بانگەواز بۆ دادپەروەری: کۆتایی هێنان بە جیاکاری لە چاودێری پزیشکی و مافی ژیان…

0

غەزال مەولان، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ و ئەندامی ڕێکخراوی کوردی ئێران، ڕۆژی ١٤ی نیسانی ڕابردوو بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە کەمپی ئاوارەکانی  سوورداش لە هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، بریندار بوو. سەرەڕای پێویستی ڕاستەوخۆی بە چارەسەری پزیشکیی، گوازرایەوە بۆ چەند نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی ناسنامەی سیاسی و بەپێی یاسا و سیاسەتە باوەکان، لە چاودێری پزیشکی بێبەشکرا. نەخۆشخانەی بەخشین کە سەر بە گرووپێکی ئیسلامییە و هەموو ئامرازێکی چارەسەریان هەیە، بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە بە هۆکاری سیاسی و بە هۆی نەبوونی مۆڵەت لە پۆلیسی خۆجێیی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها یاساکانی قەدەغەکردنی وەرگرتنی هاووڵاتیانی ئێرانی یان ئەندامانی پێشمەرگە، ئامادە نەبوون هیچ هاوکارییەکی بکەن.

ئێمە وەك ڕێکخراوەکانی ژنان و هەڵسوراوانی مافی مرۆڤ، ئەم کارەساتە شۆکهێنەرە بە توندی ئیدانە دەکەین.  ناڕەزایەتی خۆمان لەبەرامبەرحکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین بەهۆی سەپاندنی سیاسەتی نامرۆڤانە و تاوانکاری، کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی جێبەجێ دەکرێن، بە پشتبەستن بە ناسنامەی سیاسی، میللی، یان وابەستەیی تاکەکان چاودێری پزیشکی ڕەتدەکەنەوە. ئەم جۆرە سیاسەتانە نەخۆشخانە و کارمەندانی پزیشکی ناچار دەکەن نەك وەک دامەزراوەی ڕزگارکەری ژیان، بەڵکو وەك ئامرازی ئەجێندا سیاسییە کوشندەکان مامەڵە بکەن.

هەروەها داوای لێپرسینەوە و ڕێکاری یاسایی دەکەین بەرامبەر بە بەرپرسانی نەخۆشخانەکان، بەتایبەت ئەوانەی لە نەخۆشخانەی بەخشینن، کە بە ڕەتکردنەوەی چارەسەری ڕاستەوخۆ بەشدارییان لە مردنەکەیدا کردووە.

ئەوان بەرپرسیارن لەم تاوانە. ئەوان ئەرکیان ئەوە بوو چارەسەری ئەم نەخۆشە بکەن بەڵام نەیانکرد.

لە کۆتاییدا داوا لە هەموو ئازادیخوازان و هەڵسوراوانی مافی ژنان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و کەسانی خاوەن ویژدان دەکەین لە هەر سۆێنێك کە هەن . بەشداری ئەم کەمپەینە بکەن. ناڕەزایەتی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕن. بنووسە، قسە بکە و توڕەیی خۆت دەرببڕە. پێویستە دەستبەجێ ئەم یاسا تاوانکارییە هەڵبوەشێتەوە. نەخۆشخانەکان پابەندن بە دابینکردنی چاودێری بۆ هەموو نەخۆشەکان، بەبێ گوێدانە ناسنامەی سیاسی یان نەتەوە.

بەکارهێنانی ژیانی مرۆڤ وەک ئامرازی موزایەدەی سیاسی،هەرگیز قابیلی قبوڵکردن و بەرگریکردن نیە لە ژێر هیچ هەل و مەرجێکدا.

 

تکایه ناوی خوتان و ریکخراوه که تان زیاد بکه:

  1. هەڵاڵە تاهیری، دامەزرێنەری ڕێکخراوی ژنانی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEWSO)
  2. بەهار مونزیر ئەندامی دەستەی بۆردی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان(IWO)
  3. دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی‏(IFIR)
  4. سەوسەن سەلیم بەریوەبەری ریکخراوی ژنانی کوردو رۆژهەلاتی ناوەراست)KMEWO
  1. سەعید ئارمان، سکرتێری یەکێتی نێودەوڵەتی پەنابەرانى ئێران (BIMARZ) – بەریتانیا
  2. عەبدولکەریم عەبدالسادە عمران (ئەبو وەتەن)، سەرۆکی یەکێتی گشتی سندیکاکانی کرێکارانی عێراق و سەرۆکی یەکێتی گشتی وزە – عێراق
  3. ڕێکخراوی دابین بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ – کوردستانی عێراق
  4. تۆڕی ٨ی ئادار – (پێکهاتوو لە ٣٠ ڕێکخراو، ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمی، دامەزراوە لە ٢٠٢٢ بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و تێکۆشان بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە کوردستان)
  5. هاوپەیمانی ئازادیی کرێکاران (Alliance for Workers Liberty) – بەریتانیا
  6. ئازار مەجیدی، وتەبێژی ڕێکخراوی ئازادیی ژنان (WLO) – ئێران
  7. لیزا ماری، هاودامەزرێنەر و سەرۆکی بەڕێوەبردن، FILIA – بەرزکردنەوەی دەنگی ژنان
  8. پراگنا پاتێل، هاوبەڕێوەبەر، پڕۆژەی ڕێزست (Project Resist) – بەریتانیا
  9. مرسدە غەیدی، ئەندامی ئەنجومەنی “نا بە ئێعدام لە ئێران”
  10. سلێمان قاسمیانی، سەرۆک – هونەری چینە کارگەر و خوێندن و نووسین / گۆڤاری هانا – سوێد
  11. بزوتنەوە بۆ دادپەروەری بە هەر شێوەیەک (Movement for Justice By Means Necessary) – بەریتانیا
  12. مەریەم نمازی، وتەبێژی “یاسایەک بۆ هەمووان” – بەریتانیا
  13. ڕێبوار عارف، ڕیکخەری کۆنگرەی ئازادی و گۆڕان – کوردستان/عێراق
  14. ڤیکی مۆریس، چالاکوانی سندیکای UNISON (بە شێوەی کەسی)
  15. ئازادی بۆ پەرەپێدانی بەردەوام لە کوردستان – کوردستان/عێراق
  16. هەلالە ڕافع، کۆمیتەی نێودەوڵەتی مافەکانی ژنان و پەناگەی ژنان نینا – سوێد
  17. دادخوازانی دادپەروەری کوردستان – کوردستانی عێراق
  18. سارا محەمەد، سەرۆکی “Never Forget Pela & Fadima” – سوێد
  19. محەمەد عەلووش، سکرتێری گشتی یەکێتی تێکۆشانی کرێکارانی فەلەستین – فەلەستین
  20. دیانا نامی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ژنانی کورد و ئێرانی (IKWRO)
  21. کارن جۆنسن، چالاکوانی ژن، دژ بە کەمپەینی دژ بە کۆچبەران و ئەندامی سندیکای ‘PCS’ و ‘No Sweat’
  22. ئەنجومەنی برینداران و دادخوازانی ڕاپەڕینی ژینا
  23. ڕێکخراوی دەنگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – کوردستان/ئێران
  24. دامەزراوەی دەنگی یەکگرتوو – ئێران
  25. صمد الماسی, هاوپشتی لەگەڵ تێکۆشانی خەڵکی ئێران – لەندەن/بەریتانیا
  26. ڕێکخراوی یەکگرتووی ژن – ژیان – ئازادی – ئێران
  27. ڕێکخراوی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ – ئێران
  28. عەزیزە لوتفی، ئەندامی ئەنجومەنی یەکێتی ژنانی کوردستان – کوردستان/ئێران
  29. ئابی ئاسەدی، سکرتێری یەکێتی نێودەوڵەتی پەنابەرانى ئێران – سوێد
  30. سەھرا بەهار، ئەندامی “داد بۆ زیندانیان لە ئێران، دژ بە ئێعدام” – ئێران
  31.   پڕۆژەی ژنانی کورد – لەندەن (KWP)
  32.   زارا تکین, تۆڕی کۆمەڵگای ئێرانی (ئۆکسفۆرد) – بەریتانیای گەورە
  33.   صدیقه محەمەدی، یەکێتی خەبات بۆ ئازادی ژنانی ئێران – سوید
  34. عەبدوڵا مەحمود/ نووسەر و سەرنووسەری بڵاوکراوەی بۆپێشەوە
Leave A Reply

Your email address will not be published.