ئارەزومە!!… گۆران گۆرانی
ئارەزومە !
ئارەزومە قژی درێژی …
ماشو برنجیم،
قژی تەمەن کامڵ بوونم و
پیریم،
کەزیکەم؛ لەگەڵ قژی تاوی
زەردو خاوت
ئارەزومە کە ببینم قژی کەزیکرام
شەپۆل بدا بە سەر سێو و
هەرمیەکانی باغی ئیرەم،
ئارەزومە پێستی …
ئەسمەر ڕەنگی جەستەم،
تێکەڵاوکەم بە ڕەنگی…
تەنک پێستت؛
ئارەزومە دڵی تۆ بکەمە
ئەو هێلانە و ئارامگایەی…
دڵی شەقار شەقارکراوم،
ئارەزومە ئەی تۆ ….
ببیە سەرنشینی شاری دڵم
ئارەزومە لە دەریای…
موحیبەتی چاوەکانتا
مەلە بکەم
**********
ئارەزومە لەگەر شەپۆڵی دەریا
شۆڕ ببمەوە، تێکەڵبم
بەقوڵایی ڕۆخی پاکتا،
ئارەزوی هەر تۆ ئەکەم؛
تەنیا ماچێک،
شیرین تر لە شەکەر
لە دوو لێوی پەمەیی …
لە دوو لێوی ئاڵ و، تا سەر گۆنای کاڵت،
ئارەزوە و،
ئارەزومە و ئارەزوو .
١/١٢/٢٠٢٤