سەرکردەی مەزن
سەرکردەی..
مەزن بۆ گەلەکەی دەچەمێتەوە
دەسکەوتی مەزن بۆ گەلەکەی دەچنێتەوە
وەک گاندی و ماندێلا٫
هەرگیز لەبیر ناچێتەوە
مێژوویەکی مەزن بۆ خۆی دەنووسێتەوە.
ئەوانەی”
لە پێناو کورسی بۆ دوژمن, چەمانەوە
پشتیان لە گەل کرد و ,
گەلیان چەوسانەوە
مێژوو ڕۆیان دەکاتە زولکاو
بە چەند وشەی…
قیز و بێزێک، بەتانەیەک،
ناوزەند دەکرێن،
تا لەزهنی ڕۆژ و ڕۆژگارو یارانا ,,
بسڕێنەوە.
دۆژمن گەر کەکاری پێنەمان
وەکو جوتێ سەرپێ …
لەپێ دەکرین دەفرۆشرێنەوە .
گۆران گۆرانی