قەڵەم… بەندی عەلی

0

بە ئارەزووی خۆت، ئەی قەڵەم

چیت دەوێت بنووسە، بێ سڵ

تۆ، هەر پارچە تەختەیەك نیت

بۆ من هەم ئاوەزیت، هەم دڵ

بە ئـارەزووی خۆت بنووسـە

گوێ مەدە بە چپەی زەمکار

لە کەوانی دەسـتی منـدا

تیری هەم دیدەمی هەم زار

بە لەنجەولاری حەق بجمێ

باکت نەبێت لە چاوی سوور

مەلی شـەیدا… بۆ ئـازادی

ناترسێت لە دڕکی سـنوور

بنووسەو مەترسە لە بـاج

ژیـان یەك ئاڕاسـتە ڕێـیـە

هەنگی عاشق کەی دەپرسێت

ژانی خاری گوڵ بەسوێـیـە ؟!

*********

Leave A Reply

Your email address will not be published.