لەناو بازاری شاری دهۆك رۆژنامەنوس “مستەفا ساڵەح بامەرنی” دەرفێنرێت!!
لەناو بازاری شاری دهۆك رۆژنامەنوس “مستەفا ساڵەح بامەرنی” دەرفێنرێت!!
شەوی ٢٦/٥/٢٠١٨ لەناوجەرگەی شاری دهۆک و لەناو بازاڕدا، چەند کەسێک بە جل و بەرگی مەدەنییەوە هەڵدەکوتنە سەر رۆژنامەنووس مستەفا ساڵح بامەرنی و دەیرفێنن…کە تائێستا نەک ئازاد نەکراوە، بەڵکو هیچ زانیارییەک نە لەسەر دەستگیرکردنەکەی و نەشوێنی دەستگیرکردنەکەی و هۆکارەکانی ئاشکرا نییە. ئەوانەی کە لە نزیکەوە مستەفا دەناسن، هۆکارەکەی بۆ رەخنەگرتنی ناوبراو لەدەسەڵاتی سیاسی دەزانن و لایان وایە هۆكارەكەی بۆ ئەو رەخنەو نوسینانەی دەگەرێتەوە كە لەدژی دەسەڵاتدارانی هەرێم بڵاویكردونەتەوە.
ئیمە لە کاتێکدا دەسەڵاتی پارتی بەبەرپرس لە سەلامەتی و ژیانی رۆژنامەنووس مستەفا ساڵح دەزانین و رفاندنی بە توندی ئیدانە دەکەین، خوازیاریین ناوبراو دەستبەجێ ئازاد بکرێت و ئەوانەش کە رفێنەرن رووبەروی لێپرسینەوە بکرێنەوە. دیارە دەستگیرکردنی مستەفا ساڵح و هەر رەخنەگرو رۆژنامەنووسێک، پێشێلکردنی ئاشکرای ئازادی سیاسی و ئازادی کاری رۆژنامەنووسییە… دەبێ لەلایەن ئازادیخوازنەوە ئیدانەبکرێت…