میدیاکانی بۆرژوازی و سۆسیالیزم

0

میدیاکانی بۆرژوازی و سۆسیالیزم

سالار حمەسەعید

سەرنجێک دەربارەی وتارێک کەلە رۆژنامەی گاردیان لەم رۆژانەدا نووسرابوو سەبارەت بە سۆسیالیزم. رۆژنامەکە دەڵێ کە تا ئێستا سۆسیالیزم لە ڕیزی وشە و زاراوە ناشیرین و قێزەون و پەست و خراپەکان دادەنرێ لە ئەمریکا، بەڵام وەک هەواڵێکی گرنگ و سەیر ڕایدەگەیەنێ کە چیتر سۆسیالیزم وشەیەکی پەست و قێزەون نییە.

سۆسیالیزم کە سیستەمێکە بۆ ئازادی و یەکسانی و نەمانی خاوەندارێتی تایبەتی و جێگرتنەوەی بە خاوەندارێتی گشتی بۆتە مڵۆزم بۆ سەرمایەداری و چینە دەسەڵاتدارەکەی لەبەرئەوە بە هەموو توانایەوە دژایەتی و بەربەرکانی دەکات و وای دەخاتە روو کە سۆسیالیزم ستەمگەریە و سەرمایەداری رزگاری و ئازادی بۆ مرۆڤ دەستەبەر دەکات.

سەرمایەداری و میدیای بۆرژوازی سەرباری هەموو ناشیرینیەکانی و قێزەونیەکەی سۆسیالیزم ناوزەد دەکات بە قێزەون و هەموو وشەیەکی ناشرینی بۆ دەدۆزێتەوە. ئەمە لەکاتێکدا ئەوە هەر سەرمایەدارییە کە هەموو ئەم بەدبەختی و شەڕ و ئاوارەبوون و کوشت و کوشتارەی ناوەتەوە لە تەواوی دونیادا و تیرۆریزم لە صەناعەتی خۆیەتی. وە هەردەمە بە نێوێکەوە بەناوی فریاد ڕەس و نەجاتبەخشی کۆمەڵگە و دونیا خۆی پیشاندەدات و سۆسیالیزمیش بە دیکتاتۆریەت و عەسکەرتاریەت و ئیستبداد و شەڕ و کوشتار لە قەڵەم دەدات.

لەمناڵێکی خوێندکاری سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە بەریتانیا و ئەوروپا بپرسە کۆمۆنیزم یا سۆسیالیزم چییە؟ بێ دودڵی یەکسەر باس لە دیکتاتۆریەت و عەسکەرتاریەت و نەبوونی ئازادی و زەوتکردنی تەواوی مافەکان دەکات و نموونەی ستالین وەک دیکتاتۆر باسدەکات. ئەم مناڵە ئەم زانیاریە هەڵانەی لەکوێ بوو؟ بە دڵنیاییەوە ئەو زانیاریانە لە پەڕتووک و مەنهەجی خوێندنەکاندا هەیە و وەریدەگرن.
نموونەیەكى زيندووتر ئەوەى كه دەكرێ و روودەدات له دژايەتیكردنى ليدەرى حزبى لەيبەرى بەريتانى تەنها هوكارێكە بۆ تەواوى ئەو تۆمەت هەڵبەستنانه سۆسياليست بوونى ئەم باڵەى لەيبەره وه چەپ بوونيانه له بەراورد بەباڵەكانى ترى ناو لەيبەر. تۆنى بلێر بۆچى ئەو دژايەتيه نەكرا لەلايەن باڵه جياوازەكانى بۆرژوازيەوه لەبەرئەوەى بلێر مەترسى نەبوو بۆ سيستەمى سەرمايەدارى و دەقاودەق پارێرەرى تەواوى سيستەمەكه بوو.

٦/٩/٢٠١٨

Leave A Reply

Your email address will not be published.