پاییز لەسەرە مەرگدا!… گۆران گۆرانی
پاییز…
ھانای بۆ بەھار برد
بۆوەی .. فریادڕەسبێ
لە ڕەشە با !
بەڵام لە کۆتایی..
ڕوحی کێشا, هەر با .
هەر ڕەشەبا
دار بەدار، گوڵ بەگوڵ
هەمووی ڕووت ڕووت کردەوە ؛
لە باخەوە تــا ڕەزان ” !
ئاسمانیان پڕ کرد,
لە ستیانی…ڕەنگاو ڕەنگا
لە بچوکەوە تـا گەورە
ڕێزیان بەست و
تـــا :
دووا ماڵئاواییان بێت
لە گوڵ و گەڵا .
********************
هەڵی… مەخە !
هەڵیمەخە ..
لەسەر ڕستی بەلەکۆنەکە
با ڕەنگی سوری ژێر کراسەکە،
سپی نەکاتەوە هەتاو.
هەڵیمەخە..
لە سەر ڕستی بەلەکۆنەکە,
دەنا پەپوولە هەتا هەتایە
ونی ئەکا ڕێ.ی… باغ.
هەڵیمەخە
لەسەر ڕستی بەلەکۆنەکە,
با تۆزێ… شێی بمێنێ، بەمشێوەیە..
خۆشە ژووان .
*******************
دار سماق !
پاییز
هەموو ڕەنگە جوانیەکانی
بەخشی بەدار سماقێک ,
دارسماق،
هەڵی مژی یەک ساڵ، ترشی و سووری خاک،
ڕەنگە جیاوازەکانی..
دار سماق
هەر وەک جوانی زەردەپەڕێ …
ڕازاندیانەوە
بە وێنەیەکی جوان و
قەشەنگ،
وێنەی… ژنێکی شۆخ و شەنگ .
گۆران گۆرانی
دانیمارک