سەرکوتی سیاسی، لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا بە ئاستێکی ترسناک دەگات…
سەرکوتی سیاسی، لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا بە ئاستێکی ترسناک دەگات…
بەهۆی توندبوونەوەی کەشی سەرکوتی سیاسی لەناو ڕیزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئۆرگانە رابەریەکانیدا، و بەرتەسک بوونەوەی رۆژ بەرۆژی ئازادییەکان و کڵوم کردنی دەنگی رەخنەگرانەو ناڕازی کادرو هەڵسوڕاوەکانی، وە نا شەفافیەت و بوونی بزوتنەوەی گۆران بە کۆپیەک لە حزبێکی بنەماڵەیی… نەبوونی هیچ جیاوازییەکی بنەرەتی لەگەڵ حزبەکانی دەسەڵات بەدەستی کوردستان و نارۆشنی و نەبوونی هیچ پرۆژەو ئەجندایەکی سیاسی رۆشن.. هێندەی تر بزوتنەوەی گۆران و کێشەناوخۆیەکانی ئەو بزوتنەوەی قوڵتر کردۆتەوە… لەبەرامبەر بەو کەش و دۆخەدا کە بزوتنەوەی گۆڕان توشی بووە و ڕۆژ بەڕۆژیش پاشەکشەدەکات و بەرەو داکوژان مل دەنێت… ژمارەیەک لە کادرو هەڵسوڕاوی ئەو حزبە، لەرێگای نامەیەکەوە بۆ ریکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نارەزایەتی خۆیان بەیان دەکەن و هوشدارییش دەدەن ئەگەر ئەم کەش و دۆخە چاک نەکرێت، هەڵویستی تر دەگرنە بەر. دیارە ئەم ناڕەزایەتی نامەیە، تەنها گۆشەیەکە لە دەریای توەڕەیی و ناڕەزایەتی بە ڕووی سیاسەت و نەخشەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو سەرکوتە سیاسیەی دەکرێتە سەر کادرە ڕەخنەگرو ناڕازییەکانی گۆڕان… ئەمەی خوارەوە دەقی نامەی ناڕەزایەتی هەڵسوڕاوەکانی گۆڕانە…