خۆپیشاندانەکانی کوردستان بەرەو کوێ؟ له وەڵام به کونگره ڕوژنامەوانییەکەی سەرۆکی حوکمەتدا!!

0

 خۆپیشاندانەکانی کوردستان بەرەو کوێ؟ له وەڵام به کونگره ڕوژنامەوانییەکەی سەرۆکی حوکمەتدا!!

عوسمان ئەحمەد

نێچیر بەرزانی ئەمڕۆ له کونگرەیەکی ڕوژنامەنووسی له وەلامی روژنامه نوسێکدا که لێیان پرسی خه ڵک داوای ڕوشتنی ئە و دەسەلاتە دەکەن !!؟؟؟

له وەلامدا وتی داوای خەڵک رەوایه بۆ مافەکانیان !!؟؟؟ باشه جەنابی سەرۆک ئه گەر رەوایه ئەی بۆ لاچاویان شین دەکەنەوه، به شەق که رامەتی ئینسانیان دەروشینن، ئه زانی ئێوه شەقتان له هەموو خەڵکی کوردستان هەڵدا!!؟؟ ئەمەیە وەلامی رەوابوون، بەلام هەر خوتان زوو ئەمەتان راست کردەوه که ئەڵێن ئاژاوە ڕێگە پینادەین و ئیمکانی نییه!! یانی ڕیگه به خوپیشاندان نادەین بۆ داوا رەواکانتان به شەق و ئاگرو ئاسن وەلامتان ئەدەینەوه ئەوەنده بەڵته چی و هێزی مفتەخورمان زۆره که لەسەر داهاتی ئێوه رامان گرتوون پاسەوانی سەرمایه و ژیانه فیرعەونییەکەمان بکەن …!!!

بەشێکی تری وەلامەکەتان لەسەر ئەوەی که وتی داوای روشتنی دەسەلات دەکەن، وه ڵامتان ئەوه بوو که ئەوەیان سیاسییه و لایەنی سیاسی تر ئەیهێنێنه ناو خۆپیشاندانەکان، لەمەشیاندا وانییه ئەو لایەنە سیاسیانەی ئیوە مەبەستانه خوازیاری لاچوەنی دەسەلات نین، بەلکو ئەوان خواستی شەراکەتی دەسەڵاتیان هەیەو بەشەکەیان کەمه لەدەسەلات ..ئەوەتان لە مەیدانەکان نوێژی سیاسی دائەبەستن، ئەندام پەرلەمانەکانیان به ناو خەلکدا ئەگەرێن خۆیان ئەخزێنە ناو خۆپیشاندانەکان و داوا ئەکەن هەڵیان بژێرن بۆئەو پەرلەمان و حوکمەتەی که ئێوه سەرۆکین تا شەراکەتەکەیان زیاد بکەن له ڕاو ڕووتی داهاتی خەڵکی کوردستان نەک بتان گۆڕن، گۆڕین و شه راکه ت زۆریان فه رقه سەرۆک،!!

بەلام لاچونی دەسەلات خواستی ملیونی خەلکی کریکار و زەحمەتکیشی کوردستانه خواستی ئازادیخوازانی کوردستانه که به ۲۷ ساڵه به گۆشت خوێنەوه تاڵاوی برسیەتی و شەڕو سەرکوت و تیرۆر و نەهامەتی ئەچێژن لەو دەسەلاتەتان که مشتێکی کەم خاوەنی گەورەترین سەرمایەو ژیانی شاهانەن و بەهرەمەندن له هەموو پێداویستییە کانی ژیان، خەڵکی ملیۆنیش سەرەڕای برسیەتی و نەخۆشی و ژیانی کولەمەرگی بەرەو رووی کوشتن و تیرور و زیندانی ئەبنەوه …

بەڵی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بریاری لابردنتانی داوه بەلام نەک لەریگەی سندوقەکانی دەنگدانەوه وەک خوتان وتتان، بەلکو لەریگەی ریکخراوبونەوه له شوینی کارو ژیان هەر ئەوانەی ئەمڕۆ لەشەقامەکان و ناوەندەکانی کارکردن بەدەنگی بەرز پێشرەوایەتی نارەزایەتییەکان دەکەن و داوای نان، کارو ئازادی و کەرامەتی ئینسانی دەکەن بۆ هەموو خەڵکی کوردستان ئەتوانن دەسەلاتی راستەوخۆی خەڵک له شوراکاندا دابمەزرێنن. نەک ئەوانەی لەپەرلەمانەکەتاندان یان دەرتان کردن و موچەی ۸ ملیونی وەردەگرن، نوینەری دەسەلاتی خەڵک نین. ئەوانه نوینەری حیزبەکانی چوار دەوری ئیوەن ..

خوپیشاندانەکان بۆسەرئەنجام گەیاندنی قوناغی دەسەڵاتی جەماوەری کریکارو زەحمەتکیش کوردستان بەداخەوه له دوو خاڵی گرنک بەرهرەمەند نین یەکیکیان ڕێکخراوبوونه لەناوەندی کارکردن و شوینی ژیان خوشبەختانه له نارەزایەتی ئەمجاره سەرەتاکانی ئەو ریکخراوبوەنه خەریکه هەنگاو دەنێت و زەمینەی مادی هەیه بۆ ریکخراوبوون. خاڵێکی تر نوقسانی رابەرایەتیەکی سیاسی سوسیالیست و کومونیستە که وەڵام بەهەموو پیداویستیەکانی ئەوگۆرانکارییه بداتەوه له کوردستان .!

Leave A Reply

Your email address will not be published.