پەیکەری کەلتورو خۆشەویستی پەرەدەی لەسەر لادرا

0

هونەرمەندی پەیکەر تاش زیرەک میرە لە پرۆژەیەکی تازەی هونەری خۆیدا، پەیکەری” کەلتور و خۆشەویستی” کردە دیاریەکی ناوازە بۆ شاری سلێمانی… ئەم پەیکەرە کە نۆ مەتر درێژەو لە ستیل دروستکراوە، بەیانی کەلتورێکی تایبەتی کۆنەپەرستی دژە خۆشەویستیمان بۆ دەخاتە روو…

ئەم پەیکەرە بەیانی ئەوە دەکات، خۆشەویستی لەژێر هەرەشەدایە، چەقۆی پیاوسالاری و شەرەفپاریزی وەکو کەلتورێکی بۆگەناوی داوکەوتوو، لەبەرامبەر بە خۆشەویستیدا، راستیەکی تاڵ و حاشالێنەکراوە… هەروەها ئەو پەیکەرە گەورەیی خۆشەویستی لەبەرامبەر بەچەقۆی زل و زەبەلاحی پیاوسالاری و کەلتوری خۆشەویستیدا نیشان دەدات و پێمان دەڵیت، چەقۆی تیژی قەسابی خۆشەویستی چەندەش گەورەو تیژ بێت، هەر لە ژێر پێی خۆشەویستیدایە و ناتوانێ بکوژی خۆشەویستی بێت… هەر لە ئیستاوە دەنگی نوساوی کۆنەپەرستی لەبەرامبەر بەو پەیکەرەدا دەبیسترێ و هەرسانن پێێ، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کەلتوری پیاوسالاری و کۆنەپەرستی، چاویان بەهیچ سیمایەکی جوان و هیچ دیاردەیەکی سەردەمی و زمان و رەنگێکی ئەدەبی و هونەری سەرچاوەگرتوو لە خۆشەویستی هەڵنایەت و هەرەشەکانیان دەبیسترێت، و دەبێت ریگە نەدرێت ئەو پەیکەرە کە خۆی زادەی کەلتوری خۆشەویستی و دژە توندوتیژیی ژیانە، بکەوێتە بەردەم فیشەک و خەونی دارماندنی لەلایەن کۆنەپەرستانی جڵەو دەست بەرەڵاکراوی دەسەڵاتی سیاسی و کۆنەپەرستی کۆمەڵگەوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.