لە سنوقی نامەکانی خەیاڵمدا… نووسینی:سەلام سەعید
لێم مەپرس ئەوەتەی هەم
شوناسم بۆ بونم نەبوە،
ئەوەی ماوە پڕباوەشێ
بیرەوەری تاڵە،
من لەهەموو گوناهەکانی ڕۆژگار
پەشموردە نیم .
چونکە ئەوەی کردومە هەموو
گوناهی سپین،
هەمیشە هەواڵەکان بۆمن .
لە چریکەی مەلێکی زامدار نەبێ
لەهیچی تر ناچێ،
پەی بردن هەروا سانانیە… بە
زامێ، گوناهێ، خەمێکی تاڵ،
سرتە ساتێکی شیرین،
لەرەی دەنگێ… نەسیمێکی غوربەت
چپە وەڵامی نامەیەکی نە نوسراو،
گەمەی ئێوارانێکی پڕحەسرەت
پێش ماڵ ئاوایی،
هەروا سانا نییە؟
ئازیز چی نهێنی بێباك هەیە
لەتوێژەبەرەی ڕۆژگاردا
دەری بێنە،
لەرزین لە زیڕەی قامچی
تەنها جارێکە .
زەنگی چزەو… ئازاری شریخەی .
بێباك لە هەناسە سڕەکان بدوێ
ئەم هەواڵە یاخیانە
لەدەنگی شیوەنێکی
بێ فرمێسک زیاترچیتر نیە
ماندویەتیم هەمیشە ئەنێژم
بەرلەوەی،
خەم دزێ لێم بکڕێ
سەرم هەمیشە پڕ لە نهێنیە تاڵەکانە
نەم ویستوە هەرگیز
بە ڕۆژگاری بفرۆشم
من سەرم بارمتەی لای کەس نیە
تا بەلێزمە بارانێکی لێبوردەی بسپێرم
بم بەخشە،
من خەمەکانم گەرچی تاڵن،
بەڵام شیرینی ڕۆژانی،
بێ منەتیمە…بەئازار،
هەربۆیە بێباك
لەترسی هیچ …هەنگاوەکانم
بەڕێ ئەکەم
ئازیز
……………