بە نمایشێکی مەزنی شاری، بە مانگرتنێکی سەراسەری، وەڵامی ڕژێمی سەرکوت و سێدارەو سەنگساری، ئێران درایەوە…

0

ڕۆژی ١٢ ئەم مانگە…سەرباری ئامادەکاری ڕژێمی هاری سەرمایەو دڕندەی ئیران، بۆ بەرگرتن بە تورەیی و نەفرەتی جەماوەری، زۆربەی زۆری شارەکانی کوردستانی ئێران لەوانە” سنەو سەقز، مهابادو دیواندەرە، بانەو مەریوان، پاوەو کامیاران و…” لەدژی لەسێدارەدانی چالاکوانانی سیاسی و هێرشی موشەکی بۆسەر بارەگای هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و نەیارانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، کوشتاری بەردەوامی کۆڵبەران و ملهورییە بەردەوامەکانی، دەستیان دایە مانگرتنێکی گشتی و زوربەی زۆری دوکان و بازارەکان و هاتووچویان ڕاگرت و چەندین بەش لە کارمەندان و کرێکارانیش بەو مانگرتنە فراوانە جەماوەرییەوە پەیوەست بوون… شارەکان خامۆش بوون و توڕەیی و نەفرەتی جەماوەری بە لە جوڵەخستنی هەموو ئەو شارانە، نەفرەتی قوڵی خۆیان لەڕژێمی هاری ئیسلامی سەرمایە،. نمایش کرد… ئەم نمایشە مەزنە شاری و یەکپارچەیە… ئەو پەیامەی ڕاگەیاند… کە سەرکوت و لەسێدارەدان و زاڵکردنی کەشی ترس و تۆقاندن، دەستبردن بۆ کردەوەی تیرۆریستی، هێرشی موشەکی بۆسەر ئۆپۆزیسۆن لە دەرەوەی سنورەکانی ئیران و… نەک ناتوانێ بەر بە توڕەیی و نەفرەتی روو لەسەری بزوتنەوەی نارەزایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشانی ئێران و کوردستان بگرێت… بەڵکە هێندەی تر غەزەب و توڕەیی بەرهەقیان زیاتر دەکات و سەنگەر و مەیدانی رووبەرووبوونەوەیان، فراونتر و یەکگرتوو تر دەکات… هاوکات لەگەڵ ئەم مانگرتنە سەراسەرییە لە شارەکانی کوردستانی ئێران، لە دەیان شارو وڵاتی دنیادا، بەردەم سەفارەتخانەکانی رژێمی ئیسلامی ئیران و یوئێن بوونە شوێنی نمایشی ناڕەزایەتی و پشتیوانی لە مانگرتنی شارەکانی کوردستان. ئەم مانگرتنە سەراسەریەی ناوخۆ و هاوکات خۆپیشاندانە نارەزایەتیەکانی دەرەوەی وڵات، لەسەر داوا و بانگەوازو پشتیوانی زوربەی هەرەزۆری حزب و رێکخراو و کەسایەتییە چەپ و کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازان و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئیران و کوردستان بەڕیوەچوو.

بێگومان پەرەدان بەو جۆرە لە خەباتی شاری و جەماوەری و کرێکاریی، و بردنە سەری شێوازەکانی خەبات و بەرینکردنەوە و رێکخراوکردنی، دەتوانێ هێندە هێز بەخش بێت… کە لەشکان نەیەت. ئەگەر هێزەکانی ڕژیـمی ئێران، لە رێگای فرۆکە و موشەک و نۆکەرەکانیانەوە بتوانن گیانی چەند هەڵسوراوی سیاسی و هیزەکانی نەیاری خۆی، بکێشێت، بەڵام ناتوانێ ڕووبەڕووی هێزی یەکگرتوانەی جەماوەری ملیۆنی بێتەوە… ڕژیمی هاری ئیسلامی سەرمایە لە ئێران ١٢ مانگ بەچۆکدا هات… ئەم سەرکەوتنە جەماوەرییە دەستکەوتێکی گەورەو وەڵامێکی ددان شکێن بوو بە سیاسەت و ملهورییەکانی ئێران، وەدەبێتە سەرمایەکی گەورە بۆ خەباتی داهاتووی بێبەشانی کوردستان و ئیران…

Leave A Reply

Your email address will not be published.