مناڵان لە بەڵای ئیسلام و کۆنەپەرستی دینی بپارێزن!!
مناڵان لە بەڵای ئیسلام و کۆنەپەرستی دینی بپارێزن!!
مناڵان ئەو توێژە بێبەشەی کۆمەڵگەی کورستان، بەوهۆیەوە توانای بەرگریکردن لەخۆیان نییە، وە بەوهۆیەوە کەدەسەڵاتی سیاسی بێباکە لەبەرامبەر بە ئایندەو چارەنووسیان… هەر رۆژە و بەجۆرێک هەوڵدەدرێت ژەهراوی ئیسلامی و کۆنەپەرستی دینی بکرێتە زاخاوی ژیانی ئێستاو ئایندەیان… ژمارەیەک مناڵ لەلایەن کەس و کاریانەوە بۆ خولی هاوینە نێردروان… بۆ مزگەوت!! تا لە مزگەوت و لەبەر میحرابی مەلادا وانەی عەرەبی و ئینگلیزی و ئاینییان بۆ بکرێتەوە!! ئای چ تاوانێکە؟ مناڵان کە پێویستە لە قوتابخانەکاندا فیری زمان و بەهیزکردنی زمان بن… یان خولی تایبەتیان لە شوێنی تایبەت بە زانست بۆ بکرێتەوە، رەوانەی مزگەوت دەکرێن… ئەمە ئەوپەری بێباکی و دڵرەقی و کۆنەپەرست بوونی وەزارەتی پەروەردەو بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە دەخاتە روو. لەوەش واەتر بۆ هەر مناڵێک کە بەشداری ئەو خولانە دەکات، بری ٥٠٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت و ١٨ هەزار دینارییش بۆ هاتوچۆیان، چ تاوانێکە… لە ناوجەرگەی بەڵاو مڵۆزمی بێکاری و گرانی و بێ موچەییدا، گیرفانی خاڵی هاوڵاتیان، بەقەرزداری دەسپێرن… ئەوەی کە مناڵان بۆ خولی هاوینەو بۆ فیربوونی زمان یان بەهیزکردنی رەوانەی مزگەوت دەکرێن، تاوانێکی ئاشکرای پەروەردەو دەسەڵاتی سیاسی کۆنەپەرستی پشتی پەروەردەیە و ئەوەش کە ئەو برە پارەیە وەردەگیرێت، دزیەکی ئاشکرای بێ پاساوە. هەروەها کارکردن بە مناڵان کە بۆ خولی زمان رۆشتوون، و سپاردنی پاککردنەوەی مزگەوتی ماڵێ خوادا زاڵمەکانی کوردایەتی و میراتگرانی محەمەدو خەلیفەکان… تاوانێکی ترە… کە بەربەچاوی وەزارەتی پەروەردە بەگشتی و بەرێوەبەرایەتی پەرەوەردەی رانیەدا، دەگوزەرێت. پێویستە ئەم تاوانکارییە بەرامبەر بە مناڵان رابگیرێت و مناڵان لە گورزی ئیسلام و مزگەوت و پەروەردەی کۆنەپەرستی دووربخرێنەوە و کارکردنیش بە مناڵان… رێگەی لێبگیرێت. ئەوە ئەرکی ئینسانە ئازادیخوازەکان و باوک و دایکە هۆشیارەکانە، کە مناڵەکانیان، لە دەستی زاڵمانی ئەم دنیایە بپاریزن و ریگە بگرن لەوەی مناڵەکانیان لە ژێر ناوی خوێندن و خولی زماندا بکرێنە ماتریالی ئیسلامی سیاسی…