مەلا مەزهەر سوکایەتی بە ژنان دەکات و دادگاش گوێ لە سکاڵای ژنان ناگرێت
مەلا مەزهەر سوکایەتی بە ژنان دەکات و دادگاش گوێ لە سکاڵای ژنان ناگرێت
مەلا مەزهەر، ناسراو بە مەزهەر خوراسانی، کە مەزهەری سوکایەتی و بێریزکردن بە ژنان و مافەکانیانە، لە کەناڵی سروشتەوە کە خۆی خاوەنیەتی و بە پشتیوانی دەسەڵات و ئەوقاف و بەلاشخۆری بەسەر کۆمەڵگەوە ئەو کەناڵەی کردۆتەوە، مینبەری مزگەوتی بۆ ئاوەڵایە… وەکو پیشەیی هەمیشەیی سوکایەتی و بێرێزی بەژنان کرد و ڕایگەیاند کە ژنانی کوردستان دایناسۆرن، و رێکخراوە مەدەنیەکانیش” کۆمەڵە گا” لە بەرامبەردا بەشێکی زۆر لە ژنانی ئازادیخوازو لایەنگرانی ئازادی و مافەکانی ژنان، و رێکخراوە مەدەنییەکان تورەیی خۆیان دەربری هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەهار مونزیز هەڵسوراوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان چ لە شاری هەولێر و چ سلیمانی هەوڵیدا داوای یاسایی لەسەر مەلای خوگرتوو بە بێڕێزی و سوکایەتیەوە، مەلا مەزهەر تۆمار بکات… بەڵام لەهەر دوو شارەکەو لە ژێر سایەی هەردوو دەسەڵاتدا، کەرۆژانە بانگەشەی یاسا پارێزی و سەروەری یاسا دەکەن… ئامادەنەبوون سکاڵەکە وەربگرن، کەچی گوێی بیستینی سوکایەتی بەژنان هەراسانیان ناکات