رۆبۆت، لەماوەی ١٥ ساڵدا، ١٠ ملیۆن کرێکار لەبەریتانیا بێکار دەکات!

0

رۆبۆت، لەماوەی ١٥ ساڵدا، ١٠ ملیۆن کرێکار لەبەریتانیا بێکار دەکات!

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەنووسێ کە زیاتر لە ١٠ ملیۆن کریکار لەبەردەم هەڕەشەی بێکارکردندان بەهۆکاری ئەوەی جێگەکانیان لەق دەبیت بەهۆی هاتنی ڕۆبۆتەوە لەماوەی ١٥ سالی داهاتوودا لەبەریتانیا. پێشبینی دەکرێ کە کرێکارانێک کە لە سوپەرمارکێت و بازارەکان و ئۆفیس و کارگەکاندا کاردەکەن بێکاربکرێن بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیاوە.

شارەزایان دەڵێن کە ئەوکرێکارانەی کە زیاتر لەژێر مەترسی دەرکردندان، ئەوانەن کە لەمەیدانی گواستنەوە و خەزنکردن (عەمبارکردن) و فرۆشتن و بەرهەمهێنانی کارگەکان و بواری بەڕێوەبردن وخزمەتگوزاری یارمەتی وپشتگیریەکاندا کاردەکەن. بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای گەورەی ژمێریاری (پی دەبلیو سی) نزیکەی ١٠ ملیۆن و٤٠٠ هەزار کەس بێکاردەکرێن کە دەکاتە لەسەدا ٣٠ کار وئیش لەبەریتانیا.

هەروەها گەشەسەندنی ئۆتۆمبیل ولۆری بێ شۆفێر ئەوە دەگەیەنێ کە کرێکارانی گواستنەوە لە مەترسییەکی گەورەدان وە دەوترێ کە ٩٥٠ هەزار کار لەم بوارەدا جێگرەوەیان دەبێت، کەدەکاتە لەسەدا ٥٦.٤ ی هێزی کار لەبەریتانیا. پێشبینی دەکرێ کە لەساڵی ٢٠٢٠ەوە ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێر بکەوێتە سەرجادەکان لەبەریتانیا. کۆمپانیای (ئوبەر) کاردەکات لەسەر دروستکردنی ئۆتۆمبیلی تەکسی بێ شۆفێر  کە نیگەرانیەکی زۆری لەناو شۆفێرانی (ئوبەر) دا دروستکردوە.

سالار سەعید

بەدەستکاری یەوە لە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ٢٤ی مارسی ٢٠١٧

Leave A Reply

Your email address will not be published.