هاوسەنگیی سیاسی کورد لە نێوان بەرداشی ئەمریکا و ئێراندا “…نووسینی: کارۆخ سەید ڕزگار
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژوویەکی درێژی لە ململانێی هێزە گەورە و هەرێمییەکان هەیە و لەم نێوەندەشدا کورد وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت بەردەوام لە ناوەندی ئەم زریانی ململانێیانەدا بووە. لە ئێستادا یەکێک لە دیارترین کێشمەکێشەکان ڕکابەریی ستراتیژیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ کورد. هاوکێشەی ئەقڵی سیاسی ئەوە دەخوازێت کە خۆی بۆ هیچ کام لەم دوو لایەنە یەکلا نەکاتەوە، بەڵکو پەیڕەوی سیاسەتێکی هاوسەنگ و بێلایەنانە بکات.
هۆکارەکانی گرنگیی پاراستنی بێلایەنی:
بەرژەوەندیی کاتیی زلهێزەکان مێژوو سەلماندوویەتی کە پەیوەندیی هێزە گەورەکانی وەک ئەمریکا لەگەڵ کورددا زۆرجار لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی کاتی و تاکتیکی بووە، نەک ستراتیژیی درێژخایەن. پشت بەستنی ڕەها بەم جۆرە هاوپەیمانییانە دەکرێت لە هەر گۆڕانکارییەکی سیاسەتدا کورد ڕووبەڕووی مەترسی بکاتەوە.
پەیوەندیی جوگرافی و مێژوویی ئێران دراوسێیەکی هەمیشەیی و گرنگی هەرێمی کوردستانە، ناتوانێت فاکتەری جوگرافیا پشتگوێ بخات بۆیە دژایەتیکردنی ڕەهای ئێران یان بوون بە بەشێک لە بەرەی دژ بەو وڵاتە تێچوویەکی قورسی ئەمنی و ئابووریی بۆ هەرێم دەبێت، بۆیە
مەترسیی بوون بە گۆڕەپانی جەنگی بەربڵاو لەئارادایە ئەگەر دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا شکست بهێنن: بۆیە یەکلاکردنەوەی پێگەی هەرێم بۆ هەر لایەک، هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانجی هێرش و دەستتێوەردانی لایەنەکەی تر ئەمەش خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکاتە قوربانیی جەنگێک کە هیچ بەرژەوەندییەکی نەتەوەیی تێدا نییە بۆ ئێمەی کورد.