دووساڵ بەسەر تیرۆری رۆژنامەنووس وەدات حسێن دا، تێدەپەڕێت، تۆمەتبارانیشی ئازادن!!
دووساڵ بەسەر تیرۆری رۆژنامەنووس وەدات حسێن دا، تێدەپەڕێت، تۆمەتبارانیشی ئازادن!!
١٣ ئابی ٢٠١٦ رۆژنامەنووس وەدات حسێن لە ناوجەرگەی شاری دهۆکدا، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، رفێنراو پاشان بەبرینێکی سەختەوە لەسەر رێگای سومێل- دهۆک جەستەی زامدارو لەخوێن هەڵکێشراوی دۆزرایەوە، پاشان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا…
١٣ ئەم مانگە دووساڵ بەسەر ئەم کردەوە تیرۆریسیەدا تێپەربوو، کەچی تا ئیستا بکوژ و نەخشەدارێژەری ئەم رفاندن و تیرۆکردنە، ئاشکرا نەبووە.
دوا دوساڵ لە تیۆری رۆژنامەنووس وەداد حسێن، دەزگاکانی حکومەت!! و دەسەڵات، نە سەرەداوێکی ئەم تیرۆرەو نە تاوانبارێکی ئاشکرا نەکردووە، لەکاتێکدا هەر ئەو دەزگایانە بۆ سەرکوتی رابەرانی جەماوەری و خۆپیشاندەران، بۆ دۆزینەوەی نەیارانی دەسەڵاتیان، چاو تیژ و تیژ رەون و لەماوەیەکی کەمدا روداو و دۆسیەی زۆر ئاڵۆز لە رێگای دەزگا و جاسوسەکان و پیاوە نۆکەرەکانیانەوە، ئاشکرا دەکەن و دەدۆزنەوە… ئەمەش ئەو نیشان دەدات کە خودی دەسەڵات ئاگاداری ئەم پیلانە چەپەڵەی تیرۆرەو لە ژێر باڵی ئەوان بەدەستی خۆیان یان بەئاگاداری ئەوان، ئەنجام دراوە… بەناو ئۆپۆزیسێۆنی دەسەڵاتیش کە لەهەموو شارەکانی کوردستاندا بوونیان هەیەو دەتوانن کاری دۆزینەوەو ئاشکراکردنی تۆمەتباران ئەنجام بدەن… بێدەنگەیان هەڵبژاردووەو ئامادەنین، بەکردەوە خۆیان بکەنە خاوەنی ئەو دۆسیانەی پەیوەندیان بە ئازادی و ئازادی کاری رۆژنامەگەرییەوە هەیە… ئەوەی دەنگی نەفرەت و تورەیی بەرووی ئەم پلانەدا بەرزکردۆتەوە یان خەریکی ئیدانەو چالاکی و بەدواداچوونە، ژمارەیەکی کەم رێکخراوەی مەدەنی دەستکورت و ژمارەیەک رۆژنامەنووسی ویژدان زیندووی نەکڕدراو کەڕ نەکراون و کوێرنەکراون… دۆسیەی وەدا و تەواوی رۆژنامەنووس و هەڵسوراوانی سیاسی و ئازادی و قوربانیانی، دۆسیەکی کراوەیەو تا سەر دیزە بەدرەخۆنە ناکرێن و ناشاردرێنەوە، رۆژێک دێت، تۆمەتباران و نەخشە دارێژەرانی پشتیان، توشی لێپێچینەوەی عەدالەتخوازی بکرێن، ئەم رۆژە هەر دێت…