ئاسۆیەکی بەرکەوێت.

زنجیرەی“Forconi” ساڵی ٢٠١٣لە ئیتاڵیا، کە ئێلەگ زەردەکان خاڵێ  لێکچوونیان هەیە، دەبێت بەرهەڵستکارانی سەرمایەدای وە ئاگا بهێنن کە دەیانەوێت تووڕەیی جەماوەری بگۆڕن، نەک تەنیا دژ بەحکومەتی دەوڵەمەندەکان، بەڵکو ڕێخۆشکەربێت بۆ هێرشی دژ بە سەرمایەداری و هەڵگری ئازادی بێت.

سەرچاوە/ http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=619705

Leave A Reply

Your email address will not be published.