بەرز و بەرێز بێت یادی خەباتکارانەی هاوڕێ یەنار محەمەد هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و تێکۆشەری کۆمۆنیست…

0

سەعات نۆی بەیانی ئەمڕۆ ٢/٣/٢٠٢٦ یەنار محەمەد، سەرۆکی رێکخراوی ئازادی ژن لە عێراق و ئەندامی کۆمیتە ناوەندی رێکخراوەی بەدیلی کۆمۆنیستی لەلایەن دوو تیرۆرسیتی ماتۆر سوارەوە لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی لەشاری بەغدا تیرۆر کرا.

یەنار محەمەد، یەکێک کە هەڵسوڕاوانی بەرجەستەی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و سەرۆکی رێکخراوەی ئازادی ژن و کۆمۆنیستێکی چالاک بوو، کە لەگەڵ رێکخراوەی بەدیلی کۆمۆنیستی خەریکی کارو تێکۆشان، بوو.

تیرۆرکردنی یەنار محەمەد خەسارەتێکی گەورەیە لەبزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و بزوتنەوەی کۆمۆنیستی.

بەم بۆنە خەمناکەوە، ئێمە لە ستافی بڵاوکراوەی بۆپێشەوە لە کاتێکدا بەتوندی ئیدانەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەکەین و دەسەڵاتی سیاسی بە بەرپرس لەدۆزینەوەی تۆمەتباران و بەدادگایی کردنیان دەزانین، هاوکات سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کار و هاوڕێ و دۆستانی هاوڕێ یەنار محەمەد، لە رێکخراوەی ئازادی ژن و رێکخراوەی بەدیلی کۆمۆنیستی دەکەین.

بەرز بەڕێز بێت یادی خەباتکارانەی هاوڕێ یەنار محەمەد

مەرگ بۆ تیرۆر و تیرۆریزم

بڵاوکراوەی بۆپێشەوە

٢/٣/٢٠٢٦

Leave A Reply

Your email address will not be published.