ئەو درەنگ دێ…. ڕێبوار حەمە شەریف

0

لێک  ترازانێکی ـ دوو دڵۆپ”

 ئاوێتەیەک،  کە  باران

  وێنەی  بکا،

پێک پێک،  تەنیا،

لە سەرابێک،  ئێوارەیەک’ 

کە لە چاوی  تکابێت .

فڕت دەدەم؛

و

بە شەقامەکانی خۆش بەختیدا دەتگێڕم”

هیچ  هاوێنێک، لۆمەت  نەکا  بۆ چی  ڕووتی ؛

 

فڕت دەدەم !

بەدبەختیت بۆ لەت و پەت دەکەم و،

شۆخە بەهارێ…

 لە باخـ ە  گوڵ و 

 پە پوولەکان”

بانگهێشت،  کا .

بەکامی  دڵ و

پێ و پەتی  گۆرانیەکان”- ی  

نەمری و

لە  شەقامی  مۆزارت ڤایدا  تا/:

دەنگ بڕواو دەنگ  بڵنکا

هاوار  دیوار تێکبشکێنێ  

ئەو گۆرانیەت  بۆ دەچڕم  

ئەی شەمی شەوان …

ئەی ڕووناکایی شەو چرای شەوان …

هەر من  پەروانەی… زوڵفی خاوی تۆم -.

(شیعری وەلی دێوانە) }

 

فڕت  دەدەم !

لە پایزە  ڕەنگا،

لە ناو سەمای گەڵا و

کیشەوەر  تەژی…لەگەڵا، دەتنوێنم تا

لێو بەر لێوێ ێ …

 بەر دەکەوێ…

فڕت دەدەم  بەس تۆ

توند دەستم،  بەرێ  با

ڕەشەبا ‘ و ڕەهێڵەی … نەبا

لێک- مان  کا .

 

ڕێبوار حەمە شەریف

 دانمارک / کوپنهاگن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.