تیرۆر و سێدارە بەرهەمی سیستەمى ئیسلامیییە

0

تیرۆر و سێدارە بەرهەمی سیستەمى ئیسلامیییە

عبدالرحمن رسول

بەردەوام ئەوسیستەمانەى کە ئازادی وژیانێکى سیکۆلار و شارستانیان قبوڵ نییە دەستیان بۆ تیرۆرکردنى ڕەخنەگر و مخالیفانى خۆیان و ئۆپۆزیسیۆنى خۆیان و ئازادیخواز و یەکسانیخوازان بردووە. سیستەمی ئیسلامی ئێران یەکێک لەو سیستەمانەى کە بە کارگەى بەرهەمهێنانى تیرۆزم و هاوکار و بنیادنانى فکر و ئایدیاى و بیرکردنەوەى توندڕەوى لەجیهاندا ناسێندراوە و بە ئاشکرا هاوکارى بە پۆڵ و پارەى بەلێشاوى بۆگرووپ و ڕێکخراوە تیرۆریستى و توندڕەوەکان کردون لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و وڵاتانى جیهان. کەواتە ئەو ڕژێمە کۆنەپەرست و دژە ئینسانییە هەتا بمێنێت بەردەوام دەبێت لە گەشەدان بە گرووپ و ناوەندە تیرۆریستییەکان و ئەنجامدانى تیرۆرکردنى نەیارانى و هەڵسوڕاوانى سیکۆلار و ئازادیخواز. بەدرێژایی چل ساڵە بۆ یەک ساتیش وازى لە تیرۆرکردنى نەیارانى نەهێناوە، بەردەوام پلانى داڕشتووە و نەخشەسازى کردووە بۆئەوەى هەرچى زووترە نەیارانى پاکتاو بکات لەرێگاى تیرۆر و سێدارە و کوشتن و سووتاندن و ئازاردانیانەوە. ئەم جارەیان یەکێکى تر لە هەڵسوڕاوانى تێکۆشەرى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کە چالاوانێکى سیاسى و داکۆکى کار لەمافەکانى مرۆڤە دەکەوێتە بۆسەى تیرۆریستانى کۆمارى ئیسلامیی ئێرانەوە کە زۆر بێ ڕوحمانە و وەحشیگەریانە تیرۆرى دەکەن. ئەو تێکۆشەرە مرۆڤ دۆست و ئازادیخواز و یەکسانیخوازەش بەڕێز ئێقباڵ مۆرادی یە، کەماوەى چەندین ساڵە وەک هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و چالاكی دژ به‌ سزای ئێعدام، کار وچالاکى و تێکۆشانى ئەنجامداوە. بە بەردەوامى بەرگرى لەمافەکانى مرۆڤى کردووە، ئیقباڵ مورادیان چالاکی سیاسی و، چالاکی بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە ”زانیار مورادی” و مامی ” لوقمان مورادی” بەندکراوی دیکەی مەحکوم بە سێدارە بوو. کەواتە سیستەمی ئیسلامیی نەک هەڵسوڕاوانى سیاسى و ڕەخنەگرو ئۆپۆزیسیۆنەکانى بە مەترسی دەزانى بۆسەر ئاسایش و ئارامى سیستەمەکەى، بەڵکو هەڵسوڕاوان و داکۆکیکاران و بەرگریکارانى مافەکانى مرۆڤیش بەمەترسى دەزانى بۆسەرخۆیی، بۆیە دەست دەبات بەتیرۆرکردنیان، کە زۆر بەداخەوە ئەم تێکۆشەرە لە شەوى ١٧- ٧- ٢٠١٨ لەشاری پێنجوێن لە باشوری کوردستان بووە دەڕفێندرێت و لەهەمان شەودا تەرمەکەى لەچەمى پێنچوێن دۆزراوەتەوە، کە شوێنەوارى چەندین فیشەکى پێوە بووە بەداخەوە ئەم تێکۆشەرە گیان لەدەست دەدات. هه‌موو نیشانه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه‌ تێرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی تاوانباری ئه‌و جه‌نایه‌تە و ئەو تاوانەن. ئه‌وه‌ یه‌كەم جار نییه‌ كه‌ هاوڕێ ئێقباڵ مۆرادی ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هێرشی ئاخوندە تێرۆریستییەکانى سیستەمى ئیسلامیی ئێران. پێشتریش له‌ساڵی ١٣٨٧ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری پێنجوێن هێرشێكی له‌و چه‌شنه‌ی كرایه‌ سه‌ر و به‌سەختی بریندار بوو. ئه‌و كات خێرا گه‌یه‌ندرایە نه‌خۆشخانه‌ و له‌ مردن ڕزگاری بوو. وێڕاى ئەوەى بەتوندى تیرۆرکردنى ئیقبال مورادى شەرمەزار و مەحکوم دەکەم و سەرەخۆشى لە تەواوى ئەندامانى ئەو خانەوادە وبنەماڵە زۆر بەڕێز و ئازیز وخۆشەویستە و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وهاوڕێ یانى دەکەم، لەهەمان کاتدا دەسەڵات و حکومەت وسیستەمی باشوورى کوردستان بە بەرپرسى یەکەم دەزانم بۆ ڕێگا خۆشکردن و هاوکاریکردن و ڕەخساندنى بارودۆخێکى گونجاو بۆ ئەنجام دانى ئەم کارە تیرۆریستییە لە ژێرسایە و سیستەم و یاساکانى دەسەڵاتدار لە باشوورى کوردستاندا. بەدرێژایی تەمەن و ماوەى ئەم سیستەم و حکومدارییەى حیزبەکانى باشوورى کوردستان مانگانە و ساڵانە کارى تیرۆریستى لەدژى خەڵکى سیکۆلار و ئازادیخواز و چەپ و کۆمۆنست و هەڵسوڕاوانى حیزبەکانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێران بەگشتى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى ئەنجام دەدرێت. ئەگەر ئەم دەسەڵات و حیزبانەى باشوورى کوردستان هاوکار نەبن بۆ ڕەخساندنى بارودۆخێکى گونجاو بۆ کارى تیرۆریستى مەلاکانى ئاخوندى ئیسلامی هەرگیز ئەو هەموو تێکۆشەرە سیکۆلار وئازادیخواز ویەکسانیخوازە تیرۆر نەدەکران. تەنها لە ساڵى ٢٠١٨ واتە ئەم ساڵ چەندین تێکۆشەر تیرۆرکراون لەوانە ( لە ١-٣-٢٠١٨ لەبنەسڵاوە لەشارى هەولێر بۆمبێک بەئۆتۆمبیلێکى کادرێکی ڕۆژهەڵاتى کوردستان کە کادیرى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران کە دواتر بۆمبەکە دەتەقێندرێتەوە بەسەختى دووکەس برینداردەبن کە کوڕو باوکێک پێکەوەدەبن، بەداخەوە یەکیان بەناوى سەلاح ڕەحمانى گیان لەدەست دەدات. لە چوارشه‌مه‌ ٦له‌سه‌ر ٧ی مارسی ٢٠١٨، (١٥ له‌ سه‌ر ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦)،هەڵسوڕاو تێکۆشەرێکى حیزبى دیموکراتى کوردستان بەناوى قادر قادری که‌ به‌ ماشێنی خۆی به‌ سه‌ردانێک چووبووه‌ مێحوه‌ری بالیسان_چوارقوڕنه‌، به‌ داخه‌وه‌ دره‌نگانی شه‌و ده‌درێته‌ به‌ر ده‌سڕێژى فیشەک و ته‌رمه‌که‌ی‌، له‌ ده‌وروبه‌ری ماشێنه‌که‌ی له‌ نزیک گوندی “هه‌رته‌لێ”‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌, لە (١٠ى خاکەلێوە-٢٧١٨) بەرامبەر(٣٠-٣-٢٠١٨) سەر لە بەیانی ئەحمەد ئیرانی ئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری دیانا (سۆران) بەدەستی تیروریستانی کوماری فاشیزمی ئیسلامیی تیرۆرکرا.) بە درێژایی دەسەڵات وحکومەتى هەرێمى کوردستان لەساڵى ١٩٩١ هەتا وەکو ئێستا کە ٢٠١٨ بەچەندەها کەس تیرۆرکراون لەباشوورى کوردستان لەهەڵسوڕاوان وتێکۆشەرانى حیزبەکانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى، بەتایبەتى هەڵسوڕاوانى سیاسى خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان. کۆماری ئیسلامی له‌ ساڵی ١٩٩١وە هەتا ئێستا، چه‌ندین پیلانی تیرۆریستی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ دژی تێکۆشه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردووە، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی سێدارەى ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به‌ ئه‌نجامده‌ری سەرجەم کارە تیرۆریستییەکان کە لەدژى تێکۆشەرانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئەنجام دەدرێت تاوانبارە لەبەرئەوەى تەراتێنی دەزگای اطلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستانی عێراق بەئاشکرا دیارە لەشاروشارۆچکەکانى کوردستان دێن ودەچن. بنکەو نووسینەگەى تایبەتمەند بەئیتڵاعاتیان هەیە. بەرپرسانى باشوورى کوردستان رێگەیان بۆ دەزگای سیخوری اطڵاعات کردۆتەوە کە بەئارەزووی خۆیان نەیارانی کۆمارى ئیسلامیی ئێران و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بکەنە ئامانج، کەئەمەش نیشانەى هاوکارى ویارمەتدانى بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستان وحیزبەکانى دەسەڵاتدار لەباشوورى کوردستان نیشان دەدات کردنەوەى دەرگاکانە بۆ دەزگای ئیتڵاعاتى تیرۆریستییەکانى کۆمارى ئیسلامی ئێران، بۆئەوەى درێژە بەکارە تیرۆریستییەکانى بدات لەباشوورى کوردستان، ئەم کردەوە چەپەڵەى کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکومەو شەرمەزارە، پێویستە خەڵکى باشوورى کوردستان لەئاست کارە چەپەڵ ودژە ئینسانییەکانى دەزگاکانى ئیتڵاعاتى ئێرانى کە کارى تیرۆریستى ئەنجام دەدات خەڵکی باشوورى کوردستان وەدەنگ بێن وئەم دەزگاو سیخوڕانە بەشەق وەدەرنێن لەباشوورى کوردستان، هەبوونى ئەم فەرمانگەو دەزگا ئیتڵاعاتیانەى کۆمارى ئیسلامیی ئێران نیشانەى هەبوونى شەرمایەزارییە بۆ دەسەڵات وحکومەتى باشوورى کوردستان لەگەڵ بەردەوام بوون وئەنجامدانى هەرکارێکى تیرۆریستیدا کەلەدژى چالاکوان و پەنابەرانی ئازادیخوازى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئەنجامدەدرێت، بەدڵنیایەوە خەڵکى باشوورى کوردستان زۆریان پێناخۆشەو ئارەقى شەرمەزارى دەسڕن لەبەرئەوەى لەژێر دەسەڵات و حکومەتى کوردىدا لە باشوورى کوردستان تیرۆردەکرێن، ئیتر با بەس بێت چیتر ڕێگەنەدرێت ئەم هەڵسوراو کادرە سیاسی و نەیارانەی جمهوری ئیسلامی تیرۆربکرێن.ئەرکی خەڵکی ئازادیخوازو یەکسانیخوازى کوردستانە لەئاست بەردەوامى تیرۆریزمی کۆمارى سێدارەى ئیسلامی ئێران نارەزایەتی دەرببڕن. پاراستنی ژیانی ئۆپۆزسیۆنی ڕۆژهەڵاتى کوردستان وئۆپۆزیسیۆنى ئێرانی لەئەستۆی حکومەتى هەرێمى کوردستان ودەسەڵاتدارانی کوردستانە. بەڵام بە ئاشکرا دیارە حیزبەکان دەسەڵات وحکومەتى باشوورى کوردستان لە ئاست ئەنجامدان و بەردەوام بوونى ئەم کارە تیرۆریستییانە لە پێناوى بەرژەوەندى حیزبى بێ دەنگى و بێ هەڵوێستییان هەڵبژاردووە، کەمەش ئەوە دەردەخات کە خۆیان هاوکار و پشتیوانن بۆگەشەى بزووتنەوەى تیرۆریزم لە باشوورى کوردستان بە تایبەت لەدژى کادرو هەڵسواروانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و تورکی… پاراستنی گیانی هەڵسوراوانی سیاسی ئیران و تورکیا لەئەستۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانەدایە، لەبەرئەوەى دەسەڵات وحکومەت بەدەست ئەوانەوەیە. ئەرکی خەڵکی ئازادیخوازە لەبەرامبەر تیرۆری هەلسوراوانی سیاسی بەدەنگ بێت، پێویستە یەخەی دەسەلاتدارانی کوردستان بگرن کە جارێکی دیکە رێگە نەدەن هەلسوراوانی سیاسی تیرۆر بکرێن. هەڵپێچانی بنکەو بارەگای دەزگای سیخوری و وەدەرنانیان لەکوردستان بە بەرەی ئازادیخوازی دەکرێت نابێ چیتر رێگە بدرێت کەسانی سیاسی تیرۆر بکرێن. خۆشەویستان کە ئەمرۆ کە ئیقباڵ مورادی ئەندامی بەرێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆرکرا و بێ دەنگەى لێ بکرێ بەدڵنییایەوە لە ڕۆژانى داهاتوویی نۆرەى هەڵسوڕاوێکى سیاسى یاخود چالاکوانێکى بەرگریکارى مافى مرۆڤ و مەدەنى دەبێت لەوانەیە ئەو کەسە تۆیی سیکۆلار و ئازادیخواز و یەکسانیخوازبێت یاخود براکەت یان هاوڕێ خۆشەویستەکەى خۆت بێت کە بەردەوام بەیەکەوەن یاخود هاوفکرو بۆچوون وتێڕوانین لەگەڵ یەکترى دا. بۆیە ئەرکى هەموو بەویژدان و بەهەڵوێستە ئەرکى هەموو هەموو مرۆڤیکى سیکۆلار و ئازادیخواز و یەکسانیخواز ومرۆڤ دۆست و مرۆڤ پەرەوەرە، و ئەرکى هەموو ئەوانەیە کە دڵییان بۆ ئازادى و مافەکانى مرۆڤ لێدەدات لە ئاست بەردەوام بوونى تیرۆر لە دژى هەڵسوڕاوانى سیاسی ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى بێ دەنگى بشکێنن بەیەکەوە دەستى یەکبگرن، بەبەهێزکردنى تێکۆشانى هاوبەش بۆ دژایەتیکردنى تیرۆر و بەدژایەتیکردنى بیروباوەڕى کۆنەپەرستانەى تیرۆریستانەى دژە مرۆڤایەتى هەڵوێستى جوان و مرۆڤانەی خۆیان نیشان بدەن. بەبڕواى من ئەم کارە تیرۆریستییە بەرپرسانى كۆماری ئیسلامی ئێران بكەر‌و ئەنجامدەری ئەم تاوانەن لەبەرئەوەى بەرپرسانى كۆماری ئیسلامی و سیستەمى ئیسلامی بە ئاشکرا هەمیشە بە كردەوە دژایەتى خۆیان بۆ هەر هەنگاوێکى ئازادیخوازانە و مەدەنیانە دەربڕێوە، بەکردەوە بە ئەنجامدانى جێبەجێکردنى پیلانى تیرۆریستی هەوڵی بێدەنگكردنی هەڵسوڕاوانی سیاسی كوردی و هەڵسوڕاوانى سیکۆلار و ئازادیخوازى داوە. دوژمنی سەرەكی بزوتنەوەی حەقخوازانەی خەڵکى كوردستان ‌و هەڵسوڕاوانی سیکۆلار و ئازادیخواز و یەکسانیخوازە .ئەرکى دڵسۆزانەى خەڵکى کوردستان و سەرجەم ئازادیخوازانە کە هاوکارو پشتیوان بن بۆ وەدەرنان و دوورخستنەوەى پێگە و نفوز و کاریگەرییەکانى سیستەمی کۆمارى ئیسلامی ئێران لە باشووری کوردستان….

Leave A Reply

Your email address will not be published.