ئیمام…
ئیمام چ لکانێکی بەقەدەرمەوە
هەرچەندە پاڵت پێوە دەنێم
لێم نابیتەوە
بەهەردوو چەپۆکم دڵم
دەتەکێنم وەک چزووی
گەنە چوویتە تەناوشادەمارەکان و نایەیتە دەرەوە
. سەد ساڵی ڕووناکی لێت
ڕادەکەم و کەچی کە بەیانی
دەبێتەوە لە ئاسمانی
خەیاڵم دا تەنیا خۆریت
کە هەڵدێت
. شاخ بەشاخ و شار بەشار
هەڵهاتم ولە پشت
زەنیارەکانەوە خۆم حەشاردا
کەچی لە ڕۆحما سەوز
بوویتەوە.
بیرەوەرییەکانمانم بە
پێچەوانەی ئاڕاستەی زەوی
سووڕاند کەچی وەک
ڕووباری نیل گۆرانی
عەشقێکی سۆفیانەت بۆ
وتمەوە
. هەموو ڕۆژ نزا دەخوێنمبە
سەر دەنکی تەزبێحەکەدا
بەو هیوای تۆم بیرچێتەوە
کەچی هەردەگەمە
ئیمامەکە و نامەیەکت دێت
دەڵێت جوانە گیان خەبەریت؟
جوان بەکر مەعروف/کۆڵن ٥.١١.٢٠٢٥