هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید

0

هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید

 

ڕاگەیاندنی مانگرتن لە کۆمپانیای شتراوس بۆ ئاوی خواردنەوە.

ئیسرائیل/ تەلئەبیب

هستروت ڕایگەیاند کە کێشە هەیە لە کۆمپانیای ئاوی خواردنەوەی شتراوس. ئەم کۆمپانیایە لە لە بواری گەشەپێکردنی دەزگای سازدارکردنی ئاوی خواردنەوە کاردەکات، و بەرپرسە لە بەرهەمهێنان و خستنە بازاڕی دەزگاکانی ئاوی خواردنەوە کە ناسراوە بە” تامی٤”، نووسینگەکانی لە ناوچەی ئۆریەهودایە.

هستدروت ئەوەشی زیادکرد کە هۆکاری ڕاگەیاندنی مانگرتن، کێشەی نێوان کرێکارانی کۆمپانیاکەیە، کە ژمارەیان ٨٠٠ کرێکار دەبێت لەگەڵ ئیدارەی کۆمپانیاکە، کاتێک ئیدارە یەکلایەنە و بەبێ گفتوگۆکردن لەگەڵ نوێنەرانی کرێکاران کە پێویستی دەکرد وابوایە. چونکە ئەو گۆڕانکاریانە بە شێوەیەکی خراپ بۆسەر کرێکاران کارکردی دەبێت. ئیدارەی کۆمپانیاکە کاری زیاتری خستۆتە سەر تەکنیشیانە گەڕۆکەکان، بەپێچەوانەی ڕێکەوتنیان، هەروەها یەکگرتنی گروپی ناوەندی خزمەتگوزاری، ئەمەش بوەتە هۆی کەڵەکەبوونی کاری زیاتر لەسەر فەرمانبەران و دەستنەکەوتنی مووچەی پێویست، چونکە ئەو مەرجانەی دایانناوە لە توانایاندا نییە لەوکاتە سنووردارەدا ئەنجامی بدەن لە ناوەندنی خزمەتگوزاریدا.

سەرۆکی لیژنەی کار لە کۆمپانیاکە” ئیلی باتا” دەربارەی مانگرتنەکە گوتی” لەماوەی ڕابردوودا لیژنەی کار ڕووبەڕووی جۆرە پەرچەکردارێک دەبنەوە لەلایەن ئیدارەی کۆمپانیاکەوە. زۆر جار هەوڵمانداوە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی خستومانەتە بەردەمیان، بەڵام بێئەنجام بووە، و هەستمانکردوە کە دەستی دەستیمان پێدەکەن بۆ وەڵامدانەوەی کێشەکانمان. لە ئێستادا ئیدارەی کۆمپانیا هەڵساوە بەگۆڕانکاری لەو ڕێکەوتنانەی کە هەمان بووە لە ڕابردوودا، و بەشێوەیەکی سلبی دەشکێتەوە سەر کرێکاران. ڕاگەیاندنی مانگرتن و کێشەی کار لە ئێستادا وەک هەنگاوی یەکەم دێت بۆ گۆڕینی هەلومەرجی ئێستا”.

ئێران/ ئەهواز

 

خۆپشاندانی کرێکارانی پۆڵای ئەهواز بە شیعاری ئازادکردنی کرێکاری زیندانی کراو

٣ی مارس سەدان کرێکاری کۆمەڵگەی نیشتیمانی پۆڵای ئەهواز لەگەڵ خێزانەکانیان بۆ خۆپیشاندان ڕژانە سەر شەقامەکان، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر دەستگیرکردنی هاوڕێکانیان، و هێنانە دی داواکاریەکانیان. لەبەردەم بینای پارێزگا کۆبوونەوە و ئەم شیعارانەیان دەگوتەوە” ئازادکردنی کرێکاری بەندکراو” و” کرێکاری زیندانی پشتیوانتین”و” هێزە ئەمنیەکان گوێگرن، ئێمە کرێکارین ئۆباش نین” و” خۆڕاگر و مافی خۆمان دەستێنین”و” دزەکان ئازادن و کریکارانیش زیندانین”.

ڕۆژی ١ی مارس هێزە ئەمنیەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ژمارەیەک لە کرێکارانی مانگرتووی پۆڵای ئەهواز و نزیکەی ١٠ کەسیان لێ دەستگیر کردن. پتر لە ٣٠٠ کرێکاری کۆمەڵگەی نیشتیمانی پۆڵا ماوەی ١١ ڕۆژە مانیانگرتووە و داوای مووچە و دەرماڵەی نەدراویان دەکەن کە ماوەی چەند مانگێکە وەیان نەگرتووە.

مانگرتنی کرێکارانی هێڵی شەمەندەفەر لە یۆنان لە دژی نەخشەی لێبڕینەوە.

یۆنان/ ئەسینا

کرێکارانی هێڵی شەمەندەفەر لە یۆنان ڕۆژی ٦/٣/٢٠١٨ دەستیان دایە مانگرتن بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لەدژی نەخشەی لێگرتنەوەی کۆمپانیای چاکردنەوە. تۆڕی هەواڵی(ئەی بی سی) ئەمەریکی ڕایگەیاند کە مانگرتنەکە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی جوڵەی هێڵێ شەمەندەفەر و وەستانی شەمەندەفەری نێوان شارەکان لەو ڕۆژەدا. لێگرتنەوە بە بەشێکی سەرەکی بەرنامەی کەمکردنەوەی مەسرەفەکان و چاکسازی بودجە دادەنرێت لە یۆنان، وە مەرجێکیشە بۆ وەرگرتنی قەرزەکانی یۆنان.

دوای ٥ مانگ لە ناڕەزایەتی؛ کرێکارانی کۆمپانیای سیکۆم مووچەکانیان وەردەگرن

مەغریب/ ریبات

 

دوای ٥ مانگ لە ناڕەزایەتی بەردەوام؛ بەرپرسانی کۆمپانیای “سیکۆم” ڕۆژی هەینی ٩/٣/٢٠١٨ مووچەی ٦٥٠ کرێکاری ئەو کۆمپانیایە دەدات. لەکاتێکدا بابەتی بەردەوامی کار و کردنەوەی یەکەی بەرهەمهێنان بۆ ماوەیەکی تر دواخرا.

لە ڕوونکردنەوەیەکی نوێنەری کرێکاران بۆ( الیوم السابع)دا ”  کرێکارانی کارگەی سیکۆم کرێێ مانگی ئۆکتۆبەریان وەرگرت و چاوەروانی دوایین هەفتەی مانگی نۆڤەمبەر دەکەن. ئەوەشی ڕوونکردەوە کە کرێکارانی کۆمپانیای چنین مافەکانیان دەسگیرکردوە لە بارەگای یەکەی بەرهەمێنان، بەڵام داهاتوویان لەگەڵ کۆمپانیاکە دیاری نەکراوە، هەروەها گفتوگۆکان لەم بابەتە دواخراوە”.

قسەکەرەکە هۆشداری ئەوەیدا کە نیگەرانی سەرەکی کرێکاران سەرەڕای کرێکانیان؛ نیگەرانی بەردەوامی کارەکانیانن لە کۆمپانیاکە، چونکە ماوەی ٥ مانگە ناڕەزایەتیەکان لە شەقامەکان بەردەوامن بۆ کردنەوەی یەکەی بەرهەمهێنان.

شایانی باسە کە دۆسیەی کۆمپانیای( سیکۆم_ لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە سەری هەڵداوە، کاتێک بەرپرسانی کۆمپانیاکە لە هەنگاوێکی لە ناکاودا بڕیاری ڕادەستکردنی کۆمپانیاکەیان بۆ لایەنی دووەم دەرکرد. کرێکاران ئەم هەنگاوەیان بە فێڵێک ناوبرد بۆ ئەوەی ٦٥٠ کرێکار بێکاربکەن، کە لەناویاندا کرێکار هەیە ٣٠ سالە لەو کۆمپانیایە کار دەکات.

 

بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان بۆ ماوەی ٤مانگ، کرێکارانی تورک لە سعودیە ماندەگرن.

عەرەباستانی سعودی/ ڕیاز

 

کرێکارانی تورک لە سعودیە ٥/٣/٢٠١٨ دەستیاندایە مانگرتنێکی کراوە لەبەرامبەر نەدانی مووچەی ٤ مانگی رابردوو بەهۆی خراپی هەلومەرجی کارەوە. کرێکارانی کۆمپانیای( مابا) بۆ بیناسازی کە سەر بە گرووپی( ئێم ئێن جی) لە عەرەبستانی سعودیە دەستیاندایە مانگرتن بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و خراپی هەلومەرجی کار. کۆمپانیای مابا سەرپەرشتی پرۆژەی جێنشینی جدە دەکات.

لەلایەن خۆیانەوە یەکێتی کرێکارانی بیناسازی لە تورکیا ڕاگەیاندنێکیان دەرکردوە، کە ئەو کرێکارانە کە لەپرۆژەی جدەی نیشتەجێکردن کاردەکەن خێزان و منداڵ و وڵاتیان جێهێشتوە بۆ کارکردن لە عەرەبستانی سعودی، لە هەلومەرجێکی نا ئینسانی کە شایان بە مرۆڤ نییە. لە شوێنێک کاردەکەن کە پلەی گەرما و هەتاو زۆر بەرز و بەهێزە، لەو کاتانەی ئەو کرێکارانە کار دەکەن، خەڵکی سعودی تەنانەت نایەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان لەبەر گەرما و بەرزی پلەی گەرمی، چونکە توشی زۆر لە نەخۆشی دەبن. کرێکاران جەختیان لەوەکردەوە کە ئیدارە سەرەتاییترین مافیان لێ زەوت دەکات لە فەراهەمکردنی سەلامەتی شوێنی کار، سەرەڕای ئەوەش مووچەکانیان پێنادەن. بۆیە بڕیاریان داوە کە مانبگرن تا بەدەستهێنانی مافەکانیان.

 

ڕاهیبەکانی ڤاتیکان بێدەنگی دەشکێنن و قسە لەسەر بێمافیەکانیان دەکەن لە کەنیسەکان.

ڤاتیکان

کۆمەڵێك ڕاهیبەی نیشتەجێی ڤاتیکان بڕیاریاندا کە بێدەنگی بشکێنن لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژیانەی دەکرێتە سەریان لەناو کورستی پێغەمبەرایەتیدا. ئەمەش لە ڕێگەی کۆمەڵێک شکاتکردنەوە کرا؛ کاتێک ڕۆژنامەی” دنیای کلێسای ژنان” گفتوگۆی تایبەتی لەگەڵ کردوون. بەجۆرێک خوشکە ماری کە ماوەی ٢٠ ساڵە هاتۆتە ڕۆما لە ئەفەریقاوە ئاوا باسی هەلومەرجی ناو ڤاتیکان دەکان” هەندێک لە خوشکانمان کە خزمەتی پیاوانی کلێسا دەکەن، بەرەبەیان هەڵدەستن لەخەو بۆ ئامادەکردنی نانی بەیانی و دوای پێشکەشکردنی جەمی شێوان دەچن بۆ خەوتن، ئەمەش دوای تەواوکردنی شۆردنی جلوبەرگەکان”

ئەوەشی زیادکرد” لەم جۆرە خزمەتکردنەدا، خوشکانمان خشتەیەکی کاتی ڕێک و پێکیان نابێت، وەک ئەوەی لە دنیای ئاسایی و عیلمانیدا هەیە. یان بوونی هیچ جۆرە پاداشێکی ماڵی یا مەعنەوی”، ئاماژەشی بەوە کرد کە زۆر دەگمەن بانگێشت دەکرێین بۆ خواردن لەگەڵ ئەوانەی کە خزمەتیان دەکەین.

ڕۆژنامەی” دنیای کلێسای ژنان” باس لە هەلومەرجی نالەباری ناوکلێسا دەکات، کە ڕەنگە ببێتە هۆی یاخی بوون لەناو ڕیزی ڕاهیبەکان. ڕۆژنامەکە ڕەخنەی لە شێوەی بەرخوردی کاردل و قەشەکان کرد لەگەڵ ڕاهیبەکان. ڕەخنەی ئەوەشیانگرت کە بەشێوەی خزمەتکار مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن بۆ کاری خاوێنکردنەوە و ئامادەکردنی خواردن بەبێ دانی کرێ.

خوشکە ماری ئاماژەی بە هەلومەرجی نالەباری ڕاهیبە هەژارەکان کرد کە لە ئەفەریقا و ئاسیا و ئەمەریکای لاتین دێن بۆ خوێندن لە ڕۆما، چونکە ئەبرشیە پارەی خوێندنەکە دەدات، ڕاهیبەکان ناتوانن شکات بکەن لەسەر خراپی هەلومەرجی ژیانیان، بۆیە ناچارن خۆیان ڕادەستبکەن، سەرەرای ئەوەی ئەو هەلومەرجەیان قبووڵ نییە.

ڕۆژنامەکە ئەو کار و کردەوانەی کە لە کلێسای کاسۆلیک ڕوودەدات، بەوە پێناسەکرد کە عەدالەت و یەکسانی لەنێوان ڕەگەزەکاندا نییە، ئەم کردەوانەش زانراون، بەڵام لە رابردوو ئاماژەیان بۆ نەکراوە، چونکە دەچێتە خانەی حەرامکراوەکانەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.