داڕمانی بێوێنەی تمەن لە بەرامبەر دۆلاردا، ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێرانی ڕوبەڕووی مەترسی گەورە کردۆتەوە

0

داڕمانی بێوێنەی تمەن لە بەرامبەر دۆلاردا، ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێرانی ڕوبەڕووی مەترسی گەورە کردۆتەوە

لەم ڕۆژانەی دواییدا، داڕمانی بەهای تمەن لەبەرامبەر دراوەکانی تری وەکو دۆلار و یۆرۆ، ئاستێکی پێوانەیی و مێژووی تۆمارکرد و دەکات، کەئەمەش تواناو بڕستی لە زوربەی زۆری خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی ئێران بریووە، بۆ کڕینی کالاو پێداویستییە ژیارییەکان و دابینکردنی گوزەرانیان… بەمەش قورسایەکی یەکجار زۆر کەوتۆتە سەر خانەوادە کەم دەرامەتەکان، دیارە لەبەرامبەر بەو دۆخەدا، توەڕیی و نەفرەتی جەماوەری قوڵپ دەدات و هەر رۆژە و لە شوێنێک و لە شارو شارۆچکەیەک، نارەزایەتی جەماوەری ڕوودەدات… لەبەرامبەریشدا هێزەکانی پارێزەری دەسەڵاتی ئیسلامی ئیران رۆژ بەرۆژ چاوسورکردنەوەو هیرش و پەلامار بۆسەر هەڵسوراوانی کرێکاریی و نارەزایەتی جەماوەری پەرەپێدەدەن لە ژێر ناوی پاریزگاری لە نیزام و نەزم، و وەستانەوە بەرووی نەزم شکینیدا، هەر رۆژە ژمارەیەک لە چالاکوانی سیاسی و جەماوەری راپێچی زیندانەکان دەکەن لە ژێر شکنجەدا دەیان کوژن یان لەداریان دەدەن… ئەم هەلومەرجە سەختە لە برسێتی و گرانی و سەرکوتە سیاسییەی دەسەڵاتی ئیسلامی، ناتوانێ تاسەر بڕ بکات و سەرەتاکانی شۆرش و گورز وەشاندنی راسانی جەماوەری لەدەسەڵاتی ئیسلامی ئێران کە لە کۆتایی ساڵی رابردوو دەستی پێکرد، لە چرکەساتێکی دیاریکراودا بە فراوانتر و گەورەتر خۆی نمایش دەکاتەوە… نەبەردی داهاتوو بەری پێناگیرێت. ئەوەی گرنگ و پێویستە بۆ ئەو نەبەردەی داهاتوو، ئامادەیی رابەری و رێکخراوبوون و یەکگرتوویی دەبی پەرەی پێبدرێت و رابەریەکی کارامە کە هەڵگری ئاسۆی رزگاری و ئینسانی و دنیایەکی باشترە، ریگە نەدات تێکۆشان و خەباتی بێ بەشان بۆ ژیانێکی باشتر، لەلایەن رەوت و هیزی تری رەنگاو رەنگی بۆرژوازییەوە بدزرێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.