دابەشکاری داهات و سامان و پۆست، هەموو باڵ و لاباڵ و رەوتە بۆرژوازییەکانی عێراق بەشێوازی جیاواز کۆدەکاتەوە…
دابەشکاری داهات و سامان و پۆست، هەموو باڵ و لاباڵ و رەوتە بۆرژوازییەکانی عێراق بەشێوازی جیاواز کۆدەکاتەوە
بەپێێ ڕیکەوتننامەی نێوان “پارتی و دەوڵەتی یاساو هاوپەیمانیەتی فەتح”
* نوری مالیکی بۆ سەرۆک وەزیران
* مەسعود بارزانی بۆ سەرۆک کۆمار
بە گوێرەی ڕێکەوتننامەیەک کە لەنێوان” پارتی و دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیەتی فەتح” لەژێر چاودیڕی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان، کە ٧ ی تەموز لەلایەن نوێنەری هەرسێ لاوە ئیمزاکراوە، هەریەکە لە دەوڵەتی یاساو هاوپەیمانیەتی فەتح پشتیوانی لەبارزانی دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و لەبەرامبەردا پارتی پشتوانی لە نوری مالیکی دەکات بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران… هاوکات دەوڵەتی یاساو هاوپەیمانیەتی فەتح هەوڵی پارتی بۆ راکیشان و رازیکردنی یەکێتی بۆ ناو ئەو ئئتیلافە، بەرزدەنرخێنن… بەجیا لەوانە ئیدارەی سەربازی هاوبەش بۆ کەرکوک پێکدەهێنرێت و پێشمەرگە دەگەرێتەوە بۆ ناوچە جیناکۆکەکان و لەپاڵ سوپای ناوەندیدا بڵاوەیان پیدەکرێت… دوبارە گفتوگۆ لەسەر ناردنی نەوت زیندودەکرێتەوە لەگەڵ پرسی گەرانەوەی بری بودجەی %١٧ بۆ ساڵی ٢٠١٩…
هەرچەندە پارتی و دەوڵەتی یاسا، ئەو هەواڵ و بەڵگەنامەیە بە ساختەو ناراست دەزانن و رەتی دەکەنەوە، بەڵام هەر ئینسانێکی هوشیار و ئاگا لە سیاسەت و دنیا، راستی ئەو بەڵگەنامەیە لە بەندەکانیدا، لە نەریتی ئەو حزبانەدا، لە کارنامەو مێژووی کۆن و نوێیاندا، لە کایەی ئێستاو هەوڵەکان بۆ پیکهێنانی هاوپەیمانیەتی گەورەدا، بەئاشکرا دەبینن. رەتکردنەوەی ئەو هەواڵ و بەڵگەنامەیە وەڵامە لەبەرامبەر دزەکردنی رێکەوتننامەکە بۆ دەرەوە، و هاوکات بۆ راگرتنی غەزبی نەیارە هاوشێوەکانی خۆیان و کاردانەوەکانیانە بەرامبەری…
بەجیا لەوەی ئەو رێکەوتننامەیە شانسی جێبەجێکردنی دەبێت یان نا، دابەشکاری داهات و سامان و پۆست، هەموو باڵ و لاباڵ و رەوتە بۆرژوازییەکانی عێراق کۆدەکاتەوەو بەپێچەوانەی بانگەشەی فریوکارانەی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیان، جەنگ و ئاشتیان، سازان و ڕیکەوتنیان، لەسەر دەست بەسەراگرتنی ئیرادەی سیاسی خەڵکی عێراق و کورستان و دریژەدانە بەو تاڵانکاریە ئاشکرایەی بەبەرچاوی دنیاو هاوڵاتیانەوە، بەڕێوەدەچێت…دەقی بەڵگەنامەکە بخوێننەوە”