مانای راستەقینەیی (حور العین) ….لە زمانی ئارامی سریانیدا ئاشکرا ئەبێت .
![]() باسی (حورالعین ) یەکێکە لە کێشە گەورە ، وە ئەتوانین بلێین یەکێکە لە نەگبەیتیە گەورەکان کە خەلک دۆش داماوە لە دۆزینەوەی چاەرەسەر بۆی ، نەك لەبەر ئەوەی بابەتێکی میتافیزیقیەو کەس پێشتر نەیبینوە و وە تیا نەژیاوە تا لە راستی ودروستی ئەو بابەتە ئاگادارمان بکاتەوەو کێشەکە کۆتای بێت ، بەڵك و ئەم بابەتە ئەو سنورە ئەبەزینێت لەچاو ئەو هەمووخەلکەی کە بەدەستی تیرۆریستانی ئیسلامی کوژراون بۆ ئەوەی بمرن و بچن لە بەهەشتدا لەگەل دەیەها وە بگرە هەزارەها لەو حوریانە سێکس بکەن کە لەدوای خۆ تەقاندنەوەیاندا بەدەستی ئەهینن، وە کوشتنی هەرچی زیاتری خەلکی بێ تاوان لەو پێناوەدا .ئەوەش تەنها بۆ گەیشتن بەو خۆشیەی کە لەم دونیادا هەولیکی زۆیان داوە کە لەخۆیانی حەرام بکەن . بەلام وێنەکە زۆر لەوە جوانترە هەم لەروی کرادەرەوە هەم لە رووی ژمارەی حۆری و هەم لەروی ئەوکاتەی کە بەکاری ئەهێنن بۆ سیکس لەگەل حۆریەکان دیارە ئەمە بەپێی ئەو بانگەشەیەی کە خۆیان بۆی ئەکەن ، ئەوەشمان بیر نەچیت کە بەشێك لە پیاوانی دینی وا باسی حۆری وروابواردنەکانیان ئەکەن هەروەك خۆیان تەجروبەیان کردبێت و تیا ژیابن ،کە ماوی سێکس کردنی یەك حۆری لەوانە ئەگاتە 70 سال وە بە هێزی 100 پیاوەوە .
بە پێی سایستی * بیروباوەری ئازاد* زانایانی زمانناسی لە زمانی سامی و ئارامی و سریانی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە لە قورئاندا بە هەزارەها ووشەی سریانی تیایە کە مانایەکی جیاوازتر ئەدات لەو مانایەی کە دواتر بە عەرەبی نوسراوەو سەروبۆری واتە (نوقتەو فەتحەو کەسرەو ظمە )ی بۆ دانراوە .لەبەر ئەوەی نوسەرانی قورئان خۆیان گێل کردووە لە مانای ووشەی سریانیەکان چونکە نەگەیشتون ، بەشێوەیەکی هەلە کردویانن بە عەرەبی کە مانا راستقینە سریانیەکەی خۆی نادات بەدەستەوە ، یان هەر وەك وخۆی وازیان لێ هێناوە لە بەر ئەوەی لەماناکەی نەگەیشتون ،کە نمونەیەکەی زۆر لەوبارەوە هەیە ،بەلام ئێمە ئەچینە سەر باسی ووشەی (حور الاعین) کە بابەتی ئێمەیە .
ووشەی قورئان ووشەیەکی سریانیە نەك عەرەبی ، کە لە ووشەی( قریانا) ی سریانیەوە وەرگیراوە واتە (ئەو پەرتوکەی لە کلێساکاندا خوێندراوە) لەم ووشەیەوە وەریان گرتووەو بە قورئانەوەیان لکاندووە لەبەر ئەوەی لە عەرەبیەکەشدا بۆ هەمان مەبەست بەکار هاتووە .چونکە سەرو بۆری نوسین کە لەعەرەبیدا پێی ئەوترێت (همزە و فتحە و کسرە و ظمە ونوقتە) زاندراو نەبووە لە کانی نوسینەوەی قورئان بۆیە بە( قران) بە بێ پیتی ( الف) کە لە ووشەی (قریانا)ی سریانیەوە وەرگیراوە .
گرنگترین ئایەت کە دوای ئەوەی کە خال (نوقتە)ی خراوەتەوە سەر لە قورئاندا کە ماناکەی گۆراوە بە شتێکی جیاوازتر لەوەی کە هەیبووە ئەویش ( وکذالک زوجناهم بحور العین).
هەموو زانایان وشارەزایانی زمانی کۆن ئەلێن ووشەکان بە سریانی ئەخوێندرێنەوە دوای لابردنی خالەکان (نوقطە) لەسەریان کە ئەبن بە (وکذالک روحناهم بحور العین )،واتە بە لابردنی نوقتەکە لەسەر( ڕ) و (ح) وە ماناکەی نابێتە (زوجناهم) واتە (مارەکردن) بەلک و ئەبیت بە ( روحناهم)ماناکەشی ئاشکرایە کە ئەبێت بە ئیسراحەت پێ کردن یان دابین کردن .
کێشە لە خوێندنەوە عەرەبیەکەیدا لە پیتی (ب) دایە کە بە ووشەی (ب حور)یەوە لێکندراوە ،کەمانکەی لە سریانیدا ئەبێت بە( بیین) واتە (نیوان یان لەناو) . بەلام( حور) ماناکەی لە سریانیدا ئەبێت بە ترێ ی سپی. و( حور) لە عەرەبیدا بۆ نیشانەی سپی و ناسکی شتەکە بەکار ئەهێندرێت ،و (الحوریە ) واتە ئەو ئافرەتە سپی و ناسکەیە کە دوو چاوی گەورەو جوانی هەیە . و ( بحور) بە سریانی ئەبێت بە ( لەناو ترێ ی سپیدا )..وە ووشەی (عین) بە سریانی واتە سەرچاوەی ئاو یان سەرچاوەی ئاو نزیك مێوی ترێ ، بۆیە ماناکەی نابێتە ئافرەتی سپی و ناسك وچاو جوان .
بەپێی تەفسیرو لێکدانەوەی ئەم ئایەتە کە لە لایەن زانایان وشارەزایانی زمانەکانی سریان و ئارامی و رۆژهەلاتناسانەوە کراوە ، ئەبێت بە باوەرداران ئیسراحەت پێ ئەکەین یان ئەبێت بە لە ناو دارە مێوەکاندا تری ی سپیان بۆ دابین ئەکەین کە لە نزیک سەرچاوەی ئاوەکانەوەن.
ئەکرەم عبدولآ
6/11/2018
لە عەرەبیەوە وەرگێراوە
2 Attachments
|
|