پرسی ڕۆژ سەبارەت هەڵبژاردنەکانی عێراق و پرسی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی!! هەرێمی کوردستان هاوڕێ شوان سدیق وەڵامی پرسی رۆژی داوەتەوە…

0

شوان سدیق: پارتی و یەکێتی کۆکن، بەردەوامی بە قەیرانەکان بدەن…

  * کۆمەڵگە ڕۆڵی لەگۆڕانکاری نەماوە، دەبێ چاوەڕێی ڕووداوی هەرێمایەتی بکەن…

 لەگەڵ شوان سدیق ڕۆژنامەوان، پرسی ڕۆژ تاوتوێ دەکەین، تایبەت بەهەڵبژاردنەکانی عێراق و پێکهێنانی حکوومەت و دواکەوتنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاش زیاتر لە ساڵێک.

شوان سدیق: لە بەشی زانستە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان،پێیوایە پارتی ویەکێتی لە هەرێمی کوردستان، نایانەوێ هەرێمەکە یەک بگرێتەوەو دامەزراوەی نیشتمانی هەبێت.

 پرسی رۆژ: پرۆسەی دروستکردنی دوو حکومەت لە عێراق وکوردستان بەرەو کوێ؟

 شوان  سدیق: لەسەرەتا دیاربوو بەهۆی ململانێی نێوان پارتی ویەکێتی دۆخی سیاسی هەرێم بەهەڵبژاردن چارەسەر نابێ، دۆخی سیاسی ئیداری هەرێم فەوزاو شێواوە، بەڵام وەکو عورفێکی لێ هاتووە هەڵبژاردن و ڕێکەوتن بکرێت. ئەوان هەڵبژاردنیان کرد و ئەنجامەکەشی دەرکەوت، بەهۆی کەمکردنەوەی ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمان زۆرینەی یاسایی بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەدەست کەس نەما. ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەرێمی گەڕاندوە بۆ پێش هەڵبژاردن،هیچ لایەنێکیان ڕێکنەکەوتن، هۆکارەکەی پشکی ئیداری وکورسی وەزارییە،و پاشان کاریگەری وڵاتانی دراوسێیش لەسەرە. دوای ساڵێک هەڵبژاردنی هەرێم بەڕێکەوتن و ئیدارەی ململانێی خراپ پارتی و یەکێتی قۆناغەکەیان ڕادەستی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، هەمووان باش دەزانین هەڵبژاردن باڵانسی هێز ناگۆڕێت. لە هەرێم بەهۆکاری:

یەکەم: تائێستە هەرێم دووبەش ودووزۆنی جیاوازە.

دووەم: ئابووری و سیاسیەن، پارتی لەسلێمانی، و یەکێتی لە هەولێر هیچ دەسەڵاتێکیان نییە. سێیەم: هێزی میلیشیاو چەکداریان لەهەردوو زۆن هەیەو ئەمەش مەترسیە بۆ یەک حکوومەتی لەسەر ئاستی گشتی.

 چوارەم: وڵاتانی ناوچەکە پارتی لە بەرەی تورکیاو ئەمریکاو ڕوژئاواو یەکێتی بەرەی ئێران وشیعیە، ئەم دابەشبوونەی هەرێم کاریگەری هەیە لەسەر حکوومەتی یەکگرتوو.

پرسی رۆژ: لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ ەوە هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام نەتواندراوە حکومەت پێکبهێندرێت لەلایەن هێزە بەناو براوەکان. لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ یش هەڵبژاردنی فیدراڵی سەرتاسەری لەعێراق ئەنجامدراو ئەنجامەکانیشی بڵاوکرانەوە. کۆمەڵگە وجەماوەری خەڵک لەعێراق و کوردستان چاوەڕێن حکومەت پێکبهێندرێت. هەر دوو حکومەت ئاڵانگاری زۆر وجۆراوجۆری لەبەردەمدایە؟

شوان سدیق: بەڵێ قۆناغی ئێستە دوای تەواوبوونی هەردوو هەڵبژاردنی بەغداو هەولێرە ئەم دوو هەڵبژاردنە بۆ هەرێم دەکرێ بڵێین کراوەتە یەک پاکێج و ئیدارەی قەیرانەکانیش دەدەن. ئەگەر سەیری هەڵبژاردنی عێراق، بکەین شیعەو سونە تارادەیەک ئەوان بەرچاویان ڕوونەو دەیانەوێ حکوومەت پێبهێنن. ماوەتەوە سەر کورد چی دەکەن و چۆن بەشداری حکوومەت دەکەن؟ لە هەرێمی کورستانیش دیسان قەیرانی هەرێم دەبەستنەوە بەعێراقەوە، بەڵام عێراق چاوەڕێی هەرێم ناکات، ئەمریکا فشار لەعێراق دەکاو بۆیە عێراق حزبی کوردی ڕادەکێشێ و بەکاریان دەهێنن،هاوشێوەی ساڵانی پێشوو زیاتر لە سێ کاندیدی سەرکۆماریان هەبوو. حزبی کوردی شەش بەشن و بۆچوونی جیاوازی و تموحی جیاوازیان هەیە،هیچ لایەکیان ناڵێن بەشداری حکوومەتی عێزاق ناکەین، بەڵام بەشێکیان ڕەتی دەکەنەوە بەشداری کابینەی نوێی هەرێم بکەن، بەهۆکاری ئەوەی بەناوی ئۆپۆزسیۆن بوون لەهەرێم سۆزی خەڵک ڕادەکێشن. پرسیار ئەوەیە ئەی کۆمەڵگە چ ڕۆڵێکی هەیە؟ بەبۆچوونی شوان سدیق؛ لە هەرێم و عێراقیش کۆمەڵگە وەکو هاوڵاتی هیچ ڕۆڵێکی نییە ئەوەی ڕۆڵی هەیەو پرسەکان یەکلای دەکاتەوە لایەنگری حزبەکانە، بەتایبەتی لەهەرێم حزبەکانی دەسەڵات نایانەوێ دامەزراوەی نیشتمانی هەبێت، قازانجی حزب لەو فەوزاو بازاڕە خراپەیە ئەمڕۆ کۆمەڵگە بەڕێوە دەبات. خەڵکی نائومێدن،خەڵکی ئومێدیان بەهەڵبژاردن نییە بتوانێ گۆرانکاری دروست بکات، ئەوەی گۆڕانکاری دروست دەکات، ڕووداوە هەرێمایەتیەکانە. هاوشێوەی بەهاری عەرەبی، سەبارەت بەپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پارتی و یەکێتی هەر ڕێک دەکەون و پێکەوە ئیدارەی قەیرانەکان دەدەن، چونکە هەردوولا دەیانەوێ هەرێم وەکو ئێستە بەدوو زۆنی بمێنێتەوەو سودی سیاسی و ئابووری خۆیانی لێوەر بگرن!

Leave A Reply

Your email address will not be published.