دڕکە ڕێگەی ڕێگا…؟

0

دڕکە ڕێگەی ڕێگا..؟

ورد ورد هەنگاوەکانت بنێ

لەسەرخۆ لەم دەرگا پڕ نائومێدیە بدە.؟

ئەم ماڵە پڕیەتی لە تارمایی،

لە وێنەی تەڵخ

لە ئاوێنەی شکاو

لە سکاڵای بێ لێپێچینەوە،

ئاگاداربە پەنجەرەکانی ئەم ماڵە .

هەمو داخراون،

پەردەکانیان ڕەشەو

ڕۆشنایی پێیان نامۆیە،

هەمو چیرۆکەکانی ئەم ماڵە

بێ متاڵان…خوێنەریان کەمە،

ئەگەر دەرگایان لێ واڵاکردی،

هیچ پرسیارێ مەکە؟

ئەم ماڵە وەڵامی هیچ پرسیارێکی غەریبە ناداتەوە .

هاوڕێ بیرتە یەک پرسیارم ئاڕاستە کردی

پەنجەرەی وەڵامت لێ داخستم .

سەراسیمە مام لەبێدەنگیت

بەڵام لەڕوخسارتا سەد وەڵام و سەد وێنەم دی،

سڵاو هاوڕێ …

درەنگ کەوتی پێدەچێ .

ئەم درکە ڕێگەێ ڕێگایە .

بەپێی پەتی پیاڕەت بوبی .

ئێمە ئەگەر مێژوی پڕ هەڵەموت نەبوایە .

ئەم هەمو سەرسمی کەوتنە نەئەهاتە ڕێمان .

ئەگەر ئەم هەمو حەماقەتە نەبوایە،

ئەم ماڵەپڕ لە چیرۆکی ترسناك نەئەبوو.

ئەم هەمو گالیسکەی دودڵیە .

بەنرکە نرکی ڕێگا نەئەپسان،

ئەم وەستای گالیسکانەش .

نە دەبونە لێبوکو .

ئەم جوانوە ڕەسەنانەش .

بەڕەوتی یەرغە ڕێیان نە ئەکرد .

ئەم هەمو سکاڵایانەش متاڵا ئەکران

لەم مارو پەیژەی حروفی هیجایەش

ڕزگارمان ئەبوو

پشتە کۆڵەیەك خەم لەکۆڵمانا ئەماو

ئەمانکردە تێشوی

کورتە ڕێگای دەرباز بون

هێمن ئاوێزانی ترۆپك ئەبوین

 

………………

سلێمانی      

سەلام سەعید

Leave A Reply

Your email address will not be published.