هاوڕێ شاکر ناسر بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا!!
زۆر زۆر بەداخەوە بۆ دوا ژیانئاویی هاوڕێی کۆمۆنیسیتی ئازیزم شاکر ناسری خۆشەویست… ژیانئاوایی هاوڕی شاکر خەسارەتێکی گەورەیە لە کۆمۆنیزم و ئازادیخوازی و بزوتنەوەی کرێکاریی…رۆڵی هاوڕی شاکر لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی حزبی کۆمۆنیستی کریکارییدا هێندە پڕ شکۆیە، ناتوانرێت فەرامۆش بکرێت… ئەو یەکێک لەو هاوڕییانە بوو کە پردی پەیوەندی کۆمۆنیزم لە عێراق و کوردستان بوو… کادر و تیکۆشەرێکی ماندو نەناس، قەڵەمێکی تیژ و بێ سازش، خاوەن بیروباوەرێکی جیگیر و بەرچاو رۆشن بوو… جیا لەوانە رۆڵی هاوڕی شاکر لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و هاوڕێیەتییدا، رۆڵی ئینسانێکی لێوان لێو لەدڵسۆزیی و وەفا بوو… بەداخەوە ئەمڕۆ دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، بۆ هەمیشە چاوەکانی لێک نا…بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خێزان و کەس و کار و سەرجەم هاوڕییان و دۆست و ئازیزانی، وە هەروەها لە هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان دەکەم… تا ئەو کاتەی خەبات و تیکۆشان لە پێناوی دنیایەکی باشتردا بەردەوام بێت، یادی خەباتکارانەی هاوڕی شاکر بەزیندووی دەمێنێتەوە و کاتیکیش کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستی و بێ چین دامەزرا، پەیکەری ئەو هاوڕێیەمان لە کەنار دەیان و سەدان تیکۆشەری کۆمۆنیستدا، سیما و بیرەوەری خۆراگری و نەسرەوتووی کۆمۆنیزم، دەگێرنەوە.. بەرز و بەرێز بێت یادی کۆمۆنیستی خەباتکار… شاکر ناسری ئازیز…. عەبدوڵا مەحمود