بەرهەمێکی تازەی هاوڕێ کاوە کەریم، کە نامیلەکەیەکە لە ژێر ناوی””بەرهەمداریی کاری دیجیتاڵی لەڕوانگەی مارکسیستیەوە” لە چاپ دەرهات…
نوێترین بەرهەمم، نامیلکەی ”بەرهەمداریی کاری دیجیتاڵی لەڕوانگەی مارکسیستیەوە” لە لایەن” دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە” لە کوردستان لەچاپ دەرهات.
ئەم نامیلکەیە پێشتر بەزمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیسپانی، فەرەنسی، عەرەبی لەسایتە جیهانییە گەورەکاندا بڵاوکراوەتەوە. نامیلکەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی ئایا شێوەی کار، لەبوارەکانی ئۆنلاین، دیجتاڵیدا دەتوانێت بە بەرهەمدار ئەژمار بکرێت لە ڕوانگەی یاساکانی بەهای مارکسەوە؟ بەواتایەکی تر ئایا کار لەم بوارەدا دەتوانی زێدەبەها بەرهەمبهێنێت؟ ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم توژینەوەیە لەلایەن یەکێک لەئەکادیمیاکانی مارکسیستی جیهانیەوە بۆداچوونی لەسەر کراوە و پشتڕاست کراوەتەوە. دەتوانن نامیلکەکە لەڕێگای ” دەزگای ئایدیا” وە لە سلێمانی ، بەژمارە تەلەفونی 0770956990 بەدەستبهێنن.
لەگەڵ ڕێزو پێزانینی زۆر بۆ ” دەزگای ئایدیا” کە ئەم کارەیان بۆ بەئەنجام گەیاندم. هەروەها سوپاسی هاوڕێم ”محمود حلاق” دەکەم کەهاوکاری زۆری کردم لەم کارەدا.
کاوە کەریم