بەرگی دووەمی کتێبی سەردەشت عوسمان لە چاپ دەرهات و بڵاوبۆوە…

0

بەرگی دووەمی کتێبی سەردەشت عوسمان لە چاپ دەرهات و بڵاوبۆوە…

بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی تیرۆری سەدەشت عوسمانی نووسەرو رۆژنامەنووس، بەرگی دووەمی کتێبەکەی بە دیزانێکی ڕەنگین لەقەبارەیەکی گەورەی ٨٠٠ لاپەرەییدا لەچاپ دەرهات… لەم بەرگەدا دەیان وتار و بەدواداچوونی رۆژنامەوانی، چەندین وێنەی تایبەتی و بیوگرافیای سەردەشت… ژمارەگەلێکی زۆر وتار و وێنە و ریپۆرتاژی چالاکی و مەراسیمەکانی ریزگرتنی ساڵانەی لە کوردستان و وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاو ئوسترالیا…ی لەخۆگرتووە. ئێستا ئەم کتێبە لە کتێبخانەکانی کوردستان دەست دەکەوێت.

هەروەها لە ماوەیەکی نزیکدا، لەسەر وێبسایتی هاوپشتیدا بە شێوەی پی دی ئیف دادەنرێت… تا خوێنەران و تامەزرۆیانی  ئازادی دەستیان بە بابەتەکانی ئەو کتێبە بگات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.