بەروونی کاتێک حزب کەڕوو کوێر دەبێت: کۆتاییەکی تراژیدی و پەشیمانییەکی بێسوود دادی نادات “ … نووسینی: کارۆخ سەید ڕزگار

0

حزبە سیاسییەکان لە بنەڕەتدا بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و ڕێبەرایەتیکردنی نەتەوە بەرەو کەناری ئارامی دادەمەزرێن، بەڵام کاتێک ناوەندی بڕیار لەناو حزبدا دووچاری کوێربوونی سیاسی دەبێت، هاوکێشەکە بەتەواوی سەرەوژوور دەبێتەوە. حزبی سەرکێش و پێشڕەو دەگۆڕێت بۆ ئامرازێکی وێرانکەر کە وەک ئاگرێکی بێبەزەیی، “تەڕوو وشک پێکەوە دەسوتێنێت” و هیچ بەهایەک لەدوای خۆی ناهێڵێتەوە”

پشتبەستن بە کەم ‌ئەزموونی و لێکەوتەکانی:
یەکێک لە گەورەترین کارەساتەکان کاتێک ڕوودەدات کە جڵەوی حزب و دەسەڵات دەکەوێتە دەست کەسانی کەم‌ ئەزموون و میراتگرانی سیاسی. نموونەی زیندووی ئەم دۆخە، گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و کەوتنی جڵەوی بڕیاری سیاسی و ئەمنی و عەسکەری بەدەست کوڕەکانی مەسعوود بارزانییەوە؛ دەرەنجامی ئەم جۆرە گواستنەوەی دەسەڵاتە بەبێ چاودێری و کەفائەت، دەبێتە هۆی ئەوەی کە حزبەکە ڕۆژ دوای ڕۆژ، بە نهێنی و ئاشکرا، پارچەیەکی لێ ببێتەوە و لە پایە ڕاستەقینەکانی خۆی داببڕێت

کاتێک حزب دەکەوێتە دەست خەڵکی کەم ‌ئەزموون، بەتایبەت ئەگەر ئەو حزبە خاوەن دەسەڵاتێکی ڕەها بێت، دەکوژێت و دەبڕێت بەبێ ئەوەی لە هاوسەنگییەکانی هێز و بەها مرۆییەکان و شەراکەتی سیاسی تێبگات
تراژیدیا گەورەکە لێرەوە دەست پێدەکات؛ ئاڕاستەکارانی بڕیاری کوێرانە، کاتێک بەئاگا دێنەوە و چاو هەڵدەبڕن، دەبینن کە لەژێر کاریگەریی غروری دەسەڵاتدا، لەتێک لە جەرگ و دڵ و جەستەی براکانی خۆیان بڕیوە. ئەوان کاتێک دەزانن چییان کردووە کە ئیتر کار لە کار ترازاوه …

Leave A Reply

Your email address will not be published.