پرسی ڕۆژ سەبارەت بە جیاوازیی و تایبەتمەندی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان… هاوڕێ عەلی مەحمود وەڵامی پرسی رۆژی داوەتەوە…

0

هەلبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق(پەرلەمان) لە١١ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥ دا بەڕێوەچوو. هەموو رووداوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی وەک هەڵبژاردن لەهەلومەرجی تایبەتی سیاسی وکۆمەڵایەتی…تاد خۆیدا شکڵ وەردەگرێت. ئەم هەڵبژاردنەش هەروایە بۆیە ئەم پرسیارەمان ئاراستەی بەڕێز (عەلی مەحمود) چاودێری سیاسی وهەڵسوڕاوی جەماوەری کرد.

پرسی رۆژ: ئەو جیاوازییە سیاسی وكۆمەڵایتیانەی بەدیكران لەم هەڵبژاردنەی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق چی بوون؟ هەروەها جیاوازی لەحكومەتی داهاتوو چی دەبێت؟

عەلی مەحمود: نەك لە كوردستان وعێراق لە جیهانیش ساڵ لە دوای ساڵ خەرجی هەڵبژاردنەكان بەرەو بەرز بوونەوە دەچن! پرۆسەكە لە بەرژەوەندی چینە باڵاكان تەواودەبێت، وحكوومەتەكان بەرەو بلۆتۆقراتیەت دەڕۆن. لە ئەمەریكاو هیندستان دوا هەڵبژاردن خەرجییەكانی گەیشتە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار! لە عێراق گەیشتە 3 ملیار دۆلار. جێگای خەڵك لەم هەڵبژاردنە نییە, هەڵبژاردنی عێراق بە كوردستانەوە لیستێكی دوورو درێژ لە نادادپەروەری تێدایە لە بێسنووری خەرجییەكان و تاریكی سەرچاوەكانی خەرجی هەڵبژاردن, بەكارهێنانی ئیمكاناتی دەوڵەت بۆ هەڵبژاردن, ئەمە عێراق. كوردستان، سەرجەم شارەكانی گرتەوە, لە پاڵ پێكهاتەی عەشایەری و دەرەبەگایەتی وڵات.

 هەموو ئەمانە وا دەكات هەڵبژاردن ئەنجامەكەی لە بەرژەوەندی چین و توێژە باڵاكان بێت, هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن پێگەی خۆیان بەهێز بكەن, ئەمە تا كوێ دەڕوات, چەند خول بەردەوام دەبێت؟ ئەم پرسیارانە وا دەكات لە ماوەی دووردا ئومێدمان هەبێت ئەم كەوتنانە لە خاڵێكدا كۆتایی دێت.

سەبارەت بەپرسیارەکەی دیکە؛ هیچ جیاوازییەک بۆ حکومەتی داهاتوو نابێت، چونکە پشکەکان لەسەر بنچینەی مەزهەبی، نەتەوەیی، ئقلیمی دابەشکراون، تا دێتیش قەیرانەکان توندتر دەبن، بێکاری زیاتر دەبێت، یاسای کۆنەپەرستانەی زیاتر دەسەپێنرێت، چاوەڕوانی ئەگەری باش لە نزیک ماوە ناکرێت!

Leave A Reply

Your email address will not be published.