بەڵتەجیەکانی یەکێتی نیشتیمانی سۆشیال/ دیموکرات… زیاتر لە هەفتەیە سێ لاو لەسەر تێکۆشان بۆ خزمەتگوزارییەکان شوێن بز دەکەن
بەڵتەجیەکانی یەکێتی نیشتیمانی سۆشیال/ دیموکرات… زیاتر لە هەفتەیە سێ لاو لەسەر تێکۆشان بۆ خزمەتگوزارییەکان شوێن بز دەکەن
بەپێی ئەوزانیارییەی ماڵپەری ١٧ شوبات بڵاوی کردۆتەوە، ئاسایشی یەکێتی لە پیرەمەگرون هەفتەی رابردو سێ لاو دەستگیرو شوێن بزر دەکات بەناوەکانی شۆرش رەئوف، سەرۆکی رێکخراوەی پیرەمەگرون و قادر عەلی و بریار جەلال کارگێرانی رێکخراوەی پیرەمەگرون.
دەستگیرکردنی ئەو هەڵسواروانە و شوێن بزرکردنیان، تەنها بەهۆی ئەوەی هەڵسوراو و رێکخەرو رێنوینی دەری خۆپیشاندانی جەماوەری بوون لە پییناو دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو ئاو کارەباو تەندروستی و…
ئەو رەفتارەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە بە ئەندازەی هەموو دنیا بە ئازادی و دیموکراتی و مەدەنیتەوە دەفشێ، خۆی بە رێکخراوەیەکی سۆسیال دیموکرات دەزانێت… نیشانەی فریوکاری و سەرکوتگەری بێپەردەی یەکێتی نیشتیمانییە کە بەرگەی دەنگی “نا” و تەنانەت خواستی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان ناگرێت… پێویستە لایەنگرانی ئازادی سیاسی و مانگرتن و خۆپیشاندان و هەموو ئەوانەی خوازیاری خزمەتگوزارییەکان و ژیانێکی باشترن بە هەر رێگایەک بۆیان دەکرێت، گوشار بخەنە سەر یەکێتی تا ئەو دەستگیرکراو شوین بزرکراوانە ئازاد بکات و رێز لە ویستی خۆپیشاندەران بگرێت…