بەرڤان عومەر: هیچ کاتێک ئەو ڕۆژەم لەبیرناچێتەوە کە جەعفەر ئیمینکی لەبەرچاوی من هێرش مەرعی کوشت

0

بەرڤان عومەر: هیچ کاتێک ئەو ڕۆژەم لەبیرناچێتەوە کە جەعفەر ئیمینکی لەبەرچاوی من هێرش مەرعی کوشت

هیچ کاتێک ئەو ڕۆژەم لەبیرناچێتەوە کە جەعفەر ئیمینکی لەبەرچاوی من هێرش مەرعی کوشت، پێش ئەوکات من (جەعفەر ئیمینکی)م نەبینی بوو نە دەشمناسی، کاتێکیش هێرشی مەرعی گوللە بارانکرد، پۆلیسێک لەلای بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆ بەڕاکردن هات و گوتی بۆچی واتکرد؟ تۆ کێی؟ بکوژەکە گوتی من جەعفەر ئیمینکیم ئەوەی ناڕازیشە با بێتە لای من لە لق .

لەوکاتەی هێرشی گوللە بارانکرد باوکی لەتاوا کەوتە سەر زەوی و ژنێکی بەتەمەنیشان لەگەڵدابوو سەری هێرشی خستە سەر ڕانەکانی خۆی، بەردەوام ئەو دیمەنە لە فکر و خەیاڵم دایە و دێتەوە بەرچاوانم. بۆ زانین هێرش نەعلەیەکی حەرف M ی لە پێدابوو، تاکێکی لەدەست و تاکەکەی تری لەبەردابوو و جەعفەر ئیمینکیش هیچ ئافرەتێکی لەگەڵدا نەبوو، کاتێک جەعفەر سواری ئۆتۆمبیلەکەی بۆەوە بۆ ئەوەی ڕابکات نزیکەی 200 تاکو 250 مەتر لە ترافیکی مزگەوتی مەلا مستەفا دوور بوو، ئەگەر من بە پیاسە چووبام پێش ئەو دەگەیشتمە ترافیکەکە، کەچی لەترسا وەک خێرایی مار ئۆتۆمبیلەکەی لەشەقامەکەدا لێدەخوری، لەوکاتەوە زانیم هەرچی غیرەت و پیاوەتییە لەجەعفەر ئیمینکی دانییە، من لەدنیا و لە قیامەت شایەتم لەسەر ئەو ڕووداوە…

* تێبینی: شایەد حاڵەکە کەئەم روداوەی گێراوەتەوە ناوی“ بەرڤان عومەرە“ کە بەزمانی کرمانجی نووسیویەتی و“ ئازاد مەلا نەبێ“ وەریگێراوەتە سەر شێوەزاری سۆرانی…

Leave A Reply

Your email address will not be published.