بەڵتەجیەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی هێرش دەکەنە سەر فەرهاد پیرباڵ

0

رۆژی چواشەممە بەرواری ١٢/٤/٢٠١٧ دوو لە بەڵتەجیەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی، بەبەرچاوی خەڵک و لەناوجەرگەی شاری هەولێردا، ‌هێرش دەکەنە سەر فەرهاد پیرباڵی نووسەر و بە کلکی دەمانچە و قۆنتاغە تفەنگ لێی دەدەن و سوکایەتی بە کەسایەیەتیەکەی دەکەن … فەرهاد پیرباڵ نایشارێتەوە، کە ”مەسعود بارزانی“ بابی هەیە… کەچی بەڵتەجیەکانی کوردایەتی بەعس ئاساو زۆر درندانە لێی دەدەن و سەرو گوێلاکی بریندار دەکەن…  ئەگەر فەرهاد پیرباڵی نووسەر بابی وەکو مەسعود بارزانی هەبێت ئاوای بەسەر بهێنن، دەبێ چ بەسەر کەسانێکی سادە یان نووسەرانێک بێنن کە رەخنە لە باوک و حزبەکەی و بزوتنەوەکەی دەگرن… لەبارەی ئەم کارە ناشایستە و نائینسانیە بەعسیانەیە، ژمارەیەک لە نووسەر و ئەدیب یاداشتێکی نارەزایەتیان لەژێر ناوی“ ئێوە دەتوانن زەفەر بەقەڵەمێک بەرن، بەڵام ناتوانن هەموو قەڵەمەکان بشکێنن“ بڵاوکردۆتەوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.