لە نێوان شۆڕشی کوبا و واقیعی هەرێمی کوردستان کێ دەبێتە گیڤارای ئەم میللەتە کێش کاسترۆیە “… نووسینی: کارۆخ سەید ڕزگار

0

کاتێک سەیری دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکەم، مێژووی شۆڕشی کوبام دێتەوە یاد ئەو شۆڕشەی بە سەرکردایەتی فیدڵ کاسترۆ و بەشداریی کارای ئەرنستۆ چێ گیڤارا، وەک هێمایەکی مارکسیسزم دژ بە ستەم و نادادی دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی فۆلگینسیۆ باتیستا )بەرپا بوو دواجار بە هاوکاری و قوربانیدانی هەردوولاکیان کاسترۆ و گیڤارە کۆتایی بەو ڕژێمە چەوسێنەرە هێنرا، بەڵام وێستگەی دوای سەرکەوتن خاڵی جودابوونەوەی ڕێگا هەردووکیان بوو. کاسترۆ چووە سەر کورسیی دەسەڵات و گیڤاراش وەک وەزیری پیشەسازی و سەرۆکی بانکی نیشتمانی لە حکومەتەکەیدا بەشدار بوو. مێژوو پێمان دەڵێت کە چۆن کاسترۆ و سیستەمەکەی بەرەو پاشەکشە و گەندەڵی ڕۆیشتن، بەڵام گیڤارا بەهۆی دڵسۆزییەکەی بۆ بنەماکانی شۆڕش و دژایەتیکردنی گەندەڵی بوو بەو ئەستێرە گەشەیەی کە تا ئەمڕۆش مێژوونووسان و ئازادیخوازانی جیهان بەشانازییەوە باسی دەکەن.

ئەمڕۆ لە دوای چەندین دەیە لە خەبات و حوکمرانی هەردوو حزبی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی گەورەدان، کاتی ئەوە هاتووە خۆیان یەکلابکەنەوە ئایا لەسەر ڕێچکەی دەسەڵاتی پاوەنخواز و گەندەڵی کاسترۆ بەردەوام دەبن یان دەبنە ئەو گیڤارایەی کە میللەت چاوەڕێی دەکات
وە پێویستی زۆر رەتی ئەم قۆناغەی هەرێمی کوردستان وادەخوازێت سەرکردایەتییەک هەبێت کە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان بخاتە پێش هەموو شتێکەوە نەک تەنها پاراستنی کورسی دەسەڵات ..

Leave A Reply

Your email address will not be published.